کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌والێکی گر‌نگ.. سوپای فاشی تورکیا قه‌زای سۆرانی داگیرکرد.

Wednesday, 08/04/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو قه‌زای سۆران به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند و ووتی: سوپای فاشی تورک به‌ پراکتیک قه‌زای سۆرانی داگیرکردووه‌ و له‌ وێدا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئاواکردووه‌ و و به‌ چه‌نده‌ها زریپۆس و تۆپ و ئامێری پیشکه‌وتووی تێدا جێگیرکردووه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ کردنه‌وه‌ی پایگایه‌کی تورکان بۆ ئه‌و ئیتفاقییه‌ شه‌رمئامێزه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری بارزانی له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا گه‌ڕانده‌وه‌.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی 2007 په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی باشوری کوردستان بریاریکی ده‌رکرد بۆ ده‌رکردنی ئه‌و 14 پایگا سه‌ربازیی و ئیستخباراتییه‌ی تورکان له‌ باشوری کوردستان ، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌کرا به‌ڵکو ئه‌وه‌تا دوو پایگای دیکه‌ش له‌ هه‌ولێر و قه‌زای دیانه‌(سۆران) زیاد کرا.
عه‌دنان موفتی وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان کارتۆنییه‌که‌ ئه‌گه‌ر یه‌ک زه‌ڕڕه‌ که‌رامه‌تی هه‌بێت و خاوه‌ن شه‌ره‌ف و نامووسی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تی بی ،ده‌بێت هه‌ر ئێستا پاش ئاشکرابوونی ئه‌و هه‌واڵه‌ ئیستقاله‌ بدات و رووی ره‌شی خۆی تا ماوه‌ له‌ ژیان سپی بکاته‌وه‌.
گه‌له‌که‌مان له‌ باکوری کوردستان ئێستا له‌ حاڵه‌تی راپه‌رین و سه‌رکه‌وتندایه‌ ، که‌چی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا تازه‌ به‌تازه‌ ده‌که‌ونه‌وه‌ جاشایه‌تی و خیانه‌تکردن و خه‌نجه‌ر له‌ پشتدان.
له‌سه‌ر خه‌لکی کوردستانه‌ له‌ پای ئه‌و جاشایه‌تییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکان ، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دادێت ده‌نگ به‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ نه‌ده‌ن. راسته‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی وینه‌یان له‌ ناوچه‌که نییه‌ ‌ به‌لام له‌ خیانه‌تکردن و جاشایه‌تیش دیسان له‌ پێشی پێشه‌وه‌ن. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ روون بن ، تاکی کورد پێویسته‌ گه‌وره‌ترین سزایان بدات و تاروماریان بکات.
نیچیر که‌سێکی ئه‌وه‌نده‌ سووک و هه‌رزانه‌ له‌ سیاسه‌تکردن ، ته‌نانه‌ت هیچ که‌رامه‌تێکی بۆخۆی و بنه‌ماڵه‌که‌شی نه‌هێشتۆته‌وه‌ تا داکۆکی لێبکات ، لای ئه‌و وڵاتپاریزی و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌تکردنی دۆزی ره‌وای کوردان پولێکی قه‌ڵپ ناهێنیت ، هه‌ربۆیه‌ که‌سێک شتیكی نه‌بێت ناتوانی بیدات ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی که‌رامه‌تی ته‌نانه‌ت خێڵکیش نه‌ بێت ناتوانێت داکۆکی له‌ ناموسی خۆی بکات و به‌ هاسانی ده‌یخاته‌ بازاره‌وه‌. ئیمرۆ له‌ هه‌موو رۆژێک زیاتر نێچیر و بنه‌ماڵه‌ ریسواکه‌ی بارزانی که‌وتونه‌ته‌ سه‌ودا بۆ خه‌نجه‌ر له‌ پشتدانی دۆزی ره‌وای کوردان.
له‌ کاتیکدا ئۆباما له‌ دوای سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردان له‌ باکور له‌ گه‌ل ئه‌حمه‌د تورک داده‌نیشێ و له‌وێدا باس له‌ ره‌وایه‌تی دۆزی کوردان ده‌کرێت ، جاشه‌کان له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ریسوا له‌گه‌ڵ جه‌ندرمه‌ و جه‌نه‌رالی تورکان هاریکاری ده‌که‌ن بۆ لێدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردان.
شه‌رمه‌ بۆ دیرۆکی کوردان ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ ریسوا و مافیایه‌ ته‌نانه‌ت له‌ لاپه‌ره‌ ره‌شه‌کانیش تۆماریان بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە