کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزیسێۆن و عومەر چاوشین

Sunday, 03/07/2011, 12:00


کۆمەڵگەی کوردەواری ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەجۆرێك پێوستی بە ڕەگەزی مێینە هەبوو بۆ هەندێ کاری هونەری وەك شانۆو نواندن کە کەس ئامادە نەبوو ئەو تەوقەی کۆمەڵگە بشکێنێ و بتوانێ دایك ، خوشك وەیان هاوسەری بنێرێتە سەر شانۆو شانبەشانی برا ئەکتەرەکانی بەشداری کارە هونەریەکان بکا. ئەم قورسایی و ئاڵۆزییەی کەلتوری کوردی کەخستبویە سەر هونەرو جۆرەکانی، وای لەهەندێ کارەکتەر کرد کە ئەم ڕۆڵە ببینن. خۆشبەختانە یەکێ لەوانەی کە قوربانی ئەو هەڵە و چەوتەی کۆمەڵگا و کلتووری ڕاست کردبێتەوەو داهێنانیشی تیا بکا، هونەرمەندی مەزن، کاك عومەر چاوشین بوو. لێهاتوویی و شارەزایی ئەم کەڵە هونەرمەندە سنووری تواناو سروشتی ڕەگەزێتی تێپەڕاند و لەزۆربەی کارە هونەریەکاندا گەلێ بەسەرکەوتوویی لەکارەکانی بەجەماوەر گەیاندو توانی برەوێك بە ئاستی هونەری کوردی بەگشتی و شانۆو کاری نواندن بەتایبەتی بدات.

کاك عومەر چاوشین، ئەگەر چی کارەکتەرێکی زیندووی کۆمەڵگەی کوردەواری بوو، لەهەمان کاتدا کەسێکی گەلێ کۆمەڵایەتی و کورد پەروەر بوو، ئەو کاتەی لە شاری بەغدا(١٩٨٤-١٩٨٨) ژیانی کەسابەت و بەدوای بژێوی ژیاندا بوو، زۆربەی کوردەکانی ئەو کاتە ڕوویان لەو چێشتخانەیە ئەکرد کە کاك عومەر کاری لێ ئەکرد،کە کەوتبوە سەر شەقامی ڕەشیدو خاوەنەکەی حاجی جەمال بو . کاتێکی خۆشیان لەگەڵیدا بەسەر ئەبرد، کەچی هەنووکە لەسایەی شەش کابینەی حکومەتی کوردی ، تەنها مقەبایەك شك نابا تا وەك شوێنێکی حەوانە تیا بسرەوێ.

ئەوەی هونەرمەند عومەر چاوشین لەخزمەتکردنی هونەری کوردی کردی و توانی ڕۆڵی مێینە بگێڕێ، هەمان شتە کە دەسەڵاتی مافیای جەلال و مەسعود لە ئۆپۆزیسێۆنی داوا ئەکەن، لەدنیادا نەبوە دەسەڵات پرۆژەی هەبێ بۆ ئۆپۆزیسێۆن، کەچی ئەم دەسەڵاتە نەخوێندەوارو گێلە وا خەرێکە نەك هەر کۆمەڵگا، بەڵکە ئۆپۆزیسێۆنیش گێل ئەکا.

دەسەڵات خۆی مانای جێبەجێکردن، بەو پێیەی هەموو ئامرازەکانی جێبەجێکردنی هەیە وەك، پەرلەمان ، وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم ، کەئەم سیانە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان . کەچی ئێستا ئەم دەسەڵاتە هاتوەو خۆی لە پرۆژەکان ئەدزێتەوەو بەهەمان شێوە ، پرۆژە پێشکەش ئەکا و بەتەمایە ئۆپۆزیسێۆن بۆ جێبەجێ بکا. نەگبەتیەکە لەوەدایە ئۆپۆزیسێۆن ئەچێتە ژێر بارێك کەهی ئەو نیەو لەتوانای ئەویشدا نیە ، کەچی ئەمانیش وەك دەسەڵات پێوستیان بەکاتەو بەتەمان ڕۆڵی دەسەڵات ببینن.

جا بابزانین هەر وەك چۆن کاك عومەر چاوشین لەبەر خاتری کۆمەڵگا و کەموکوڕی کلتووری چوە ژێر ئەو بارە قورسەو گەلێ سەرکەوتنی وەدەست هێنا، ئایا ئۆپۆزیسێۆنیش هەمان ڕۆڵ و هەمان سەرکەوتن وەدەست دێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە