ئه‌وه‌یه ئاشی نه‌زانان خوا ده‌یگێڕێت
Saturday, 15/08/2009, 12:00
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی 25/7/2009 له شار و شارۆچکه و ناوچه‌کانی (دوکان و ڕانیه) لیستی گۆڕانی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نگی یه‌که‌می هێنا به‌ڵام له شاری قه‌ڵادزێ و شارۆچکه و ناوچه‌کانی دا لیستی کوردستانی ده‌نگی یه‌که‌می هێنا. درۆزنان و چه‌واشه‌کاران له‌لایه‌ک دابنێین و کار و کرده‌وه‌یان زۆرایه‌تی شاراوه نیه، دوڕوی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانن، خه‌لکه ساده و ساکاره‌که هۆش و بیر به‌نج کراوه‌که ڕێ لێ ونکراوهکهی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان که‌وتنه شێلان و کوتانی ڕه‌خنه‌گرانه‌و جنێودهرانه به (دکتۆر خه‌سره و مام قادر) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕاپه‌ڕین له ڕانیه و (بێستون سابوراوه‌یی) له مه‌ڵبه‌ندی 27ی دوکان به‌ڵام که‌وتنه ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی کردن له (محه‌مه‌د وه‌تمانی) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ڵادزێ که به مه‌ڵبه‌ندی 24ی پشده‌ر ناسراوه. محه‌مه‌د وه‌تمان له پێش ڕاپه‌ڕین دا به‌رپرسێکی سه‌ربازی خێڵه‌کی یه‌کێتی شۆڕش گێڕانی کوردستانی ناو (ی.ن.ک) بووه.دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان فێری خویندن و نوسینێکی سه‌ره‌تایی بووه، له ده‌ستخۆشی کاردا و ئافه‌رین دا بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی له‌وه‌دا زۆر شاره‌زایه برۆیان هه‌ڵته‌کێنێ و بڵێ: لهبرات که‌وێ !!!؟؟!!
دکتۆر خه‌سره‌و و بێستوون سابوراوایی له‌پێش ڕاپه‌ڕین دا کادیری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوون، دوو که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوون، گه‌رچی ئه‌وان بوونه نه‌زان و محه‌مه‌د وه‌تمان بوو به زانا!! هه‌رسێ به‌رپرس مام جه‌لالین و جیگای باوه‌ڕ و متمانه‌ی مام جه‌لالن، مام جه‌لال زیاتر گرنگی به محه‌مه‌د وه‌تمان داوه که که‌سێکی خێڵه‌کیه و باش ده‌زانێت په‌لامار بدات، گرنگ نیه ئه‌و په‌لاماره ڕه‌وایه یان ناڕه‌وایه، محه‌مه‌د وه‌تمان لهلهتبوونی بزوتنه‌وه‌ی شۆشیالستی کوردستان له ساڵی 1979 دا که‌وته گه‌ڵ (د.مه‌حمود عوسمان و ڕه‌سوڵ مامه‌ند) که حیزبی شۆشیالستی کوردستانیان پێکهێنا. باڵی گشتی که مام جه‌لال ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرد و زۆر لاواز بوو بزوتنه‌وه‌ی شۆشیالستیش به‌و پارچه بوونه زۆر لاواز بوو هه‌ر زوو مام جه‌لال هه‌ردوو باڵی لێکدا و یه‌کێتی شۆڕش گێڕانی کوردستانی لێ پێکهێنا و (دکتۆر فوئاد مه‌عسوم) بوو به سه‌رۆکی هه‌تا ساڵی 1991 له ناوچه‌ی پشده‌ر دا مام جه‌لال محهد وه‌تمان و عه‌بدوڵڵای مام عه‌لی که ئێستا هه‌ڵبژێردراوه وه‌ک باوه‌ڕ پێکراوی مام جه‌لال بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و مامۆستا عه‌زیز به‌رپرسی ده‌زگای زنیاری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی (ی.ن.ک) له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تریش دا به پاره و ده‌ماچه و پله کڕینه‌وه بۆ ناو یه‌کێتی شۆڕش گێڕانی کوردستان.
پێش هه‌ڵبژاردن دکتۆر فوئاد مه‌عسوم هاته شاری ڕانیه و قه‌ڵادزێ، محه‌مه‌د وه‌تمان و عه‌بدوڵلای مام عه‌لی وه‌به‌شێکی به‌شینه‌وه‌ی پاره و سه‌یاره و ده‌مانچه به‌سه‌ر به‌رپرسان و به‌سه‌ر سه‌رۆک تیره و هۆز و خێڵاندا، پێشڕه‌وی دکتۆر فوئاد بوون له شاری ڕانیه‌ش دا عه‌بدوڵلای مام عه‌لی و مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) ئه‌و زانسته‌یان نواند که مام جه‌لالیش هاته ئه‌م شارانه هه‌مان دیاری هێنا، ده‌نگ هێنانی لیستی کوردستانی به 3000 ده‌نگ زیاتر له لیستی گۆڕان ئازایه‌تی و کاریگه‌ری و تواناکانی محه‌مه‌د وه‌تمان و مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی نه‌بوو، چونکه له‌پشده‌ر دا جه‌ماوه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان زۆره سه‌رانی لیستی گۆڕانیش ئه‌وانه‌ی خۆیان ساغ کردبۆوه له یه‌کێتی هاتبوونه ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌ش که له‌ناو یه‌کێتی دان به پاره و سه‌یاره و ده‌مانچه خۆیان فرۆشته‌وه پێشینه‌یه‌کی چه‌ته‌گه‌رانه‌ی باڵایان هه‌بووه له دهسهڵاتهکهیاندا رهتێنهری یه‌که‌م و ڕاسته‌وخۆی به‌شێکی زۆری جه‌ماوه‌ری لیستی کوردستانی و لیسته‌کانی تر و بێ لایه‌نه‌کانیش بوون له دوور خستنه‌وه له لیستی گۆڕان که ئێستاش ئه‌و که‌سانه له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دا پێشێلکه‌ری مافی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و کهمئهندامانن گه‌رچی هه‌ر دووڕویانه کارده‌که‌ن ده‌شڵێن: هاوڕێی کاک نهوشیروانین!!؟؟!! ئه‌و ڕێژه ده‌نگه زۆره‌ی که له هه‌رسێک شار و شارۆچکه و ناوچه‌کاندا لیستی گۆڕان هێنای به‌شی هه‌ره زۆری ڕێز و خۆشه‌ویستی باوه‌ڕ و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری بوو به‌خشرا به خودی کاک نه‌وشیروان، نه‌ک توانا و کاریگه‌ری سه‌رانی لیستی گۆڕان، دوای ئه‌و تێکشکانه جه‌ماوه‌ریه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان مام جه‌لال تووڕه‌بوونی خۆی ئاراسته‌ی (دکتۆر خه‌سره‌و و بێستوون سابوراوه‌یی) کرد و ده‌ست خۆشیشی له محه‌مه‌د وه‌تمان کرد و برۆی بۆ هه‌ڵته‌کاند و فه‌رمووی لهمامت که‌وێ؟!!! ئه‌و دهگهش بڵاو بۆته‌وه که مام جه‌لال و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم دێنه‌وه ڕانیه و قه‌ڵادزێ بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌ست چوو.. شایه‌نی باسه مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕاپه‌ڕین که مه‌ڵبه‌ندی قه‌ڵادزێ و دوکانیشی لێ که‌وتۆته‌وه خه‌راپترین مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه.
ڕانیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست