بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لەهەر باخێک درکێک!

Tuesday, 25/02/2014, 12:00


دڕکی یەکەم:
پارتی و قەلەڕەش!
لە دارستانێکدا قەلە ڕەشیک دەکەن بە پادشای خۆیان جێگایەکی شاهانەو خورادن و خواردنی تایبەتی پێشکەش دەکەن. گیاندارو باڵندەکانی دارستان، هەست دەکەن.. ماوە ماوە قەلەڕەش دیار نامێنێت..ئەوەش دەبێتە جێگای پرسیارو مقۆ مقۆ لەناو دارستان . دواتر داوا لە قەلەڕەش دەکەن کە نابێت ئەو وەک پاشای دارستان..دیار نەمێنێت، کەچی قەلەڕەش بێ گوێدانە ئەم داوایە.. بەردەوام دەبێت لەسەر دیار نەمانی. دواتر ڕۆژێک شوێن پێی قەلەڕەشی پاشایان هەڵدەگرن دوای دەکەون، کە دەبینن قەلەڕەش لەسەر سەرانگوێلێک خەریکی خواردنە... ئەوانیش بەسەر سوڕمانەوە دەڵین.. پاشا تۆ چ پێویستت بەو خواردنە هەیە ، مەگەر ئێمە هەموو شتێکمان بەدەستوری شاهانە بۆ ئامادە نەکردوویت قەلەڕەشیش لەوەڵامدا دەڵی..خواردنی ئێرە بۆ ژانە سەر باشە
من فێری ئەم پیسخۆرییەی ئێرەم،،ناتوانم دەست بەرداری بم.. پیسخۆریەکەی قەلەڕەش وەک...وەک جاشایەتی و نۆکەرایەتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی وایە، چونکە بەدرێژایی مێژوو گرێدراو و دروست کراوی داگیر کەران بوون، گەر ئەوە نەکەن ژانە سەر دەیانگرێت.. هەر بۆ نموونە ئەوەی ئێستا لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە،کەچۆن بوونەتە داردەستی تورکیا..لەلایەک هەرچی سامانی سروشتی نەوت و غاز هەیە ڕادەستی تورکیای دەکەن. لەڕووی سیاسیشەوە پلانە گڵاوەکانی تورکیا دژ بە کوردانی خۆە ئاوا باکور بەزیادەوە پیادە دەکەن، کەواتە پارتی دەبێت بۆ هەمیشە خەریکی پیس خۆری بێت لەسەرانگوێلکی نەیارانی کورد..
لەکۆتایدا با هەموومان ئەم دروشمە بەرز بکەینەوە بڵێین:
تا ڕێ نیشاندەرمان بیت ئەم قەلە
ژێر چەپۆکە..
ژێر چەپۆکە...
ژێر چەپۆکە....
ئەم گەلە!

درکی دووەم
تەقەی خۆشی جاش و ئەنفالچیەکان!!
قاسما ئاغای کۆیە و برایم ئاغای سەنگەسەر بەنمونە: کاتێک باس لە کارەساتی ئەنفال دەکەین
پێش هەرشتێک دڕندەیی بەعسمان بیر دەکەوێتەوە کاتێکیش ناوی ئەنفالچیەکان دێت خیانەتی پارتی و بارزانیمان دێتە بەرچاو ئەنفالی دۆڵی جافایەتی...بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هەر دوو موستەشاری ئەنفالچی بەعس..
هەردوو کوڕە بەئەمەکەی بارزانی قاسم ئاغاو برایم ئاغا بەرێوە چوو، خەڵکی ئەو دەڤەرە و ڕزگار بوانی ئەنفال لەیادی ٢٠ ساڵەی ئەنفالی ناوچەکەیان
ڕاشکاوانە ووتیان: جاشەکانی قاسم ئاغاو برایم ئاغا ئێمەیان ئەنفال کرد، لەکاتی ئەنفال کردنمان جاشەکان تەقەی خۆشی سەرکەوتنیان دەکرد.. هەردوو ئەنفالچی ناوبراو..وەک زووربەی ئەوانی تر، لای پارتی داڵدە دراون.

دڕکی سێهەم
مووچە:
مووچە بۆتە..(یانسیب،.بیتاقە،) نەکەس بیری مادە ی ١٤٠ ی ماوە، نەکەس لە خەمی گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانە نەخەونی شاعیرانەی دەوڵەتی کوردی ما نەکەس بیری ماچ و مووچیشی ماوە. خەم و پرسی میللەت بۆتە مووچە هێشتا مووچەی مانگی یەک تەواو نەدراوە
دەڵێن هی مانگی ٢ دوا دەکەوێت، باوکەڕۆ..دەبێت چەند دوا بکەوێت ئەمجارە مووچە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و هەرسێ حیزبی بەناو ئۆپزسیۆنەکەی لەناو تورەکەیک ناوە.. پەتەکەی بەدەست مالیکیە. ئافەرین بۆ دەسەڵاتێک دوای ٢٣ ساڵ لە حوکمڕانی مووچەی نیو مانگی پێ نەدرێت.. ئافەرین بۆ ئۆپۆزسیۆن.. شەر بکەیت لەسەر پلە و پۆستی خۆتوو لەسەر موچەی هاوڵاتیان قەراقوپی لێ بکەیت هەموو تاکێکی ئەم دونیایە.. خەون بە ئەوە دەبینێت کەڕۆژێک لە ڕۆژان بیتاقەیەک..یانسبێکی بۆ دەربچێت، کەچی تاک و فەرمانبەری کورد..
لێرە خەو بە دوا نەکوتن و نەهاتنی مووچەوە دەبینێت، خەریکی شیرازەی نێوان هاوسەرەکانیش تێک دەچێت، گەر پیاوێک.. بیەوێت بەلای هاوسەرەکیدا بچێت، ئەویش دەڵێ:
" مووچە.. موچە، کەی وەختی ماچ و موچە"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە