ئەردۆغان و خەونی زیندووكردنەوەی ئیمپراتۆریای عووسمانیلە ناوچەكدا
Thursday, 18/02/2010, 12:00
ماوەیەكە تەیب رەجەب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا،بۆتە سومبلی بەرخۆدانی ئیسلام و ئیسلامیەكانی دەرەوی توركیا.ئەردۆغان، لە بیری چۆتەوە كە سەرۆك وەزیرانی یەكێك لە گەورەترین دەوڵەتە عەڵمانیەكانی ناوچەكەیە،ئەمە جگە لە بواری ئابووری و بازرگانی و پێگەی سەربازی و ستراتیژی و ژیئۆپۆلەتیكی وڵاتی توركیا، ئەم پیاوە لە جیاتی ئەوەی خەرێكی چارەسەری كێشە و ئالۆزی و قەیرانەكانی ناو توركیا و بەرژەوەندییە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی خۆی بێت،بەڵام مخابن، ئەردۆغان خەرێكە لە بڕی ئەو كێشەو ئالۆزییانەی كە ئێستا توركیای مۆنۆپۆڵكردوە، لە هەوڵی ئەوەدایە كە كێشەی وڵاتانی تر چارەسەر بكات كە ئەوەش هیچ سوود و بەرژەوەندی دەوڵەتی توركیای تیدانییە، دەتۆانین بەڵێن كە ئەم كابرایە خەرێكی كۆمەڵیك كاری لابەلایە كە نەك هیچ سوودی بۆ توركیا نییە،بەڵكوو زەرەر و زیانی كاتی و دەرێژخایەنی هەیە كە رەنگە نەك خودی ئەردۆغان بەڵكوو خودی حیزبەكەی و دەسەڵاتەكەی و سەرجەم خەڵكی وڵاتەكەی زەرەرمەندی یەكەم دەبێت تێدا.!!
بۆ نموونە سەرۆك وەزیرانی توركیا لە جیاتی خەڵاتی مرۆڤایەتی بۆ خۆی وەربگرێت و لە جیاتی ئەو رەشەكوژی و پێشیل كردنەی مافی مرۆڤ لە ولاتەكەیدا،بە تایبەتی بەرامبەر بە نەتەوەی كورد و نەتەوەكانی تر بە گشتی لە توركیا أابگرێت، دڵنەواییان بكات و داوای لێبووردن لە هەموو تاوان و كاوڵكارییە بكات كە زیاتر لە (25) ملیۆن كورد ئێستا وەك ئاوارە لەسەر خاكی توركیا سەیر دەكرێن و بە هەزاران گوندی كوردی خاپوور و وێران كرراوەن و موڵك و ماڵیان لێ زەوەت كردون،لە بڕی ئەوی كار بكات بۆ سرێنەوەی ئەم تاوانانە و ئەم نەتەوەیە ئاشت بكاتەوە و مافەكانیان بەتایبەتی و بەلانی كەم مافی هاوڵاتیبوون دەستەبەر بكات،كەچی لە سعودیە خەڵاتی پێاوی مرۆڤ دۆستی و خزمەتی ئاینی ئیسلامی و كێشەكانی وڵاتی ئیسلامی وەردەگرێت.
لە جیاتی ئەوەی قەیرانی بێ كاری و ئاستی ژیانی هاوڵاتیانی توركیا بەرزبكاتەوە و ئێش و ئازاری چین و تۆێژەكانی جووتیاران و كرێكاران و خەڵكی هەژارەی ولاتەكی چارەسەر بكات،دەچێت بە ملێونان دۆڵار لە بودجەی خەڵكە هەژارو برسی و رەش و رووتەكانی توركیا دەرخۆاردی گروپە تیرۆرێسیەكانی جیهاد و حەماس دەدات لە غەزە بە ناوی مرۆڤایەتی وهاریكاری گەلی فەلەستین كە ئەمەش زۆر دووەرە لە ڕاستێەوە.!!
هەروەها دەبێت ئەوەش بزانین كە ئەردۆغان لە جیاتی خەرێكی پرۆسەی ئاشتبوونەوەی گشتی و سەرتاسەری بێ لە ناو هەموو لایەن و پارت و ڕێكخراوە سیاسیەكانی جیاوازی توركیا و كوردستاندا و لە ناو هەموو هاوڵاتیانی توركیادا.كە چی خەرێكی أێكخستن و ناوبژیوانی كردنە بۆ ئاشتی لە نێوان سوریا و ئیسرائیل كە ئاكامەكەی بە نوشووست و تێك شكانی هەوڵەكانی ئەردۆغان و توركیا كۆتایی پێ هات،ئەمە سەرەأای شكاندنی هەیبەت و كارەكتەری سیاسی توركیا و ستاتۆی دەوڵەتی توركیاش.!!
دیارە ئەمەش بەشێكی سەرەكی لە پلان و ستراتیژی سیاسەتی ئەردۆغان خۆی و پارتەكەی و سیاسەتی حكوومەتەكەیەتی،لە جیاتی ئەوەی ئەردۆغان خەرێكی چارەسەری هەموو ئاریشە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە نێوودەوڵەتیەكانی توركیا بێ لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، بۆ ئەوەی بتوانی چوونی توركیا بۆ یەكێتی ئەوروپا كە خەوەنی هەرە مەزنی ئەردۆغانیشە چارەسەر بكات و أێگە خۆش بكات، كە چی لە لایەكی تر دەبینین ئەم كابرایە خەرێكی هاوكاری پاكستان و خۆماڵ و یەمەن و دەوڵەتە ئیسلامیەكانی ترە، كە هیچ لە بەرژەوەندی گەڵانی توركیا دانیە،جگە لە هەژاری و تاڵانكردنی خەزینەی توركیایە بۆ خزمەتی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی خۆی و پارتەكەی، ئەمە جگەی لەوەیش كە ئەردۆغان بەردەوام خەرێكی پارە بەخشێنەو هاوكاری غەزە و أێكخراوە تێرۆریستیەكانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامیە.ئەمەش هەر رۆژ قەیرانەكانی ناوخۆی توركیا زیاتر دەكات و ناتۆانی هیچ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی ئەو ولاتە بكات.
ئەردۆغان كە ئێستا وەك سەڵاحەدینی ئەیوبی دووهەمی لێ هاتووە بۆ توركیا و وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەكدا بە گشتی، سیاسیەت لە چوارچێوەی پەنجەرەی ئیسلامی سیاسیەوە دەبێنی و ئەوەش بەرەو لە دەستدانی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی توركیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا دەچێ و پەنجەری رووناكی سیاسەتی جیهانی دەرەوە لە سەر خۆی و هەموو گەلانی توركیا دادەخات.
بەردەوام بوونی ئەردۆغان لەسەر ئەو سیاسەتە چەوتە دەبێتە گەورەترین مەترسی لەسەر ئەردۆغان خۆی وپارتەكەی و توركیا بە گشتی و ئەردۆغان بەرەو لە ناوچوونێكی حەتمی دەبات و ئەو چارەنووسە رەشەی كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەی ئەردۆغان توركیا بەرەو ئالۆزبوونێكی تری ناوخۆی دەبات كە كەس ناتۆانی لی بەرپرسیار بێ، هەرچەندە بەردەوام چاوەڕوانی كودەتاییەكی تری ناوخۆیی لە توركیا دەكرێت و نموونەی ئەوەش دەتۆانین باس لە دەركەوتنی چەتەكانی ئەرگەنەكۆن بكەین، كە بەشێكی سەرەكی لە گەورە ژنەڕاڵە خانەنشینكراوەكانی سوپای توركیا لە پشت دروست بوونی ئەم گروپە مەترسیدارە بوون كە دەستیان هەیە لە بەشێكی زۆری كووشتن و تیرۆری كەسایەتی سیاسی كورد و ئازادیخۆازەكانی ناو توركیا و بە پێ دۆكۆمێنتەكانی كە بەشێكی زۆری بۆ أای گشتی توركیا و جیهان ئاشكرا بوو.
سوپای توركیا پەڵاماری مزگەوتێك دەدات لە شاری ئەستانبوول و لە ولامدا سوپاسالاری توركیا دەڵێت، سوپای توركیا بە ناوی خوداوە هێرش دەكاتە سەر دووژمن،چۆن دەچێتە سەر ماڵی خوودا،كە شوێنكی موقەدەسە و خواپەرستیە.!! ئەوە قسەی سوپاسالاری توركیا،بەڵام من دەڵێم چوار هەزار و پێنج سەد گوند و مزگەوتان خاپوور كرد لە كوردستان،باشە وێرانكردن و سووتاندنی زیاتر لە چوار هەزارو و پێنج سەد گوندی كورد كە لە هەرگوندێكیش چەندین مزگەوتی تێدابوو، خۆ ئەوانەش دیسكۆ نەبوون و ماڵی خوودا بوون، وا دیارتاقمەكەی ئەردۆغان ماڵی خوودا لە كوردستان بە دیسكۆ دەبینن.
لە كۆتاییدا ئەوە ماوە بڵیم كە لە بواری ئایینی هیچ كەس ناتوانی موزایدە لەسەر نەتەوەی كورد بكات،نە تورك و نە فارس و نە عەرەب دوای هەزار وچوار سەد ساڵ ناتوانن لە سەر دڵسۆزی كورد بۆ ئیسلام و ئایینی پێرۆزی ئیسلام سیاسەت بكات، لە دوای ئەمەش ئێمە وەك نەتەوەی كورد لە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانماندا كار دەكەین، ئەگەر شتێك لە دەرەوەی ئەوەش زیاتر بێ ئەوە لەگەڵ بڕا موسڵمانەكان پێكەوە بەشێ دەكەین.
سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل و كورد
www.israelkurd.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست