پارتی نوسینگه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له شاری زاخۆ داخست
Tuesday, 29/10/2013, 12:00
1799 بینراوە
دوێنی كاتژمێر یه‌ك ونیوی نیوه‌رۆ پۆلیس و ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری زاخۆ ده‌چنه به‌رده‌م نوسینگه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له شاری زاخۆ و ئالای سه‌رنوسینگه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری به‌زۆره‌ملێ داده‌خه‌ن و بێ رێزی به‌چه‌ند ئەندامێكی پارته‌كه‌ش ده‌كه‌ن له نوسینگه‌كه‌دا.
ده‌ریا خه‌لیل ئەهمه‌د ئەندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری له ده‌ڤه‌ری بادینان به مالپه‌ره‌كه‌مانی راگه‌یاند كه دوێنی نیوه‌رۆ پۆلیس هه‌لیانكۆتایه سه‌ر عوفیسی پارته‌كه‌مان له شاری زاخۆ و پاش بێرێزی به‌چه‌ند ئەندامێكمان ئالاكانی سه‌ر عوفیسه‌كه‌یان هێناخواره‌وه و پێمانیان راگه‌یاند كه پێویسته له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێردا عوفیسه‌كه‌مان دابخه‌ین.
ه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری پارتی چاره‌سه‌ری له ده‌ڤه‌ری بادینان ره‌خنه‌ی له پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش گرت كه هه‌موو هێز و لایه‌نێك عوفیس و باره‌گا و ناوه‌ندیان كردۆته‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه هیچ به ئێمه ره‌وا نابینن كه چی به‌ده‌ستی خۆیانیش ئالای سه‌ر عوفیسه‌كه‌مان دێننه خواره‌وه، ئەمه‌ش بێرێزیه‌كی مه‌زنه له‌به‌رامبه‌ر به نرخ و به‌هاكانی گه‌له‌وه.
ده‌ریا خه‌لیل ئەوه‌شی وت كه ئێمه عوفیسی پارته‌كه‌مان وه‌كو هه‌موو هێز ولایه‌نی سیاسی له‌كاتی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری زاخۆ كردۆته‌وه و له ئێستاشدا كاروباری رێكخستنی و هزبی خۆمانی تێدا راده‌په‌رێنین كه چی پۆلیس و ئاسایش به‌مشێوه‌یه رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه.