بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


لاهور تاڵەبانی بە دووسێ جیهازی واکیی تۆکیه‌وه‌ دەڵێت ئێمە دەستمان هەبووە لە دۆزینەوەی بن لادندا!!

Tuesday, 24/05/2011, 12:00






خوێنەری بەڕێز کوشتنی هەر کەسێک بە هەرهۆکارێک بێت هەر تاوانە جا ئەو تاوانە ڕاستەو خۆ بێت یان ناڕاستەو خۆ،بە هۆکار بێت یان نەبوونی هۆکار،ئەوەی مرۆڤێک دەکوژێت گریمان بێ تاوانیش بێت لە کوشتنیدا،واتە بە قەست نەبووبێت هەر ناوی بکوژی دەچێتە سەر ئەمەو سەدان بۆچوون لە سەر تاوانی کوشتن کە تەنها یاسا ناسانی بواری تاوان دەتوانن ڕاڤەی زیاتری بۆ بکەن،گرنگ ئەوە نییە تا چەند ئەو کەسەی کە تاوانبارە یان نا، گرنگ ئەوەیە بزانین کەسانێک هەن نەخۆشو دەرون کۆڵەوارن لە نانانەوەی ئاشوبو دروستکردنی نائارامیو هەڵاوسانی کەشێکی خراپ! کەسانی بکوژ واتە قاتڵ ئەمڕۆ بە هۆی بوونی بوارگەلی زۆرەو لە زیادبوونوو گەشەکردندان! هۆکاری کوشتن بووەتە هۆکارێکی ترسناکو جیهان بەرەو لێوارێکی ترسناکتر لە ئێستا دەبات! لەوترسو شڵەژانەی کە جیهان پێوە دەناڵێت کوردستانیش بە دەرنەبووە،بەڵام جیاوازی نێوان جیهانو کوردستان ئەویش بۆ خۆی کۆمەڵێک فاکتەری تایبەتی خۆی هەیە،کوردستانێک کە ژێردەستەو دوو خێڵ بەڕێەوەی دەبات نابێتە جیهانێک، کە بە هۆی ڕکابەرایەتی بۆ بە دەست هێنانی زانستێکی نوێو داهێنانێکی نوێ لە گەڵ یەکتری کەوتوونەتە جەنگەوە،لە کوردستاندا مرۆڤەکان هێشتا ئاشنا نین بە چۆنییەتی بەشێکی زۆرلە خزمەتگوزارییەکانو چۆنیەتی بە کارهێنانیان بە خودی سەرانی دەسڵاتەوە،بەڵام لە جیهاندا زۆرن ئەوانەی کە تێکتی چوون بۆ سەرمانگیان یەدەک کردوەو لە چاوەڕوانی ئەوەدان ساڵی داهاتوو بڕۆنە سەر مانگ بۆ بینینی ئەستێرەیەکی تر جیاوازترلە زەوی،لە کوردستاندا بۆ ئەوەی بڵێن بەخوا زیرەکو نەترسو کۆڵنەدەرە ئەگەر توانای سەنگەرگرتنیشی نەبێت بە هۆی لاوازی ئیرادەیەوە لە گەڵ مشکێکدا،دەوروبەرو دەسڵات وای لێ دەکەن دەیکەن بە ئەسکەندەری مەکەدۆنیو وای نیشان دەدەن توانای گرتنی سەرزەمینی ئێرانی هەیە،لە جیهاندا وشیاریو وریایی مرۆڤەکان لە هەستو ئەقڵ بۆبوون بە زاناو دانایەکی وەهایی ،یان پسپۆرلە بوارەکانی چارەسەرە مرۆییەکانو داهێنانی نویترین دەرمان لە پێناوی بەختەوەریو بژێوی مرۆڤەکان لە سەر زەوی کاری بۆ دەکەن،لە کوردستان بە هۆی گەڕانەوە بۆ خەلافەتی بنەماڵە زانایانی توانای کونکردنی دەرزییەکیان نییەو هەر هەمووشیان خۆیان بە پسپۆڕو مامۆستای زانستگەو دکتۆرا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەزاننو هەر بڕوانامە ساختەکەی خستە نێودەستییەوە ئیتر تاکێکی جیاوازتر لە خەڵکی خۆی نیشان دەداتو سەرۆکەکەی بە فەیس بووک دەڵێت فیسبووک! لە جیهاندا زانایان هەرەوەزی دەکەن لە نوێترین داهێنانو سەرۆکەکان بە چرکە ئاگاداری چۆنیەتی ڕووداوەکانی جیهانن لە ڕێگەی تۆڕە جاڵجالۆکەییەکانی ئینتەرنێتەوە،مرۆڤەکانیان تا خۆیان سێڤێکانیان پیشان نەدەن نازانی کێ شوانەو کێ والی! لە کوردستاندا پیاوکوژانی بە ناو دژە تیرۆرو ئاسایشو پاراستنو هەرچی دەزگای پارە خۆرە، هەرچەندە لە تەواوی بونیاندا خراوکارێکیان سزا نەداوە جگە لە دروستکردنی سینارێۆو فلیمی درووستکراوی هاوشێوە هیندی یان دەسچونیان بە سەر کەسانی بێ پشتو پەنادا کە زۆر جاربۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش بیکەن بە بابەتی کات، نەیان توانیوە بە هەقیقەت دزێک، ماڵبڕێک، ژن کوژێک، ماڵداگیرکەرێک، ستەمکارێک گەندەڵێک بگرنو ڕادەستی دادگای بکەن!لە جیهاندا یاسا لە سەروی هەموو هێزێکەوە هێزدارەو دەزگاکانی ئاسایشو پۆلیس هەریەکەو کاری خۆی بە بڕیاری دادوەرو چۆنیەتی یاسا بەڕیوە دەبات تا دڵنیا نەبن کەسێک تاوانبارەو بەڵگەی بڕوا پێکراوی لە سەرە هەڵناسن بە شکاندنی کەسیەتیو داڕوشانی هەستو نەستی! لە کوردستاندا دەست گرتن بە قوبەی دەسڵاتەوە بۆ کۆکردنەوەی سەروەتو بتەوکردنی بازوی کۆمەڵەکەسێکە کە لە لایەن والی بارزانو تاڵەبانەوە لە تانجیەکی بێ خێرەوە بۆکردنی بە گورگێکی دەم بە خوێن سوورلە ڕاوکردنی خەڵکانی بێ تاوانو ڕیفۆرمخوازو ئازادی خواز!!
لە پاکستان دەوڵەتێک کە پێکهاتەکەی بە سەدان جار لە ڕووی هێزو تەکنەلۆژیاو پێشکەوتنەوە، لە ڕوی هەواڵگریو وردبینییەوە ،لە هەرێمە داڕوخاوەکەی باشوری کوردستان پێشکەوتوترو،هاوپەیمانی دەستە ڕاستی ئەمریکایە نەک لە ڕووی ترسەوە بەڵکو بە هۆی ووشیاریەوە تا ئێستا نەهی دەکەن لە بەشداری کوشتنی بنلادن سەرکردەی گروپە تووندڕەوکانی القائیدە! لە کوردستان لاهورتاڵەبانی بە بێ هیچ شارەزاییەکی تۆکمەو سەردەمیانە لە بەرابەرهەر پێشهاتوو ڕوداوێکی نائاساییدا بە دەزگایەکی لاوازو بە دوو سێ جیهازی هۆکیتۆکییەوە ئەو ووتە ترس هاوەرە دەدات بە میدیاکان کە دەستیان هەبووە لە دانی زانیاری بۆ کوشتنی ئەوبنلادنەی کە جیهان بە هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دەهەیەک ئێستاشی لە گەڵ دابێت تووشی ترسو نائارامی کردبوو!
ئەم دەربڕینە ترسناکەی سەرکردەی گروپێکی بە ناو دژە تیرۆر قسەوباس زۆر هەڵ دەگرێت نەک خوای نەخواستە لایەنی ئەرێنیو باش! بەڵکو بەڕاستی لە کوردستاندا ئەگەر یاسایەکی بێ لایەنو چەسپاو هەبێت دەبێت لاهور پێش دادگایکردن بۆ ماوەیەک فێری ئەوەبکرێت چۆن بزانێت ئەو ووتانەی کە مایەی ترسو زەرەرن یان کاڵو کرچن لە کاتوو شوێنی خۆیدا بیان کات! تا بۆ دادگاییکردنەکەشی لە بەرابەر دادوەردا زۆر کاتی پێوە بە فیڕۆ نەدرێت،ئەم بوهتانە نەتەوەیەک دەدات بە گژ هێزدارترین دەسڵاتی گروپێک کە خودی ئەمریکاو جیهانی لە چەند تەوەرەوە خستووەتە جەنگەوە،جەنگێکی ناڕون جەنگێک کە هەرزانترین کاڵا تیایدا گیانی مرۆڤەکانە! لاهور لە بەر ئەوەی نە گەرمای بینیوەو نە سەرما دوور نییە سبەی نەڵێت لە ڕووی لۆجیستیکییەوە بۆ کنەکردنو گەڕان بە دوای هەموو خراپەکارێکدا ئەمریکا بێ ڕۆڵی لاهورو گرووپەکەی پۆڕی خوراوو کۆڵەوارە!
زیاتر زانیاری لەم لینکەی خوارەوە چاو لێ بکە!
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=4589&LinkID=4
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە