شێتێک، جنێو به تاڵه‌بانی و به‌رپرسه‌کان ئه‌دات، به‌ده‌ستی پۆلیسه‌کانی شاره‌وانی سلێمانی تێی هه‌ڵده‌ده‌ن
Sunday, 23/05/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ 23 / 5 / 2010 کاتژمێریی 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، شێتێک له به‌رده‌می شاره‌وانی سلێمانی، که بلوزێکی خه‌نه‌یی کۆن و پانتۆڵێکی ره‌شی له‌به‌ردا بوو، که‌وته جنێودان به حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی و به‌رپرسه‌کان، هێنده‌ی نه‌برد چوارپۆلیس هه‌ڵیان کووتایه سه‌ری، به شه‌ق و تێهه‌ڵدان بردیانه ژووری سه‌رۆکی شاره‌وانی.
سه‌رۆکی شاره‌وانی فه‌رمانی پێدان که به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دارکاریی و تێهه‌ڵدانی ئه‌و شێته، کاتێک شێته‌که بێئاگایانه ده‌گریان و هاواریی ده‌کرد، که‌چی سه‌رۆکی شاره‌وانی که ناوی عومه‌ر مه‌حوییه، بۆ خۆشی ته‌ماشای ده‌کرد و قاقا پێده‌که‌نیی. هه‌موو ده‌موچاو و گیانی شێته‌که‌یان خوێناویی کرد و جله‌کانیان له‌به‌رییدا دڕاند.
شایانی باسه عومه‌ر مه‌حوی کۆنه به‌عسیی و کابرایه‌کی گومانلێکراوبوو، خه‌ڵکی سلێمانی رابردووه‌که‌ی باش ده‌زانن.
دوان له‌و چوار پۆلیسه‌ی که شێته‌که‌یان به شه‌ق و زلله په‌لکێش کرد بۆ ژووری سه‌رۆکی شاره‌وانی، یه‌کێک له‌وانه ناوی سه‌ردار هه‌ولێرییه، له‌گه‌ڵ لێپرسراوی پرستگه‌که، که ناوی ئه‌نوه‌ره.
پرسیاری ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شێته، یان شێته‌کان شێتن؟
ئه‌م رووداوه با له ئه‌رشیڤدا بمێنێت بۆ رۆژی خۆی چونکه ئه‌م ناپاکه ده‌بێت له پاشه‌ڕۆژدا به‌ده‌ردی ئه‌من و ئیستیخباراته‌کانی ئه‌من و به‌عسییه‌کان بچن. (تکایه ناوی ئه‌وانی تر که هاوبه‌شی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌یان کردووه بۆمان بنێرن).
په‌یامنێری کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست