کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دهۆك سكالا له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر ئيمنكی و عزه‌دين به‌رواری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی پارتی تۆمار دەکرێت

Sunday, 25/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری دهۆك
له‌ رۆژی ٢١/٩/٢٠١١ له‌ لايه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ی ‌ ٨ سال له‌مه‌و به‌ر به‌ ده‌ستی جه‌عفه‌ر ئيمنكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسيی پارتی كوژرا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتی لێخويرنی ئۆتۆمبيله‌ كه‌يدا، پيش كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبيله‌كانی ئه‌و به‌ر پرسه‌ كه‌ووتبوو، له‌ناو چه‌قی شاری دهۆكدا ئه‌و گه‌نجەیان دايه‌ به‌رگولله‌!
كه‌سوكاری ئه‌و كوژاروه‌ ئيستا له‌ بنه‌كه‌ی پۆليسی دهۆك سكالايان له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر ئيمنكی تۆمار كردووه‌، ئه‌وه‌شيان باس كردووه‌ كه‌ به‌ زه‌بری هيز و ترساندن ئه‌و كات ئيمه‌ لێی خۆش بووين، ئيستا ناتوانن له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كوڕه‌كه‌يان کراوە بێ ده‌نگبن ولێی خۆش بن، شایانی باسە بۆ جاری يه‌كه‌م کەسوکارەکەی په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر دادا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خوينی كوڕه‌كه‌يان، له‌زگين سابر كه‌ خزمێكی ئه‌و گه‌نجه‌ كوژراوه‌يه‌ ، ئه‌وەی راگه‌ياندووه‌ گه‌ر دادگا له‌ كێشه‌كه‌مان نه‌پرسێته‌وه‌ ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ينه‌ به‌ر دادگای باڵای فيدرال له‌ به‌غداد!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ لقی يه‌كی پارتی له‌ دهۆك ئه‌وه‌ی بۆ باسكردین، کە پێده‌چێت له‌م نزيكانه‌ ئه‌و خانه‌واده‌ مه‌سيحيه‌ش، کە كچه‌ ته‌مه‌ن ١٧ ساله‌كه‌شيان به‌ده‌ستی عزه‌دين به‌رواری دوای دوای دەستدرێژیی کردنە سەر نامووسی، کوشتوویەتی، ئه‌وانيش سكالا له‌ دژی عزه‌دين به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی تۆمار دەكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە