هه ڵسوکه وتی پۆلێیسی هاتوو چۆ خه‌ڵکی سلێمانی هه راسان ده کات
Saturday, 30/07/2011, 12:00
وه‌ك بڵاوکراوه‌ته‌وه که هۆکاری سه‌ره‌کی مردن له کوردوستان به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی وده‌ورووبه‌ری دا ڕووداوی هاتووچۆیه. هۆکاره‌که‌شی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌مته‌رخه‌می پۆلیسی هاتووچۆ نه‌ك که‌مته‌رخه‌می هاووڵاتیان. پۆلیسی هاتووچۆ که ئه‌رکی خۆیان ته‌نها له غه‌رامه‌کردنی هاووڵاتیاندا ده‌بیننه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له خۆیان بپرسن ئایا هۆکاری ئه‌م هه‌موو قوربانیه چیه؟ ئایا چیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ و مردن که‌م بکرێته‌وه. ئایا ڕاسته ژماره‌ی غه‌رامه زیاتر بێت له ژماره‌ی دانیشتووانی شاری سلێمانی؟؟ ئایا که‌م له‌ڕێگاکانی ده‌ره‌وه سه‌یاره‌ی بێ ڕه‌قه‌م و تاکتۆری بێ فسفۆر و سایه‌قی سه‌رخۆش ده‌بینرێت؟؟ ئایا چه‌ند سه‌یاره دووکه‌ڵی ڕه‌ش و گازی ژه‌هراوی بڵاو ئه‌که‌نه‌وه به به‌رچاوی پۆلیسه‌کانی هاتووچۆوه که ئه قڵیان به‌وه‌دا ناشکێ به‌ڵام ئازان شۆفێرێکی کچی به‌سته‌زمان به‌گیر بێنن!
ئایا چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هه‌ندێ خه‌ڵکی نه‌فس نزم که له‌بنه‌ڕه‌تدا شۆفێری ته‌کسی نین به‌ڵام ته‌کسی به‌کارئه‌هێنن بۆ ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر نامووسی خه‌ڵك وته‌نانه‌ت وای لێهاتووه کچانی ئه‌م شاره نا‌وێرن ته‌کسی بگرن ! ئایا پێتان ووتوون ئه‌بێ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیان و ناوی شۆفێره‌که له ناوه‌وه هه‌ڵواسن؟ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فه‌ری داماو بتوانێ دوواتر شکاتی خۆی بکات! ئایا ته‌کسی شاره‌کانتان جیا کردۆته‌وه؟ ئایا شۆفێری ته‌کسی تان جیا کردۆته‌وه له‌و خه‌ڵکه‌ی که کاری تریان هه‌یه و ئه‌مه‌یان کردووه به‌سه رچاوه ی ڕابوواردن و ته‌نانه‌ت بۆ نه‌فه‌ری پیاو ههرناوهستن؟
له شارێکی وه کو سلێمانی دا به هۆی که می خزمه ت گوزاری هاتوو چۆ ی گشتی به راورد به شاره کانی ووڵاتان، خه ڵکی ناچار ده کات که به ئۆتومبیلی تایبه تی خۆیان هاتووچۆ بکه‌ن، ئه مه ش به دڵنیاییه وه قه ره باڵه غیه کی زۆر دروست ده کات ، به ڵام ئه م حاڵه‌ته زۆر جار به هۆی که مته رخه می پۆلیسی هاتووچۆ وه دروست ده بێت ، چونکه مه سافه یه کی زۆر ده بڕیت تا ده گه یته سه ر ئه و شه قامه ی که ده تگه یه نێته شوێنی مه به ست ، به ڵام که ده گه یته به رده می شوێنه که ده بینی داخراوه ! به بێ هیچ ئاگاداریه ک یان هێمایه ک که پێش مه سافه یه ک روونی کاته وه که داخراوه. ئه م دیارده یه زوو زوو له‌ناو شاردا ڕوو ده‌دات، ڕۆژێک ده توانیت له و شوێنه دا پێچ بکه یته وه ، رۆژێک نا‌توانیت. ئایا ئه مه که م ته رخه می نی یه ؟ پۆلیسه کانی ده و‌ر و به ری دائیره‌کان ونه خۆشخانه کان ئه وه نده سه رقاڵی غه رامه کردنی ئۆتۆمبیله کانی فه‌رمانبه‌رو پزیشک وکارمه ندانی ته ندروستی و خه‌ڵکی داماون، ئه وه نده له هه وڵی چاک کردنی ئه و کێشانه دا نین، بۆ نمونه دانانی (هێما، ترافیک)، کار له وه ش ترازاوه تا ده گاته غه رامه کردنی ئۆتۆمبیله کانی وه زاره ته‌کان و دائیره‌کان له کاتی ده وامی فه رمی دا. فه‌رمانبه‌رێك که زۆربه ی کات سه رقاڵی خزمه ت کردنی هاووڵاتیانه له فه رمانگه یه ك دا ، به ڵام هه ر ئه وه نده که هاته ده ره وه یه‌کسه‌ر پۆلیسێک سه رقاڵی ده کات به هۆی پێچ کردنه وه ی له شوێنێک که دوێنێ ئاسایی و یاسایی بووه به ڵام ئه مڕۆ سه رپێچی یه و ده بێت غه رامه بکرێ ، هه ر که‌زانی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تی و چهکدارنیت و بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بیت ئه‌وا سوور تر ده بێت له سه ر غه رامه که. به ڕێزانی هاتووچۆ هیوادارم جه نابتان له وه زیاتر که م ته رخه م نه بن به رامبه ر هاووڵاتیانی ئه م شاره ، به دانانی هێما و ترافیک زۆر له م کێشانه چاره سه ر ده بێت ، ته نها ترافیکێک ده توانێ شۆێنی چه ندین پۆلیس بگرێته وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست