وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌سعود ، قادر عه‌زیز ئیلغا ده‌کاته‌وه..
Saturday, 25/04/2009, 12:00
1850 بینراوە
به هۆی سه‌رقاڵیمان به کوردستانپۆسته‌وه ، زۆر ده‌مێکه و له‌وه‌ته‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشان هه‌یه ، ده‌مویست شتێک بنووسم ، به‌ڵام بوار نه‌بوو ، ئێستا هه‌رچۆنییه‌ک بێت که‌میک له کاره‌کانی خۆم ده‌وه‌ستێنم زۆر به‌کورتی قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه ده‌که‌م ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵیین ، له روانگه‌ی که‌سێکی بێلایه‌ن سه‌رنجه‌کانم ده‌خه‌مه‌روو:
زه‌حمه‌تکێشان ئه‌گه‌ر پارتێکی بچووکیش بێت به‌ڵام هه‌میشه له رووداوه گه‌رمه‌کان رای خۆی هه‌بووه و ئه‌گه‌ر جار به‌جاریش هه‌ڵوێسته‌کان پاشکۆی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو پارتی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریش بووبێ ، به‌لام زۆرجاریش له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه.
که‌واته زه‌حمه‌تکێشان له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه سه‌نگی خۆی هه‌بووه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه بۆته هۆکاری شه‌قکردن و له‌تکردنی چه‌ند جاره‌ی . ده‌توانین به‌کورتی ئاماژه‌یان پێبده‌ین ، پاش 31ی ئاب که‌سێکی وه‌ک عبدولخالق زه‌نگه‌نه‌ی لێ جیابۆوه که ناسراوه به پیاوی موخابه‌راتی سوریا و کرێگرته‌ی ئه‌وان بووه و ئێستاشی له گه‌ڵدابێت هه‌ر کاریان بۆ ده‌کات ، دواتر که‌سێکی دیکه که دیاره به‌ناو دکتۆر سه‌ردارێک بوو و هاته نێو یه‌کێتی و به‌تایبه‌تی کوتله‌ی جه‌لالییه‌کان و ئێستا ناوی نییه ، له‌دواینجاریشدا دیاره ئه‌و ره‌وه جاشپارتییه بوو که کۆیله‌تیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌دناوی مه‌سعود مۆرکرد و جاڕی جیابوونه‌وه‌یاندا .. هه‌موو جیابوونه‌وه‌کان دیاره هه‌ردوو بنه‌ماڵه لێی به‌رپرسیارن و هه‌میشه له پای بوونی هه‌ڵوێستی جیا، حزبی زه‌حمه‌تکێشانیان سزاداوه.
ئێستا وه‌زاره‌ته‌که‌ی مه‌سعود ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، باس له کۆنگره ده‌کات که گوایه ئه‌و ره‌وه‌کۆیله کۆنگره‌یان به‌ستووه و، هه‌قی خاوه‌نداریتی زه‌حمه‌تکێشانیان هه‌یه و باس له شه‌رعیه‌ت ده‌کات ،
له کاتێکدا حزبه‌که‌ی بنه‌ماڵه ئه‌وا بۆ جه‌ند ساڵێکه شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه و هیچ کۆنگره‌یه‌کیان له به‌ردزی و خیانه‌تکردن و جاشایه‌تیان بۆ داگیرکارانی کوردستان نه‌به‌ستووه . هه‌ر به گوێره‌ی په‌یڕه‌وپڕۆگرامی خودی پارتیان که خۆیان ده‌نگیان پێداوه ، نه‌سه‌رۆکی پارتی و نه ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی شه‌رعییه‌تیان نه‌ماوه . جابۆیه پێش ئه‌وه‌ی باس له شه‌رعیه‌تی قادر عه‌زیز و حزبی زه‌حمه‌تکێشان بکه‌ن ، با شه‌رعیه‌تی خۆیان تاوتوێ بکه‌ن و شه‌رم دایان بگرێت.ئه‌وه‌ی نه‌بێت دیاره یاسا و ده‌ستور و شه‌رعیه‌ته له لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری مافیا ، بۆیه هه‌رچی ئه‌وان ده‌یکه‌ن حاڵی حازر له‌ده‌روه‌ی یاسا و رێسا و ده‌ستوری عیراق به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن و ، ئه‌گه‌ر که‌سێک یا چه‌ند که‌سانێک که‌ده‌بێ سزابدرێن به هۆی ده‌رچونیان له یاسا و ده‌ستور ، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی دز و خیانه‌تکاربێت ، نه‌ک که‌سێکی دیکه.