کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ولێر ده‌بێته‌دوبه‌ی و سلێمانیش فینیش

Friday, 14/10/2011, 12:00



ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كریت له‌خزمه‌تگوزاری جۆراو جۆر و به‌كارهێنانی‌هه‌زاران شێوه‌له‌ریگاكانی به‌‌شارستانی كردنی ناوچه‌یه‌ك هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی چه‌ندان ملیار دۆلار بۆ خه‌لك و پرۆژه‌جۆربه‌جۆره‌كانی خزمه‌تگوزاری ئێستا له هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێت،به‌راستی هه‌ولیر ده‌بێته‌دوبه‌ی و سلێمانیش ده‌بێته‌فینیش،باشه‌به‌رێزان ئه‌م به‌رپرسانه‌بۆ تا ئه‌و راده‌یه‌ئێسك تاڵ و زمان تاڵ و ده‌م و چاو چرچن به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی كورد،باشه‌خۆ خه‌لكی سلیمانی شه‌ری دژی پارتی نه‌كردووه‌باشه‌خۆ دانیشتوانی سلێمانی له‌شالاوی كۆره‌و ئه‌نفال و كیمیاباران ده‌ستیان نه‌بووه‌ئه‌ی باشه‌بۆ حكومه‌تی پارتی له‌سه‌ر حسابی دانیشتوانی سلێمانی تۆله‌له‌حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كیتی و یه‌كیتی ده‌كاته‌وه‌،باشه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت تۆ بلێی به‌یه‌ك چاو عه‌قڵ و هۆش بروانیته‌هاولاتی كورد هه‌ر له‌زاخۆ تا مه‌نده‌لی؟سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ی تۆ خه‌ڵكی سلێمانیش به‌رۆڵه‌ی خۆت ئه‌زانیت؟ئه‌ی كوا بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌بینرێت له‌هه‌موو جۆره‌خزمه‌ت و دامه‌زراندن و زیادی موچه‌و تا......دوایی له‌پارێزگای سلیمانی نابینریت ؟ئایا ئێوه‌تۆله‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی ده‌سه‌لاتداری یه‌كیتی نیشتمانی و حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كیتی له‌ئێمه‌ده‌كه‌نه‌وه‌؟ئاخر ئیمه‌تاوانمان چییه‌؟سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌لاتی زه‌رد تۆهه‌ر ئه‌وه‌یه‌حسابت بۆ ئه‌وه‌كردووه‌كه‌هه‌م خاوه‌ن پاره‌هه‌م ده‌سه‌لاتی و میوانه‌گه‌وره‌كان دینه‌لات و ئی تۆش سه‌ری گه‌وره‌و خاوه‌ن پۆستی ده‌بیت ماڵه‌كه‌ت له‌ماڵی گه‌وره‌كان بچیت و هه‌ولێره‌كه‌ت له‌ولاتانی دونیاو شاره‌گران به‌هاكان بچێت باشه‌پیمان خۆشه‌ئه‌ی پارێزگای سلیمانیش بۆ وا نه‌بێت؟سه‌رۆكی حكومه‌ت تۆ ده‌زانی جیاوازی ده‌ستهاتی تاكه‌كه‌سی له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی چه‌نده‌؟تۆ ده‌زانی رێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌نێوان هه‌ولیرو سلیمانی چه‌نده‌؟هه‌ولێر بۆ له‌ماوه‌ی 5 ساڵ بوویه‌دوبه‌ی سلیمانی بۆ فینیش بوو؟ئیوه‌ده‌زانن دانیشتوانی سلیمانی چه‌ند ڕق ئه‌ستوره‌لێتان؟ئیوه‌ده‌تانه‌وێت خۆڵ بكه‌نه‌چاوی دۆست و هاولاتی و هاوخه‌می وگه‌ل و نیشتمانتان؟ئه‌ی بۆ ئه‌و جیاوازییه‌ده‌كه‌ن؟سلێمانی سه‌رده‌مانیك بووكی رازاوه‌بوو ئێستا بێوه‌ژنه‌!سلێمانی سه‌رده‌مانێك بوو لانكه‌ی خه‌بات و شۆرش بوو ئێسته‌شاری ئاژاوه‌گێری و خیانه‌ته‌!نازانین ئیمه‌لیتان تی ناگه‌ین یان ئیوه‌لێمان تیناگه‌ن،كه‌پیتان ده‌لێین ئه‌و هه‌موو جیاوازییه‌بۆ؟ئه‌و هه‌موو وه‌زاره‌ت و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی وكاره‌گرنگانه‌بۆ هه‌موی له‌هه‌ولێر بێت؟سه‌رۆكی هه‌رێم من بۆ واژۆیه‌كی سه‌ندیكاكه‌م كه‌له‌هه‌ولێره‌پێویستم به‌100$دۆلار خه‌رجی هاتوچۆیه‌ئاخر تۆ و سه‌ندیكاكه‌م مانگی چه‌ند به‌من و نمونه‌ی وه‌ك من سۆشیال ده‌ده‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم تا من 100$ به‌تۆ بده‌م؟ئاخر له‌چ ولاتیكی دونیا كه‌هه‌یانه‌ملیار كه‌سی تێپه‌راندووه‌ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی له‌یه‌ك شاره‌؟نه‌خێر سلیمانی بۆته‌بانكی پاره‌و به‌هه‌رجۆرێك له‌فه‌لاكه‌ت و مه‌ینه‌تی په‌یدا ده‌كریت و هه‌ولێریش بۆته‌باجگری پاره‌؟ئاخر هه‌ولێریه‌كان سالانه‌چ كارێكیان به‌سلیمانی ده‌بێت تا ئه‌وانیش پاره‌وه‌سه‌روه‌تیان بۆ خه‌لكی سلیمانی هه‌ر له‌شۆفێری ته‌كسیه‌وه‌تا چێشتخانه‌و پاركه‌كان خه‌رج بكه‌ن ماشاوالله‌ماسته‌ر پلانی سلێمانی ریكۆردی جیهانی شكاندوه‌له‌كوالیتی و جوانیدا!!!نا دانیشتووی سلیمانی ده‌بێت عانه‌عانه‌په‌یدای بكات ئیوه‌ش به‌ملیۆن ملیۆن لیمان وه‌رگرنه‌وه‌و به‌گیرفانی به‌تال بمانگێرنه‌وه شاره‌حه‌یاته‌كه‌ی جاران شاری سلێمانی و له‌پاشان پیمان بلێن هه‌ولیر ده‌كه‌ینه‌دوبه‌ی و سلیمانیش فینیش.......

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە