کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاشكرابوونی خيانه‌تێكی ئازادی مه‌لا فه‌ندی له‌ ليژنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی يه‌وه‌

Wednesday, 14/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری ٦ هه‌ولێر
بەرپرسێکی گەورەی پارتیی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ ئازاد مه‌لا فه‌ندی سه‌رۆكی لێژنه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازيه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ريم، گه‌وره‌ترين خيانه‌تی كردووه‌، كه‌ زياتر له‌ ٦٠٠ پرۆژه‌ی مساته‌حه‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌ ليسته‌كه‌دا سريوه‌ته‌وه‌، تا نه‌كه‌ونه‌ به‌ر سزای ليسه‌ندنه‌وه، ته‌نها ٣٩٧ پرۆژه‌ی موساته‌حه‌ی ئيعلان كردووه‌، كه‌ مه‌ڵكی خه‌ڵكی ديكه‌يه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی ناو هه‌ولێر بوونه‌ و له‌كاتی وه‌رگرتنياياندا پاره‌ی به‌رتيل يان داوه‌ته‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌ر هينانی هه‌ولێر.
ئه‌و به‌رپه‌سه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ زياتر له‌ ٣٠٠ پرۆژه‌ به‌ پاره‌ و دۆلارێكی زۆری نزيك سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار دراونه‌ته‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانيان له‌ رێگه‌ی هه‌ريه‌كه‌ له‌ هيمداد بارزانی و بارزانی بارزانی و سه‌رباز هه‌ورامی و سه‌مير عه‌بدولموهيمه‌ن بارزانی و عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی و مه‌نسور بارزانی و شێخ بابۆی كۆری مه‌سعود بارزانی و عه‌باس و ڕه‌وه‌ندی براكانی نێچيره‌ڤان بارزانی .
سه‌رچاوه‌كه‌ قسەی لەسەر نه‌وزاد هادیش کرد، کە ئەویش له‌ گه‌ڵ نه‌جات باپيری یەکێتیی لاوانی پارتی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهينانه‌وه‌ پياوی نێچير و فازيل ميرانی و نه‌وزاد هادیيه‌، ئه‌و ٣٩٧ پرۆژه‌ی موساته‌حانه‌ داوە بە ‌ بارزانیيه‌كان و پياوه‌كانی پاراستن و مه‌كته‌بی سياسی و نيچيره‌ڤان بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە