کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ڵچه‌ری تێرکردنی غه‌ریزه‌ سێکسییه‌کان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتدا ، دیارده‌یه‌‌ یا رووداوی ئاساییه‌.لافاوێکی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌..

Thursday, 28/10/2010, 12:00


له‌ نێو دۆکۆمێنته‌کانی موخابه‌راتی عێراقی ، که‌ له‌ راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و 14 نیسانی 2003ی که‌رکوک ،به‌تایبه‌تی ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که‌ له‌سه‌ر تاک به‌تاکی به‌رپرس و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ی ئاساییدا ده‌بینرا هه‌مووی بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی سایکلۆژی ئه‌و به‌رپرسه‌ یا پێشمه‌رگه‌یه‌.
له‌ زۆرێک له‌وفایلانه‌ی که‌وتبوونه‌ به‌رده‌ست دیاره‌ باس له‌ که‌سێتیان ده‌کرا له‌ رووی لاوازی به‌رامبه‌ر به‌ سێکس و پاره‌، ‌ به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌شێک له‌و فایلانه‌م که‌وتبوونه‌ به‌رده‌ست، به‌ڵام دیاره‌ کاتی ئه‌وه‌ نییه‌ ناوی خاوه‌ن فایله‌کان بهێنم.
خوێندنه‌وه‌ی سایکلۆژییه‌تی که‌سیتی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ، رژێمی به‌عس سوودی زۆر لێده‌دیت بۆ دزه‌کردن بۆ نێو ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ . له‌ میانی ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ که‌ له‌ که‌سیتی به‌شیکیان داهه‌بوو که‌ به‌ هاسانی ده‌کڕدران و له‌وێوه‌ زانیاری گرنگ به‌ده‌ستده‌که‌وتن و یا گورزی توندبه‌ر پێشمه‌رگه‌ و رێکخستنه‌کانی شار ده‌که‌وتن.
فایلداره‌کانی نێو ریزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی و باقی پارته‌کانی دیکه‌ به‌م شێوه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی سایکلۆژییه‌ی که‌سێتییه‌کان وه‌به‌رهه‌م ده‌هات.
ئێستا باشوری کوردستان مه‌یدانێکی کراوه‌یه‌ ، هه‌موو ده‌زگاکانی موخابه‌راتی دنیایێ به‌تایبه‌تی داگیرکارانی پارچه‌کانی دیکه‌ له‌ کوردستان ته‌راتێن ده‌که‌ن. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نه‌ک هه‌ر ده‌رگایانی بۆ کردوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵکو بۆخۆی هاوکاریان ده‌کات له‌ پاراستنیان و هاسانکاریکردنیان له‌ ئه‌نجامدانی کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌کانیان. له‌ نێو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود شتێک نییه‌ به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵکو شتێک هه‌یه‌ به‌ ناوی ئاسایسی بنه‌ماڵه‌یی ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ ساخ و به‌ده‌سه‌ڵاتبن ، باهه‌موو کورد ئاو بیبات ، که‌واته‌ کارکردنی ده‌زگا جاسوسییه‌کان له‌ نێو بنه‌ماڵه‌دا یا پارتیدا کارێکی رێگه‌پێدراوه‌ به‌مه‌رجێ به‌ زانایی و کۆنتڕۆڵی ئه‌وان بروا به‌ڕێوه‌.
نووسینه‌کانی قانیعی فه‌رد ده‌رهه‌ق به‌ میژووی مه‌لا مسته‌فا و و راپۆرته‌کانی لڤین ده‌رهه‌ق به‌ بوونی میت به‌ ئاگاداری مه‌سعود ، بێسێودوو پشتیوانی ئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر دیوه‌که‌ی دیکه‌ که‌ یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانه‌ و ئێستا بۆته‌ یه‌کێتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ، له‌وێدا به‌ هۆی بوونی کوتله‌ جیاجیاکان ، ده‌زگا جاسوسسییه‌کان له‌ سه‌ر ئاستی تاک له‌ نێو به‌رپرسه‌کان کاری خۆی ده‌کات ،ده‌یه‌ها نمونه‌ هه‌یه‌ پێویست به‌ناوهێنان ناکرێت.
ده‌زگا جاسوسسیه‌کانی ده‌وروبه‌ر که‌ ده‌زگای دژه‌کوردیین و ده‌یانه‌ویت به‌عسئاسا له‌ رێگای خوێندنه‌وه‌ی که‌سێتی و سایکلۆژییه‌تی به‌رپرسه‌کان کۆنتڕۆڵی خودی یه‌کێتی بکه‌ن ، کرده‌ی جۆراوجۆر به‌کارده‌به‌ن ، یه‌کێ له‌وانه‌ دیاره‌ ره‌وانه‌کردنی گروپی له‌شفرۆشه‌کان که‌ له‌وڵاتانی جیاجیا ره‌تبوو به‌ کۆنترۆڵی ئه‌وده‌زگا جاسووسییانه‌یه‌ و ، ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م به‌رپرسان و دواتریش نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
حاڵی حازر له‌ کوردستانا ئه‌و گروپانه‌ ده‌ستاوده‌ستیان پێده‌کرێ بۆ ئه‌و به‌رپرس و ئه‌م به‌رپرس ده‌نێردرێن و، به‌جۆرێک له‌ رووداوێکی ئاسایی تیپه‌ڕیوه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌کی پێوه‌لکاوی ده‌سه‌ڵات که‌ ناکرێت بۆ‌ پیناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاماژه‌ به‌و دیارده‌یه‌ نه‌درێت. ‌
ئێران له‌به‌رده‌م لافاوی نه‌خۆشی ئایدز دایه‌ ، ئه‌مه‌ قسه‌ی ئێمه‌ نییه‌ به‌ڵکو هی خودی وه‌زیری ته‌ندورستی ئێرانه‌. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بووترێت ئێران له‌ رێگای ده‌زگا موخابه‌راتییه‌ ئه‌کتیڤه‌که‌ی یه‌کێکه‌ له‌ نێرده‌ هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانی گروپی له‌شفرۆشان بۆ هه‌موو دنیا به‌تایبه‌تی کوردستان. سیاسه‌تی ئاخونده‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌کان و ئایدزه‌ ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ بۆ ته‌پاندنی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه‌ و تا کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆش و بێ ئیراده‌ به‌رهه‌م بێت ، بۆ دیوی باشوری کوردستانیش هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات ، خۆ به‌ڵگه‌ زۆره‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که‌ به‌رپرسه‌کانی نێو خودی یه‌کێتی له‌ ئاودیوکردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان هاوکاری جددیی ئیتڵاعات ده‌که‌ن. ئێران ئه‌گه‌ر ره‌وه‌ گورگ ره‌وانه‌ی باشوری کوردستان بکات بۆ تێکدانی ژینگه‌ و زه‌ره‌ردان له‌ گوندنیشینان، پێموایه‌ بۆی هاسانتره‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌وه‌ له‌شفرۆشی هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌کانی ئایدز ره‌وانه‌ی‌ نێو کوردستان بکات و له‌وێوه‌ش بۆ نێو باخه‌کانی به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
ئه‌و ریپۆرتاژه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند به‌رپرسێک که‌ گومان ده‌کرێت تووشی ئایدز بووببن و،‌ وه‌ک هه‌واڵ بلاومان کردبۆوه‌ ، راستییه‌که‌ که‌ باس له‌و دیارده‌یه‌ ده‌کات که‌ به‌رپرسه‌کان رۆژانه‌ بۆته‌ کاروکرده‌یان ، ئه‌و به‌رپرسانه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ ده‌که‌ن ، به‌ پاره‌ و قووتی خه‌ڵکی کوردستان شه‌وه‌ سووره‌کان به ئه‌و ‌ره‌وه‌گروپه‌ له‌شفرۆشانه‌ ئاوا ده‌که‌ن. ئه‌و ریپۆرتاژه‌ی که‌ ئاوێنه‌ و ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ش ده‌رهه‌ق به‌"شیرین" بڵاوکرانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنن.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌تایبه‌تی خودی نیهاد بارزانی سه‌روکاری هێنان وبردنی ئه‌و گروپانه‌ ده‌کات که‌ له‌ ڕێگای میته‌وه‌ ئاودیوی کوردستان ده‌کرێن ، ده‌یه‌ها گروپی له‌شفرۆشی ئۆکرانی ، جۆرجی و تورکی له‌ کوردستانا ده‌بینرێن. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لیوه‌کرد نه‌ک هه‌ر رێگا ده‌دات دیارده‌ی له‌شفرۆشی و گروپی سێکسی له‌ کوردستانا زیاد بکات به‌ڵکو خۆشی خاوه‌نی کۆمپانیای جۆراوجۆره‌ بۆ بڕه‌ودان به‌و دیارده‌یه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه‌ بێمنایانه‌ی سه‌ته‌لایت ، و کۆمپانیای جۆراوجۆر بۆ بازرگانیکردن به‌ له‌شفرۆشان که‌ تێکڕایی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی میته‌ ، شه‌ڕێکی تایبه‌ته بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ده‌زگای ئیتڵاعات و میت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له‌ کۆتاییدا ، به‌کورتی ده‌مانه‌وێت بڵێین له‌ سایه‌ی نه‌بوونی ئاماریکی فه‌رمی بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆش و هه‌ڵگرانی ئایدز ، باشوری کوردستانیش له‌ به‌رده‌م لافاوادایه‌.‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە