روخانى قەڵایەكى ترى گەندەڵى..هی دیکهی بهدواوه دهبێت.
Sunday, 17/07/2011, 12:00
لەسەردەمى كابینەى پێنجەمى حكومەتى هەرێمدا كە رەش ترین قۆناغەكانى حوكمڕانی كوردیە و پر گەندەڵترین كابینە بووە لە دواى راپەرینەوە لەبەر ئەوەى لەسەردەمى ئەو كابینەیەدا بودجەى هەرێم بە شێوەیەكى بەرچاو زیادى كردوەو جۆرە سەقامگیریەك لە عیراقدا بەر پابووەو لەبەر كێشە و ئاڵۆزیەكانى دەستە ڵات لەبەغدا و ململا نێى نێوان لایەنە عەرەبەكان لە نێوان خۆیاندا كورد زیاتر دەستى كرایەوەو بودجەكە خێراتر بۆ هەرێم بڕایەوەو لێرەش (بەچاكى سەرف كرا) لەسەردەمى كابینەى پێنجدا نەوەك هەر لوتكەى دەستەڵات و وەزیرەكان غەرقى گەندەڵى و دزى و تاڵان بوون نەوەك هەر ئەوان بوونە خاوەنى ڤێللاو كۆشك و تەلارو حیساباتى ناو بانكەكان نەوەك هەر بنەماڵەو حاشیەكانیان قۆڵیان لێ هەڵكرد بەڵكو ئەوانەى خوارەوەش كە دەستیان بە پنچكێك رادەگەیشت لە و دزى بەتاڵان بردنەى سەردەمی زێڕینى كورد لە گەندەڵى بێ بە ش نەبوون. ئێمە لێرەدا بە ژمارە باسی ئەو سەدان ڤیلاو زەوى داگیر كردن و 8000 خانە نشینە پلە تایبەتیە ناكەین كە تازە پەرلەمانە حەیاتەكە بڕیاردەدا رێژەى 10% مووچەى پلە تایبەتیەكان بۆ كەس و كارى داماوى شەهیدان ببڕێت . باسى ئەو هەموو زەویە بەناهەق دابەش كراوە ناكەین كە تەنانەت هیچ مەرجێكیش قبوڵى نەدەكردن . باسى دابەش كردنى ئەو هەموو پۆستى خەبیرو راوێژكارو بەرێوەبەرە گشتیە بە ناهەقە ناكەین كە مرۆڤ ئەگەر هەندێكیان بە نموونە بگێڕێتەوە هەموو خاوەن ویژدانێكى زیندوو دەهێنێتە راچڵەكین. باسى بڕینەوەى مووچەى خەیاڵى دانانى پاسەوان و پێدانى زەوى و سەیارە ناكەین بۆ پیاو ماقوڵەكانى ئێستاو خاوەن مەفرەزە خاسەكان و موستەشارەكانى سەردەمى سەید ئەلرەیس كە چۆن ئەو كابینە گەندەڵە لە رێگاى رێكخراوو ناو چەو كومیتەكانەوە ماڵ بە ماڵ بەدوایان دا دەگەڕان تا داڵدەیان بدەن و خزمەتیان بكەن . ئەمانەو دەیان دیاردەى تاڵى تر كە بەرهەمى كابینەى پێنجەمن .بەڵكو باسى بوارى راگەیاندن دەكەین بە تایبەتى دروست كردنى بە ناو دەزگاى رۆشنبیرى و تەرخان كردنى زەوى ودروستكردنى بیناى گەورە لە شارە گەورەكانى كوردستاندا ,كەكابینەى پێنجەم بە ناوى پشتگیرى كردنى رۆشنبیران لەمەدا تا ملان كەوتبووە ناو گەندەڵى و ئیختیلاس كردنى پارەو دابەش كردنى سامانى ئەو میللەتە بەسەر رۆژنامەنووسان و نووسەران و كڕینى قەڵەمەكان بۆ ئەوەى بە كابینەكەى كاك نیچیر دا هەڵبدەن و دوو قسەى خێرى بۆ بنووسن كەوانەبووە . یەكێك لەوانەش كردنەوەى دەزگاى مێرگ بوو لەهەولێر كە سەرپەرشتى و پشتگیرى راستەوخۆی سەرۆكى حكومەت كرایەوەو بینایەكى گەورەى لەهەولێر بۆ دروست كرا . بەڕێوەبەرى ئەو بەناو دەزگا رۆشنبیریەش سكرتێری رۆژنامەگەرى سەرۆكى كابینەی پێنجەم بوو كە میزانیە بۆ ئەو دەزگایە كراوەبوو بۆیە بەبێ هیچ سەنەدێكی یاسایی و مۆڵەتێك بینایەیەك لەسەر شەقامى 40 مەترى ناسراو بە جادەى نیچیر قیت كرایەوە و مووچەیەكى بەرز بۆ كارمەندوو نووسەرانى دەزگاكە بڕایەوە بە پێی چەند زانیایەك لەو بینا پڕ لە نهێنیە كەلە دەمى چەند هونەر مەندێكى شێوەكاریەوە باس كراوە و تا ئێستا كەم كەس توانیویەتى پێ بنێتە ناو ئەو دەزگا بەناو رۆشنبیریەوە و زوومى كامیراى هیچ كەناڵێك جورئەتى نەكردوە بچێتە نالویەوەو ریپۆرتاژێك لەمەڕ ئیش و كارەكانى ئەو بەناو دەزگارۆشنبیریە بڵاو بكاتەوە , زۆربەى كاربەدەستە باڵاكانى كابینەى پێنجەم وەكو سەرۆكی حكومەت خۆى . سەركیس -ى وەزیرى دارایی پێشوو . دكتۆر نورى سەرۆكى دیوان . دكتۆر ئیجرا بارزانى بەرێوەبەرى كارەكانى سەرۆكى حكومەت . عیزەت مەلا عەلى بەڕیوەبەرى كارگێرى دیوان .نووسینگەى تایبەتیان لە ناو ئەو دەزگا رۆشنبیرى و رۆژنامەوانیەدا هەبووە و ئێواران لە جیاتى چوونە نادى بۆ حەوانەو پشوو دان چوونەتە ئەوێ هەموو كارى ئەو دەزگا گەورەو بینا زەبەللاحەش دەركردنى گۆڤارێكى مانگانە بووە بە ناوى دەزگاكەوە لەگەڵ گۆڤارى شێوەكارى وەرزى و بەس . ژوورەكانى تریش وەكو ئۆفیسى پشوودانى ئەو بەڕێزانە بەكار هاتووە . ئەمە لە كاتێكدا كراوە كە بە شایەدى دەیان مامۆستاى دڵسۆز زۆر قوتابخانە لە دەورو بەرى هەولێر هەیە كە تا ئێستاش نزیكەى 100 منداڵى چاوگەش لەیەك پۆلدا دەخوێنن سەدان قوتابخانە لە ناو هەولێرى پایتەخت و دەورو بەرى سێ دەوامى تیا دەكرێ . دەیان گەڕەك هەیە لەبەر نەبوونى شوێن ناكرێ بنكەیەكى تەندروستى لێ بكرێتەوە .سەدان و هەزاران هاووڵاتى دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و نیشتیمان پەروەر و رابردوو پاك هەن تا ئێستا یەك مەتر زەویان لە و وڵاتەدا نیە.بەڵام لەدواى دەركەوتنى ئۆپۆزیسیۆن و هەژاندنى سیستەمى سیاسی ئەو هەرێمەو پەردە لادان لەسەر ئەو هەموو پرۆژەو تەلارەى گەندەڵى و شوێنە نهێنیانەى كەلەسەردەمى كابینەى پێشوودا دروست كرابوون و پارەى خەیاڵیان تیا سەركرابوو وە بەبڕیاری سەرۆكى كابینەی شەشەم كە مینحەى سەرجەم دەزگاو رۆژنامەو گۆڤارەكانى بڕى ئەو شێرە بەفرینەو قەڵا سەختەى سەردەمى كابینەى پێنج هەروو بەزوو داخراو نەگۆڤارەكە بوونى ما نەشوێنى حەوانەوەى لێپرسراوە گەندەڵ و تا بینەقا قا نوقم بووەكانى دزى و راوو رووت مایەوە و ئەو دەزگا زەبەللحە ئێستا دەرگای لەسەر داخراوەو كووندە بەبۆ لەسەر بانەكانى دەخوێنێ. بۆیە لێرەدا رووى دەممان دەكەینە بەرێز سەرۆكى هەرێم با لە رێگای لێژنەیەكى تایبەتیەوە هەرچى كەلو پەل و ئامێرى ئەو جۆرە دەزگا ساختە كاریانە هەیە بۆحكومەتى بگەرَێنێتەوە چونكە بە پێى هەندێك هەواڵ دەبێ ئەو دەزگاى مێرگە چاپ خانەى تایبەتى خۆشى هەبووبێ و بە نهێنى لە ژوورە وە بۆ كارى حیزبى و پرۆپاگەندە كردنى هەڵبژاردنەكان بەكار هێنرابێ كە پێویستە لێكۆڵینەوە لەمەشدا بكرێ, هەروەها بەدوا داچوون بۆ ئەوەلیاتى چۆنیەتى پێدانى زەوى بۆ ئەو جۆرە دەزگاو سەنتەرساختانە بكرێ بۆ ئەوەى گەندەڵیەكان لە بنەوە ریشە كێش بكرێن با هاووڵا تیانیش لە هەرێمى كوردستان بەوە دڵخۆش بن كە رۆژ لە دواى رۆژ نهێنیەكانى كابینەكەى كاك نێچیر دەردەكەوێ و گەندەڵكاران و دەست و پێوەندیەكانیان ریسوا دەبن و سامانە ساختەكانیان دەردەكەوێ و خەو لە چاویان دەزڕێ و نەفرەت لەو خۆشى و رابواردن و دزى و لێخوڕینەش دەكەن كە ئەوسا لە ژێر سایەى كاكى گەورەدا دەرانكرد وەكو عەرەبیش دەڵێ للموزوع بقیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست