بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دەبابەکانی پێش ڕاپەڕین..

Wednesday, 02/02/2011, 12:00


سوپای تونس هۆیەکی تری سەرکەوتنی شۆڕشی گەلی تونس بوو، وا لە میسریش قسەکەریک بەناوی سوپاوە دەڵێت، ئێمە وەک سوپا پشتیوانی لە داواکاریەکانی خەڵکی ڕاپەریو دەکه‌ین لولەی چەکەکانمان ناکیەنە گەلی خۆمان!
باوکەڕۆ ئەگەر بە کۆنە دەبابەکانی بەعس لە سلێمانیەکەی بەرهەم ساڵح لێمان بدەن، ئەی دەبێت لە دەڤەری زەردی بارزانی بەچ چەکێکی تازە و تاقی نەکراوە لە خەڵکی ڕاپەڕیو بدەن؟
هێشتا هیچ نەبووە، کەسێکیش فیکەیەکی بۆ لێ نەداون بەرهەم ساڵح دەڵێ هەرکەسێک بەردە بارانمان بکات دەیگرین، ئێ دکتوره‌ بێ دەسەڵات و زەلیلیه‌که‌ی بەردەم هێرۆ!! کە تۆ وەک سەرۆکی دەسەڵاتی کوردی لە سلێمانی دەسەڵاتی هێرۆت نە بێت،چۆن خەڵک لەسەر بەردەباران دەگریت، پاشان ئێمە ئەمجارە پێویستمان بەبەرد نییە تەنیا بە هوهاکێشان و و چەپڵە لێدانه‌ ڕاوتان بێنین..
دەبابەکانی بەعس سەد هێندە بوون، بەڵام لەبەردەم جەماوه‌ری ڕاپەڕیوو وەک شیرە بەفرینەوە توانەوە، هەڵبەتە ئەو کاتەی ئێمە ڕاپەڕین نازانم جەنابی دکتۆر لە کوێ بوو من هەر ئەوەندە ده‌زانم تا دوای ڕاپەڕین ناوی ئەم برادەرەم هەر نەبیستبوو..تەنیا جارێک لە فلێمێکی ڤیدیۆ بەرهەم بە جلی کوردیەوە بینی، که‌ له‌ سەفارەتی عیراق شایی بۆ یادی بەعس دەکرد!
دوێنێ لە خۆ پێشاندانە ملیۆنیەکەی قاهیرە ژنێکی توڕەی برسی ووتی:
حوسنی موبارەک ترسنۆکتیرین کەسە، ئەوەتا نابینێ تەنیا لێرە ملیۆنێک خەڵک دەڵێن ارحل یا مبارک!
بۆیە پێشنیار دەکەم کەس نەڵێ بەرهەم بڕۆ، با بڕوات بڕۆ بۆ هەولێر کلیلی ژووری سەرۆکی حکومەت وەربگرێ کە تائێستا لای فەراشەکەی نێچیرە
بڕۆ ئەوانە سزا بدە کە کارەبای لەسەر دەکوژاندیەوە لە ئەنجومەنی دەزەکان..
بۆ ئەوەی تەواوی بابەتەکە هەر لەسەر بەرهەمیه‌ نەبێت، من بەم زاتە دەڵیم ، لەماوەی ڕابوردوو چەند جارێک قوتابیانی سەر بەپارتی لە هەولێر وەزارەتی خوێندنی باڵایان بەردەباران کرد، ئەی بۆ نەتتوانی کەسێک بگریت؟
لە خۆ پێشاندەکانی بەهاری ١٩٨٢ کۆمەڵیک لاوی خەڵکی سەنگەسەر خۆ پێشاندان دەکەن، مەلا ئەحمەدی مەلای پێش نوێژی ئەوسا دێتە ناو خەڵک و پێیان دەڵێت واز بهێنن بڵاوەی لێ بکەن بە کوردی بۆ سارد کردنەوەی خەڵکە هاتبوو.
لەولاوە مامۆستا سەرهەد فازیل بە دروشـمێک وەڵامی مەلا دەداتەوە و هاوارە دەکات و دەڵێت!
گوێ مەدەنە ئەم باوە مامۆستامان ترساوە.
هێنانی ئەو دابابە و تۆپ و چەکی قورسانە، قادری حاحی عەلیشی هێنانیە قسە..
تۆبڵێی ئەویش وەک مەلاکەی سەنگەسەر لە ترسی دەبابەکانی بەعس ببورن دەبابە سەوزەکانی سۆشیال بنەماڵەی تاڵەبانی، ئەم لێدوانەی دابێت
سەیرکەن کاک قادر دەڵێ ئێمە نامانەوەی حکومەت بڕوخێنین، بەڵکو دەیانەێت چاکسازی بکەن، زیاتریش قوڵ دەبێتەوە دەڵێ ئەوەی بڵێ چکومەت هەرێم هیچ نەکردوە ئەو بێویژدانەیەکی گورەیە، دواتر کە ژێر لێوەوە کە گۆێ نەبوو ووتی قه‌سدم ئەو کاتانە شت دەکرا کە من بەرپرسی دەزگای زانیاری بووم لە یەکێتی !
ئەم لێداونەی قادری حاجی عەلی لە کاتێکدایە، کە ڕوخانی دیکتاتۆرەکەی میسر لە ئان و ساتدایە، وڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپاش هاتوونە سەر ئەو ڕایەی موبارەک دەبێ بڕواو حکومەت دەبێت برۆخێت!
بەدوای میسریش ئەم ڕوخانە درێژەت دەێت و یەمەن و ئوردون جەزایریش کوردستانیش هتد دەگرێتەوە..
لینکی لێدوانەکەی بەرهەم
http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=4457

لینکی لێدوانەکەی قادری حاجی عەلی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1301cfbc

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە