کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایه‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدایه‌ ؟‏

Sunday, 10/05/2009, 12:00


دیاره‌ له‌ هه‌ر شوێنێک و هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ،وه‌ له‌ هه‌موو دنیادا وا باوه‌ که‌سێک خۆی کاندید واته‌ بپاڵێوی بۆ هه‌ر پۆستێک ،چ پۆستی حزبی بێت یان حکومی، پێویسته‌ کۆمه‌ڵێک خاسیه‌ت و کۆمه‌ڵێک خاڵ ڕه‌نگ بداته‌وه‌ له‌ که‌سی پاڵێوراو. وه‌ ئه‌گه‌ر پۆسته‌که‌ باڵا بێت وه‌کو : سه‌رۆکی کۆمار، هه‌رێم ،پارێزگار، سه‌رۆکی حزب،،،،،،،هتد.
خاڵه‌کان و خه‌سیه‌ته‌کان ده‌بێت زۆر به‌هێز بن ،چونکه‌ ئه‌م پۆستانه‌ که‌ریگه‌رییان زۆره‌ ،له‌ ناوه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ،له‌ هه‌موو ئاسته‌کاندا،ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ : ئایا مه‌سعود بارزانی ئه‌وکه‌سه‌یه‌ ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم؟
وه‌ڵامه‌که‌ی له‌وا‌نه‌یه‌ به‌ زۆر شێواز بدرێته‌وه‌ ! چونکه‌ هه‌ندێ که‌س پێیان وایه‌ به‌ڵێ شایانی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت ،ئه‌وه‌ش چونکه‌ پیاوێکی دیار و خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیارن ،وه‌ خۆیان به‌ رزگارکه‌ر و پێشه‌وای ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌زانن ،ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک ،وه‌ له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ندێ که‌سی تر هه‌یه‌ به‌ شاییسته‌ی نازانن بۆ ئه‌م پۆسته‌ ،چونکه‌ خاسیه‌تگه‌لێکی خراپ و به‌د له‌ که‌ساییه‌تی و بناماڵه‌که‌یان دا هه‌یه‌،!به‌ڵام با بزانین کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان چ مه‌رجێکی داناوه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ خۆی ده‌پاڵێوی ،ته‌مه‌نی له‌ 40 ساڵ که‌متر نه‌بێت ، وه‌ خه‌ڵکی هه‌رێم بێت ، وه‌ گرنگترین خاڵ که‌ کۆمسیۆن دایناوه‌ ئه‌ویش رابردووی سیاسی پاک بێت و به‌ تۆمه‌تی له‌که‌دارکه‌ری شه‌ڕه‌ف سزا نه‌درابێت ،،
رابردووی سیاسی مه‌سعود بارزانی به‌س پاک نیه‌ ،چونکه‌ هه‌موو سه‌رپێچییه‌کی سیاسی کردووه‌و ده‌یکات ،بۆ نمونه‌:
به‌شداری شه‌ری براکوژی کردووه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ کوردیه‌ ،وه‌کو :یه‌کێتی و په‌که‌که‌ ، وه‌ خۆفرۆشی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و تورکیا و ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو که‌ له‌هه‌موو خیانه‌ته‌کانی تر گه‌وره‌تره‌ ئه‌ویش 31 ی ئاب بوو، ئه‌مانه‌ خاسیه‌ته‌کانی پاڵێوراوی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ .
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و پیاوه‌ شاییسته‌ی ئه‌م شوێنه‌ نیه‌ و به‌ڵام وه‌کو سه‌دام حسین ڕێژه‌ی 99% هه‌موو جارێک چانسیان لێی هه‌یه‌ ، وه‌ کۆمسیۆنی باڵا ته‌نها بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نیه‌ ئه‌گینا ، چۆن ڕێگه‌ ده‌ده‌ن که‌سێکی وه‌کو مه‌سعود خۆی کاندید بکات بۆ ئه‌م پۆسته‌؟
باش ده‌زانن که‌ رابردووی چۆنه‌ و که‌سێکی تا چه‌ند پیس و گه‌نده‌ڵ و درۆزن و هه‌رچی ئاکاری خه‌راپه‌ له‌و پیاوه‌ به‌دی ده‌کرێ ، بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵک و کۆمسیۆنیش ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە