نامەیەکی کراوە بۆ نەوشیروان موستەفا
Saturday, 28/09/2013, 12:00
1549 بینراوە
نامەیەک لە ناو دڵی کەسێکی دڵسوز ونیشتیمان پەروەرو ئەکادیمی ئەم هەرێمەوە بۆ پاکترین سەرکردەی کورد لە مێژوو و ئێستای کورد دا جەنابی کاک نەوشیروان مێگفی....
وەکو جەنابتان ئەزانن لەم ماوەیەی پێشوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو وە بزوتنەوەکەمان وەکو هەموو قەوارەیەکی سیاسی کوردستان دەستی کرد بە فۆرمی کاندید دابەش کردن بۆ هەردوو پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان .بە خۆشحاڵیەوە کۆمەڵێک کەسی باش و ئەکادیمی هاتنە پێشەوە بۆ خزمەت کردنی ئەم نیشتیمانەوەو بەرەو پێش چوونی ئەو سیستیمەی کە جەنابتان بەردی بناغەکەی بوون و پلان دانەری گۆڕانی ڕیشەی بوون لەم سیستمە گەندەڵەوە بۆ سیستمێکی مۆدرێنی سەردەمیانە کە مافی بە هاوڵاتی بوون تێیدا پارێزراو بێت ..
کۆمەڵێک کەس فۆرمیان پڕ کردەوە تەنها بە پشت بەستن بە بڕوانامەکایان و شارەزایان و ڕابردووی جوانیان لە خزمەت کردن و دەست پاکترین کاندیدەکانی گۆڕان بوون وە زۆربەشیان خەڵکی سلێمانی بوون ،،،
زۆر بە خۆش حاڵیەوە بەرگوێمان دەکەوت کە گوایە جەنابتان چەندەها فیلتەر و لیژنەت داناوە و جەنابت سەرپەرشتیان ئەکەیت ئەمە بۆ ئێمە جێگای شانازی بوو..جونکە بەڕێزتان کەسێکن بە درێژایی مێژووتان کەسانی خاوەن کەسایەتی سەربەخۆ و دەست پاک و نیشتیمان پەروەرتان دروست کردووە نەک ماستاو چی و مەرایی کەر بۆ پارەو پۆست...
بەڵام کاتی دەرچوونی ناوەکان بینیمان کە بەشێوەیەکی زۆر بەر چاو غەدر و ناحەقی تیا بوو چەندەها کەس چوونە پێشەوە کە کۆنە بەعسی بوون و گەندەڵ بوون و هەندێکیان سومعەشیان جێگای پرسیار بوو. بڕوانامەکانیان جێگای دڵخۆشی نە بوو .تەنانەت هەندێکیان قسە کردنیشیان نە ئەزانی لە کاتی بانگەشەکردندا کە بۆ خەڵکی بکەن ئیتر نازانم چۆن داوای مافی خەڵک ئەکەن .
هاوکات لەگەڵ ئەمانە کۆمەڵێک خەڵکی خاوەن ئەزموون و خۆشەویستی ئەم شارە هاتنە دەرەوە و بە بیانوی جیاواز کە زۆر لاوازی فیلتەرەکانی پێوە دیار بوو .. مەحسوبیەت و خزم خزمێنە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕەنگی دابووە تێیدا .. بۆ نمونە (خەڵات برای کاک ئاواتی شێخ جەناب ..ڕۆزا بە پشتیوانی عمری سەید علی .خێزانی ئاسۆ علی . خاڵ و خوشکەزا (مامۆستا سالح و مونیرە عوسمان)..
بەڕێز کاک نەوشیروان خەڵکی کوردستان و سلێمانی بە تایبەتی متمانەی بە ڕاستگۆیی چەنابتە و لە ڕێگای جەنابتەوە متمانەی بە گۆڕانە دەنا هەموو ئەو پروژانەی گوڕان دەستەڵاتی ئێستای کوردی باسی ئەکات بەس جیاوازی ئەوەیە ئەوان درۆ ئەکەن جێ بە جێی ناکەن .
ئەوان کوڕو خزم و ماستاو چیەکان دا ئەنێن جەنابتان نایکەن ...
ئەوان دەست و پێوەندەکان و کۆیلەکانیان دا ئەنێن بەڕێزت نایکەیت بەڵام گروپێکی دەوروپشتی بەڕێزت بە زەقی ئەم کارە دەکەن و کاری قێزەوەن ئەکەن بە تایبەتی لە ناو ئەنجومەنی قەزای سلێمانی و شەخێی ئاسۆ ڕەحیم لە ناو گردەکەش جەنابت باش ئەزانیت کێ ڤایرۆسی تەکتول و گروپ کۆکردنەوەیە ...
لە بەڕێزت ئەپرسم ئێمە ئەگەر دەست لە ناو دەست بۆ گۆڕان بڕوین و ئەم ووڵاتە بکەین بە سیستمێکی پێشکەوتوو چۆن ئەبیت ئەندام پەرلەمانێک یان وەزیرێک بنێرین بۆ پەرلەمان و حکومەت کە خۆی لەسەر ئەساسی ماستاو چێتی و تەکتول چێتی جۆتە سەر کورسیەکەی ...ئەمە چۆن ئەتوانێت واستەو گەندەڵی بن بڕ بکات ؟
جەنابی کاک نەوشیروان هیوادارم هەوڵی بنبڕ کردنی ئەم چۆرە کارانە بدەیت لە ناو بزوتنەوەکە و بە تایبەتی ئەنجومەنی قەزای سلێمانی و ژورەکان بە تایبەتی ..
ئەم جارەش سلێمانی دەنگی بە جەنابت دا زۆربەی کاندیدەکانی سلێمانی نەناسراو و پەسەند کراو نەبوون بەڵام دەنگ و متمانە بە تۆ درا ..
هیوادارم ئاگادار بن سلێمانی و کوردستان سزامان نەدەن وەکو هی یەکێتی دا ..
یەکێتی نیستیمانی کوردستان گوێی لە خەڵک و گلەیی نە ئەگرت هەر کۆمەڵێک دەمو چاو بوون دووبارە ئەبوونەوە ئێمەش بێ ئەوەی ئاگامان لێ بێت هەمان شت ئەکەین بە دەیان کاندید دووبارە کاندید بوون کە لە خولەکانی پێشوودا متمانەیەن بەدەست نە هێنا بوو . بە دەیان کەسی حیزبی تیا بوو .
هەمان دەستوری پەرلەمان ئەوەتا لە ئەنجومەنی پارێزگا دووبارە دەبێتەوە و کوتلەکەی ئەنجومەنی قەزای سلێمانی و.... دیسان پشکی شێریان بەر کەوتەوە ؟
لە کۆتای سوپاسی لووتفی جەنابت ئەکەم ئەگەر کاتت بەخشی بێت بە خوێندنەوەی ئەم نامەیەی بەندە و هیوادارم بزانیت کە لە ئەوپەڕی هەستی نەتەوایەتی و کوردایەتی و وەفا مە بۆ ئەو ئەرکە گرنگەی جەنابتان بەرنامە ڕێژیتان بۆ کردوە..