کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری و دوبه‌ی ته‌والێت نیه‌ بۆ ئافره‌ت و منداڵ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کاندا... به‌م جۆره‌ کوردستان ده‌ بێته‌ یه‌که‌م ده�

Monday, 27/08/2012, 12:00




ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێك ناونیشانی ئه‌م بابه‌ت ببینێت پێکه‌نینی بێت، وه‌یان ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ زمانێکی بێگانه‌ بنوسرێت که‌وا له‌ نیشتیمانه‌که‌ی ئه‌و دا ته‌والێت نیه‌ بۆ ژنان پێم وایه‌ که‌
هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ وابیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ شتێکی کۆمیدیی یه‌. چۆن ده‌بێت ته‌والێت نه‌بێت بۆ ئافره‌ت له‌ جێگا گشتیه‌کاندا، وه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌کی بێگانه‌ له‌ بازاڕه‌کانی کوردستاندا بگه‌ڕێت بۆ ته‌والێت ده‌ستی نه‌که‌وێت ڕه‌نگه‌ وابیربکاته‌وه‌ بڵێت بۆیه‌ ته‌والێت نیه‌ ڕه‌نگه‌ تاوان بێت . بۆیه‌ نموونه‌ی که‌سانی بێگانه‌م هێنایه‌وه‌ چونکه‌ پێم وایه‌ پێم وایه‌ نامۆیه‌ به‌نسبه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئێمه‌ی کورد هه‌ست به‌م نه‌قسه‌ گه‌وه‌ر نه‌که‌ین به‌ڵێ زۆر به‌باشی ئافره‌تی کورد ئه‌م بۆشاییه‌ده‌بینێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا تائێستا له‌ جێگا گشتیه‌کاندا نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ ڕاهاتوون و بێده‌نگن.
ئه‌مه‌ مه‌هزه‌له‌یه‌ که‌وا له‌ نیشتیمانێك دا که‌ سه‌رجه‌می موسوڵمان بێت وه‌ هه‌موومان باسی مافی ئافره‌ت بکه‌ین، یان ڕونتر باس له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستی بکه‌ین بۆ دایک و خوشک و هاوسه‌ره‌کانمان ته‌نها له‌ ڕۆژی جیهانی ئافره‌تاندا به‌ڵێم له‌ شێوازی جێبه‌جێ کردندا هاوکێشه‌که‌ بگوڕین یان وابیر بکه‌ینه‌وه‌ توندوو تیژی ته‌نها هه‌ڵگرتنی داره‌ بۆ ئافره‌ت.

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ڕه‌نگه‌ باسکردنی ئه‌م مه‌وزوعه‌ له‌ هه‌ندێك جێگادا وا بیری لێ بکرێته‌وه‌ بڵێن زۆر عه‌یبه‌ ئه‌م نوسه‌ره‌ که‌ پیاوه‌ باس له‌ نه‌بوونی توالێت ده‌کات بۆ ئافره‌ت ، یان زۆر که‌س زاراوه‌ی توالێت به‌ شه‌رم بزانێت له‌ کاتێکدا خۆی ڕۆژی چه‌ندین جاربه‌کاری ده‌هێنێت. وه‌ بۆخۆی زۆر ئاسایییه‌ چونکه‌ به‌رده‌وام ده‌رگای مزگه‌وته‌کان کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕووی پیاواندا ! یان بۆ پیاوان زۆر ئاساییه‌ که‌ ڕێگه‌ی تر بدۆزێته‌وه‌ ، به‌ڵام بۆ خوشکه‌که‌ی یان خێزانه‌که‌ی و دایکی ئه‌مه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ . له‌ هه‌مان کاتدا ئافره‌تیش وه‌ك ئه‌و ئینسانه‌ وه‌ مافی خۆیه‌تی وه‌ك ئینسان ڕفتاری له‌گه‌ڵدا بکرێت . ئه‌وه‌ی زۆر جێگای ڕه‌خنه‌ و پڕسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچی له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ته‌والێت نیه‌ بۆ ئافره‌ت به‌ تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خاوه‌نی منداڵن بۆ گۆڕینی منداڵه‌که‌ی له‌ کاتی گه‌ڕانیدا له‌ بازاڕ ئه‌گه‌ر پێویستی کرد بۆ خۆی و منداڵه‌که‌ی به‌ کاری بهێنت. پێم بڵێن کام دایك هه‌بێت که‌ له‌ کاتی چونه‌ بازاڕی کوردستان کێشه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بێت تایبه‌ت به‌ خۆی و گۆڕینی منداڵه‌که‌ی؟

ئه‌مه‌ ئه‌و کاره‌ساته‌یه‌ که‌وا ئافره‌ته‌ ڕۆشنبیره‌ کانمان یان ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان که‌ خۆیان به‌ ڕابه‌ری ئافره‌ته‌ نه‌خوێندواره‌کان ده‌زان ته‌واو هه‌ڵ نه‌ساون به‌ ئه‌رکی خۆیان . بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌رکی ئه‌وانه‌ که‌وا بتوانن وه‌ك داوایه‌کی ڕه‌وای ئافره‌ت که‌وا حوکومه‌ت به‌ خه‌به‌ر بێننه‌وه‌ و بڵێن جه‌نابی وه‌زیر ئه‌گه‌ر خێزانکه‌ی جه‌نابتان له‌کای چونه‌ بازاردا ئه‌گه‌ر ویستی توالێت بکات چی بکات باشه‌؟ بدات له‌ ده‌رگای ماڵێك تا مۆڵه‌تی بده‌ن بچێته‌ توالێت یان ناچار ببێت زۆر زوو بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆماڵ ؟ یان خۆی بکات به‌عیاده‌یه‌کدا؟
ئیتر نازانم ئه‌وی که‌باسی لێوه‌ ده‌کرێت چیه‌ بۆ ئافره‌ت ، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ته‌له‌فزێۆن و ڕۆژنامه‌کان به‌ مانشێتی گه‌وره‌ ده‌نوسن نا بۆ توندو تیژی ژنان ئه‌ی توخوا ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین توندوو تیژی نیه‌ . ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وروپا یان وڵاتێکی دراوسێ بکه‌ین یه‌کسه‌ر پێت بڵێن سه‌یری ئه‌م براده‌ره‌ بکه‌ن چۆن کوردستان ده‌خاته‌ هاوکێشه‌ی وڵا تانی دیکه‌وه‌ بۆیه‌ من هیچ جیاوازیه‌ك ناڵێم چونکه‌ له‌ کوردستان هه‌موو خێزانێك ئه‌ندامێکی له‌ده‌ره‌وه‌یه‌ دیاره‌ بۆیان باس کردون. من پێم وایه‌ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌ زۆر ئاسانه‌ نه‌ك بۆ حوکومه‌ت به‌ڵکو له‌توانایی بازرگانی پله‌ مام ناوه‌دیشدا هه‌یه‌ که‌ بتوانیت چه‌ند ته‌والێتێك له‌ جێگا گشتیه‌کاندا دابنێت وه‌ من دڵنیام که‌ ئافره‌تان حۆشحاڵ ده‌بن پاره‌یش بده‌ن بۆ به‌کار هێنانی.
هیوادارم له‌ سلێمانی که‌ ده‌ڵێن پایته‌ختی ڕۆشنبیریه‌ وه‌ هه‌ولێری به‌ ناو دوبه‌ی بتوانن ئه‌م خه‌مه‌ له‌ کۆڵ بگرن.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە