مالكی و سیاسەتی بە كەڵاگەبوون
Thursday, 07/02/2013, 12:00
پێشەكی
كەسایەتی و كاراكتەری سیاسی مالیكی
لە ماوەی حوكمڕانی ئەم بەڕێزەوە لە ساڵی 2006 تاوەكو ئێستاكە لە وەڵاتێكی قەیراناوی وەكو عراق كە لە 3 تایەفەو ئەپنیكى سەرەكی بە یەكەوە نەگونجاو و سەرسەخت لە دوای داڕمانی گشت ژێر خانی دەوڵەتەكەی بە هۆی شەڕانَگێزی سیاسەتەكانی ڕژێمی بعپ هێشتا مالیكی دەتوانێ نەیارەكانی لە حكومەتەكەیدا كە زۆرن هەموو بە یەكەوە لە خشت بەرێت و توڕەیان بكات ,
1_ مالیكی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا نیشانی داوە بە شێوەیەكی بلیمەتانە كە كابرایەكە یەكجار سەرسەختانە بەرگەی هەموو ئەو كێشمەكێشە سوكایەت ئامێزانەی نەیارە سیاسیەكانی بگرێت بە تەنها ,
2_ كاراییەكی سیاسی و لێهاتوویەكی بەرچاوی نیشان داوە لە بواری كۆ كردنەوەی هەموو دەسەڵاتەكان و پۆستە هەستیارەكان لە دەستی خۆی بە بەرچاوی خەڵكی عراق و ناوچەكەو جیهانەوە و تێكشكاندنی ئەو باڵانس و ریزبەندییەی كە هاوپەیمانەكانی دیواریان كردبوو لە بەرامبەریدا ,
3_مالیكی بە هۆشیاری توانی ببێتە جێگای متمانەی ئێران و امریكا لە یەكاتدا و لە ماوەیەكی كەمدا كە بەناچاری ئەویان پەسەند كرد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە ساڵی 2006 , بێ گومان مالیكی لە میانە و ئەنجامی زاڵبوونی سیاسەتەكانی ئێران لە عراق و ناوچەكە بە سەر امریكادا ئەو دەسەڵاتانەی پێ قۆرخ كرا ,
4_ امریكا تا ڕۆژی پاشەكشێ كردنی لە عراق پشتگیری لە مالیكی كردوە و دام و دەزگای دەوڵەتێكی فاشستی و پۆلیسی بۆ دامەزراندوە و بۆ بە جێ هێشتووە كە خودی مالیكی زیرەكانە توانیوێتی بە كاری بهێنێ لە دژ نەیارە سیاسییە (شپرزەكانی بە دەست نا ڕۆشنی سیاسەتەكانیانەوە) لە كۆتایدا زۆر بە ئاسانی مالیكی توانیوێتی حكومەتەكەی بگۆڕێ بۆ ئۆرگانێكی شەڕانَگێزی تەمام عەیار بۆ هیلاك كردنیان بە دەست قەیران و نا سەقامگیری سیاسی یەك لە دوای یەك ,
5_وەك كابرایەكی مەكیاڤیلی و دۆغماچێتییەكی بێ پرنسپڵ چاوی بڕیوەتە كێشەو پێداویستێكانی عیراق و تایەفەكەی خۆی ئەگەر چی هەندێ جار تووند ڕەوانە ڕەفتاری كردووە لە گەڵ نەیارە قەومی و سوونێكانیەوە و پێ دەچێ بە گژ شیعەكانیشدا بچێت ئەگەر داوای دەست لە كار كێشانەوەی لێ بكەن , بەڵام وەك هەر سیاسەتمەدارێكی عراقی زۆر زوو چۆك دادەنێ و پاشەكشێ دەكات لە ژێر فشارو هەڕەشەی ڕاستەقینە .
كێشە لە گەڵ كورد
دەمێكە مالیكی تەسلیمی سیاسەتەكانی ئیران لە عیراق بووە و بە خۆشی خۆی هەموو بڕگەكانی ئەو ئەجندەیە پراكتیزە دەكات بە هەمان شەوق و شۆڕێ براگتزمانەی ئێرانێكان خۆیان لە بەرامبەر مانەوەی لە دەسەڵاتدا و پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی گشتێكانی شیعە وەك زۆرینەیەكی زۆردار ,ئەگەر چی شیعە ئەمڕۆ لە عیراق زۆرینەی سیاسی نین سەرباری زۆرینەی چەندایەتیان چونكە بێ گومان ناتوانن بە تەنها عیراق بەڕێوە بەرن ,
1_كورد دراوسێیەكی میزاجی كەمایەتییەكی دڕو بێ خاوەنە ئەمڕۆ وەك سوونەكانی عیراق كە ئیران متمانەی هەردەم بە هەردووكیان نابێت و نەبووە و بە درێژایی مێژووی ناوچەكە , واتە دەبێت مەشغووڵ و سەرقاڵ بكرێن بەڵام هەر یەك بە جیا , هەر ئەم هەفتەیە بوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشگیری و پەرۆشی خۆی دووپات كردوە بۆ هاوپەیمانێتی شیعە و كورد , واتە ای مالیكی ناكرێ شەڕی هەردوو لا بكەیت لە یەك كاتدا , بەڵام دەكرێ هەردووكیان مەشغوڵ بكرێن لە هەمان كاتدا ,
2_ئەگەرە تفت و تاڵەكانی تێكچوونی بارو ڕەوشی لە سوریا ئێرانی بە تەواوەتی شپرزەو سەرقاڵ كردوە و دەترسێ لە دزە كردنی ناوەڕۆكی سینایرۆیەكی ڕەشی توند ڕەوە وەهابییەكانی ئەو ناوچەیە بۆ تێكدانی بارو دۆخی دەڤەرەكە بە قازانجی ناسەقامگیری و هەڕەشە لە ئێران و دیسان هێنانەوەی سەربازەكانی امریكا بۆ قەراغەكانی كەنداو,
3_كورد و توێژە سیاسێكەی بازنەیەكی سست و لاوازی دەسەڵاتی ناو حكومەتی عیراق و ناوچەكەیە و بەئاسانی فریو دەدرێن و دەكرێ تاقمێكان هەردەم خیانەت بكات , هەر بۆیە مالیكی هەر زوو ئەو ڕێكەوتنە بە ناو ستراتیجییەی نێوان كورد و شیعەی بە دروست كردنی ئۆپۆراسیۆنی دیجلە پووچەڵ كردەوە و هەڵوەشانەوە و هێزەكانی تاوەكو بەر دەرگای كوردەكان ڕەوانە كرد بۆ تاقی كردنەوەی سوپاكەی لە لایەكەوە و توانای كوردەكان بۆ بەرەنَگاربوونەوە و دەست بەرداربوونیان لە گەندەڵی لە لایەكی تروە , بێ گومان و لە سەری هەموویەوە بۆ بە ڕێ خستنی كەمپینێكی فراوان لە چوار چێوەی پراتكتیزە و پەیڕەوی كردنی ئەجندە و سینایرۆیەكی ڕەشی تر بەڵام لە قازانجی ئێران بە پلەی یەك و دوو,
4_ ئەوەی لای ئێران گرنَگە لەم ناوچەیەدا و لەم كاتە دژوارەدا ئەوەیە كە نابێت ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و ئاسایش بەرقەرار بێت تاوەكو ئێران بە تەواوەتی دڵنیا دەبێت كە ئەگەرە ترسناكەكانی ڕوخانی ڕژێمی لە سوریا نزیك نابێتەوە لە سنوورەكانی ڕۆژئاوای , ئەگینا نەك هەر پرۆسەی دیمكراسی دەوەستێت بەڵكو هەموو ژێرخانی ژیانی ئاسای خەڵك هەڵدەتەكێتەوە ,
5_مەبەستەكانی مالیكی و ئێران تەنها چاو سووركردنەوە بوو لە كورد و سونە و هەندێ لە و شیعانە ناو حكومەتی عراق كە سیاسەتەكانی مالیكیان بە دڵ نییە وەكو مقتدی ێدر كە ناسراوە بە كرچ و كاڵی هەڵوێست و لێداوانەكانی.
كێشە لە گەڵ سوونەكان
كەمایەتی لە هەر كیانێكی سیاسیدا توند ڕەو و سەرسەخت دەبێت لە كێشمەكێشە سیاسی و كۆمەڵایەتێكاندا سونەكانی عراق ملهوڕانە و هەر لە یەكەم ڕۆژی دەسەڵاتی شیعەكان دەستیان دایە بە چەك بۆ ئاژاوە نانەوە و شەڕێنَگێزی لە گەڵ چوار دەوردا , سونەكان چەكێان لە ئافرەتەكانیان خۆشتر دەوێت و كەمەنكێشی هێز و زەبرو زەنَگن ئەگەر لە دەستی خۆشیانە نەبێت بەڵام ئەگەر چی شیعەكان بە درێژایی مێژوویان خەریكی كاری بازرگانی و پیشەی نزم و بێ كەڵلك كە ببوە هۆی دوور كەوتنەوەیان لە سیاسەت و حوكمڕانی بە پێی تیۆریكی (التقیە) بەڵام هەر زوو سوودیان لە ئەزموونی ناوچەكە وەرگرد و ئێرانیان كرد بە نموونەی باوك و باوەلێ , مالیكی دەیەوێت بۆ هەتا هەتایە سوونەكانی عیراق دەستە مۆ بكات و بیانخەسێنێت ودوویان بخاتەوە لە سیاسەت و حوكمڕانی لە عیراق .
ژیرە بیری
1_ مالیكی ئامرازەكانی خۆی گرێ داوە بە چارەنووسی ئێران لە ناوچەكەدا و پێ ناچێ بە ئاسانی دەست بەرداری دەسەڵات بێت تا ئەو كاتەی فەلسەفەی بوونی نامێنێ لە زۆنَگێكی نا سەقامگیر و قەیراناوی وەك عیراق , وە یان ئەوەیە فاكتەرێكی بە هێز تر لە هەژموونی تێوەگلان و دەست وەردانی ئێران لە كارو باری ناوچەكە بێتە ئارایەوە , جێگای باسە خاڵی بە هێزی سیاسەتەكانی ئێران لە وە دایە كە لێهاتووی و بلیمەتی لە دەست وەردانیان لە تێكڕا بارو دۆخی ناوچەكە ,
2_مالیكی نەیارەكانی ناچار كردوە كە گرەو لە سەر ئەسپی تۆپیوی لە كار خستن و كشانەوە لە حكومەتەكەی بكەن لە كاتێكدا ئەو بەرگەی ئەو شەپۆلە لە ناڕەزایەتی و بێزارییەی گرت كە گەشتە لووتكەی تووندی و ئاڵۆزیی خۆی ,
3_مالیكی دەمێكە دەیەوێت كورد و سونە بخاتە یەك بازنەی ئەڵقەگوێی بۆ دوشمن , یان هەر نەبێ دووریان بخاتەوە لە چاو چنۆكیان بۆ دەسەڵاتی زیاتر لە كركوك و بغدا ,
4_مالیكی نایەوێت سونەكانی عیراق هیچ داڵدەیەكی سیاسی و ئایدۆلیۆجی پەیدا بكەن جگە لە مانەوەیان لە ژێر ڕكێف و هەژموون و چەوسانەوەی دەسەڵاتی شیعە , دەبێ ئەو قاپە نیسكە وەرگریت و بیكەی بە ژەمێك لەو ماوەی لە زنداندای ئەگینا لە برساندا دەمریت ,
5_مالیكی نایەوێت بچێت بۆ شەڕی شیعە نەیارەكانی لە بغداد و خوارەوەی عیراق و ئەو دۆزەی بە ئێران سپاردووە كە باشتر جڵە و كۆنترۆڵیان دەكات ,
6_ مالیكی دووجار بیردەكاتەوە ئەمجا دەست بۆ توركمان دەبات جارێك توركمان كەمینەیەكی موزعجە بۆ كورد و جارێك ئەوان زۆربەیان شیعە مەزهەبن و هێشتا بە فەرمی نەناسراون بە جاشایەتی بۆ توركیا لە ناو نەتەوەی عەرەبدا
7_ هەندێ لە ڕەفتارەكانی مالیكی هیچ مانایەكی سیاسی بە خۆوەوە ناگرێت جگە لە سەلماندن و سەپاندنی خۆی وەك پیاو و پۆلیسی ئێران لە ناوچەكەدا , بەڵام هێشتا توانیوێتی هەموو نەیارەكانی سەرقاڵ بكات بە قەیران و كێشەی ئاڵۆز و لابە لا لە لایەكەوە و فەراهەم بوون و بە كارهێنانی هەموو ئامرازەكانی بەرهەم هێنانی ناسەقامگیر و قەیران و تێكچوونی ئاسایشی كۆمەڵگا بە شێوەیەكی نا ئینسانیانەلە دژیان لە لایەكی ترەوە ,
8_مالیكی باش دەزانێ لە عیراق چاكسازی لە شۆرش و بەهارێكی عەرەبی یان ئیسلامی ئەستەم ترە و هەر بۆیە بە ئاگاهانە زەمینەی ئەو بارودۆخە دەڕەخسێنی بۆ ئامرازی تر و سەركەوتوانە مامەڵە لە گەڵ دەرو بەری دەكات , دیارە دەتوانم بلێێم كە مالیكی نەكەسێكی ئەحەمق و گێلە وە نەسیاسەتمەدارێكی مل هوڕ و سەركێشە وەك ئەوەی دەركەوتووە بەڵكو سیاسەتمەدارێكی فێڵ باز و بێ دەر بەس و مكیاڤیلییە و بە باشی بارو دۆخی عیراق و ناوچەكەی خوێندەتەوە و دەزانێ نەیارو دەورو بەرەكەی چۆن بیر دەكەنوە و چۆن ئەگەر هەلیان بۆ بڕەخسێ ئەوا ئەوانیش دەبن بە مالیكی بەڵام بە كۆپییەكی كوردی یان سوونە .....
شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست