كاك داناى احمد مجید ستۆپ
Monday, 23/03/2009, 12:00
2318 بینراوە
ماوەیەك پێش ئێستا روژنامەى ئاوێنە چاوپێكەوتنێكى كردوە لەگەل پارێزگارى سلێمانى لەگەل ئەوپەرى دەست خوشیم بو جورئەت و راستگوى ئامادەكارى ئەو چاوپێكەوتنە بەلام دەمەوێت چەند وەلامێكى كاك دانا راست بكەمەوەو راستیەكەى بدەم بە ڕاى گشتى و روژنامەى ئاوێنەى بەرێز بەم شێوەى خوارەوە
1-لەوەلامى ئەو پرسیارەدا كە دەلێت لەماوەى بەرپرسیارتدا خوت بەرپرسەكانت داناوە لە كەسە نزیكەكانى خوت كاك دانا لە وەلامدا ئەلێت یەك كەسم پێبلێن بەلام من چەند كەسێكى پێدەلێم باشە زانا محمد ێالح كە ئیستا ئێستا قائمقامى سلێمانیە پێشتر لە مدیر ناحیەى سیوەیل بوو لە ناحیە گەرببوو بەلام جەنابت كە بویتە پارێزگا هیناتە بەكرەجۆ و لەپاشندا كردت بە قائمقامى سلێمانى بەوەكالەت ئینجا كردت بە قائمقامى اێلى ئیستا بە توتیەكەى جەنابت ناسراوە و دایم وەك حیمایە لەپشتەوە وەستاوە و ئینجا ئەو هەموو دزەى سوتەمەنى كە جەنابت بە هەموو وەقت دیفاعیان لیدەكەیت و لەسەر راسپاردەى جەنابت و قائمقامە توتیەكەت دانراون و دەزكانى بەشى تەندەرین كى دایناون لە پاریزگا
2-پێویست بوو جەنابت كەباسى ئەو عەمبارەى سوتەمەنى سلێمانى بكرا عارەقت برشتایە چەنكە خوشت زور باش دەزانێت چەند نقوستانى هەیە من یەك پرسیار لەخوت دەكەم هیچ عەمبارێكى سوتەمەنى هەیە تەنها جیگەى 4 مەتر مكعب ئاوى هەبێت ئەگەر ئاگریك بكەوێتەوە بە 4 مەتر ئاو ئەكوژێتەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟ هەموو تەكنەلوجیاكەى كە جەنابت باسى دەكەیت تەنها نیزامێكى رادارە كە ئەویش بەس بەرزى سوتەمەنیەكە دەپێوێت و هیچى تر ئینجا دروست كردنى ئەو عەمبارە تەنها چەند تانكیەكە كە تەنها ئەندازیارەكانى خومالى سەرپەرشیان كردوە و چەند بوریەكە رەبت كراوە لە نێوان تانكیەكان ئیتر پێم بلى عیلم و فەنى ئەو عەمبارە لە چیدایە تا كومپانیا ناوخویەكان نەتوانن دروستى بكەن؟؟؟ هەر لە سەردەمى بەریزتابوو خانوەكەى رزگارى حاجى كایل كڕى بۆ دیوەخانى پاریزگا بە 1250000دولار یەك ملێون روبعیك كە تو موسیر بویت بكریت بە 2000000دولار دوو ملێون دولار بەلام لیژنەكە تا كردیان بەو نرخە قیر سپى بوو باشە چى خانویەك هەیە لە بەكرەجۆ بەو نرخە كرابێت؟؟؟؟؟ ئینجا جەنابیت باسى كڕنى سوتەمەنى دەكەیت كە ئەوە خالێكى رەشە بۆ خودى جەنابت و توتیەكەت و باسى لیژنەى سوتەمەنى مەكە چونكە ئەوان نەیانكریوە و ئاگادارى كرینیشى نین جەنابت دەسەلات داوە بە قائمقامى سلێمانى (توتیەكەت) بە فەرمى و ئەمرى رەسمى كە دەسەلاتى ئیمزا كردنى كڕینى سوتەمەنى هەیە ئەویش زور بە ئاشكرا لەگەل چەند دزیكدا رێكەوت و راستەوخو پەیوەستى بۆكردن حەزیش دەكەم بۆ بەدرو خستنەوەى جەنابت ئەو روژەت بیر بخەمەوە كە روژى هەینى بوو كومپانیانى سلێمانى و دەرەوەى سلێمانى لە پاریزگا ئامادەبوون بو كەم كردنەوەى كڕنى سوتەمەنى جەنابت ووت كوا ئەحەى كرنوو نەهاتوە خوت تەلەفوتن كرد بو كورى هاورێكەت هەموومان هێشتەوە تا ئەویش هات ئینجا یەكى وەرەقەیەكى بچوك داپێمان ووت سعیر بنوسن لە دوایدا پەیوەستنامەت بو كورى هاوریكەت كرد بویە حەزەكەم جەنابت ئەگەر ئینجارە درووت كرد باماوەیەكى بەسەردا بروات ئینجا بیكە هەموو سوتەمنیەكانیش كەجەنابتان كروتانە زور لە سەروو سعرى بازارەوە بووە و نەوعیەتەكەیشى زور خراپ بوە كە تەنها پایوەكانى خوت لە سوتەمەنى پەردە پۆشى دەكەن و دابەشى دەكەن بەسەر خەلكى داماودا
3-رێگاى تاسلوجە سلیمانى دەبوو لەمانگى یەك تەواو بێت بەلام جەنابت نزیكەى 70 روژ خستە سەر عەقدەكەیان ئاخر بۆ؟؟؟؟ ئینجا ئەگەر ئەو كومپانیایە بەم شێوەى ئیستا كاربكەن دلنیاى خەلكى سلێمانى دەكەموە بە 6 مانگى تریش تەواو نابیت چونكە كارەكانیان لەسەر پشتى كیسەل ئەروات
4-جەنابت دەلێت كومپانیا محەلیەكان ئەو كارانەیان پێناكرێت باشە جەناب چون ئەزانیت كە پێان ناكریت ؟ ئینجا چون ئەزانیت كومپانیا بیانیەكان ئەو كارانەیان پێدەكرێت ئایا تو داواى كارى هاوشیوەت كردوە لەو كومپانیا بیانیانە؟؟ باشە بۆ ئەو كومپانیا اجنەبیانە همووى هاورى جەناب دەرچون ؟؟؟؟؟؟ ماشەلا لە سودفە
5-كاك دانا نازانم خەلك بەزوج دائەنێت یان روژنامەكان جەنابت ئەلێت بچن لە كومپانیاكان بپرسن بزانن داواى پارەم لێكردون ئەگەر داواشت كردبێت كێ لە كومپانیاكان ئەوێریت بلیت شتى وا بووە سەرەراى ئەوەش جەنابت پرۆفیسۆریت لەو بابەتانە تا توتیەكەت و كومپانیاكانى هاورێت هەبێت چى پێویست بەوە دەبێت داوا لە كومپانیاكانى تر بكەیت و حەیاى خوت بەریت هەموو ئیشە گەورەو قورسەكانت داوە بەهاورێكانت پێویست بەو ئیشە بچوكانە نیە
6-كاك دانا تۆ دیفاع لەفەرمانبەرەكانت دەكەیت و دەلێت دز نین بەراستى من زۆر لەگەل ئەوەدام كە بەرپرسى فەرمانگە دیفاع لەفەرمانبەرەكانى بكات ئەوە روحێكى زور جوانە بەلام چى جۆرە فەرمانبەرێك ئەوە زۆر گرنگە كاك دانا جەنابت ئەزانیت سنور خانى بەشى یاساكەت سەیارەیەكى بى ایم دەبلوى چاوبرۆى بەهەدیە كڕوە بۆ براكەى باشە ئەم بەرێزە ئەم پارەى لەكوى بوو ئەویش وەك فەرمانبەرەكەى تر هەر هەبوو بون مەسەلەیكى كوردى زور جوان هەیە دەلێت (مانگا بەدزیوە كەڵ دەگرێت و بە ئاشكرا دەزێت)
7- جەنابت دەڵێت كورەكەم خویندكارە و كارى دزى سوتەمەنى ناكات باشە ئەگەر وایە دایم بۆ كەوتووە لەبەنزینخانەى هەوار؟؟؟؟؟؟؟ ئیشى چیە لەوى ؟؟؟؟؟ تجارەتەكەى لەگەل خاوەنى ئەو بەنزینخانەیە چیە ؟؟؟ئەى بۆ جەنابت راستەوخۆ بە ئیمزاى توتیەكەت پەیوەستانەمت كرد لەگەل خاوەنى ئەو ویسگەیە بۆ كڕینى نەوت كە هەمووى ئاو بوو رەنگ زەرد بوو بى كەڵكترین نەوت بوو بەرمیلى بە 150 هەزار دینار لەكاتێكدا بەرمیلى نەوت لە بازارى ڕەش بە 120 هەزار بوو ئەو بڕە پارە زیادە بۆ كوى رۆیشت
من تەنها كاك دانا یەك تكام لێت وەك چاودێرێك خەلك بە زوج مەزانە كە دزى دەكەیت زور بە پیاوانە بیكە ئیتر پێویست بەم شێرو رێوى هینانەوەیە ناكات و پاساویش بۆ دزى كەس مەهێنەرەوە چونكە بەرى خۆر بە بێژن ناگیرێت