دایكی شەهید
Friday, 23/11/2012, 12:00
زۆر لە مێژە بەرێوەیە
بەرەو لوتكە ئەم كاروانە
زۆر قوربانی بۆ دراوە
ئەم وڵاتی كوردستانە
لە منداڵیەوە لە یادمە
دایك گیرۆدەی گریانە
دایكی شەهید ئەودایكەیە
پیرۆزترین دایكە كانە
ئاخر خەم چۆن شەرم نایگرێ
دەچێتە ناو ئەو دڵانە
دایكی شەهید سومبلێكە
هەرخۆی هێمای بەرخۆدانە
من دڵنیام سەردەكەوین
ئازادی چاوەڕێ مانە
دایكی شەهید خەبات بكات
مەرگ نزیكی دوژمنانە
كەدایكی شەهید دەبینم
پێشەنگی ئاشتی خوازانە
كە دەبینم ڕاناوەستێ
لەو سنورە دەستكردانە
لە ڕۆژهەڵات پەیام دێنێ
باشور لە پێشوازییانە
سلاو لە رۆژئاوادەكەن
باكوریش لە ئامێزیانە
دڵم شادە وپڕهیوایە
ئازادیخواز سەردەكەوێ
ئیتر هەرگیز بەمەرگ وخەم
ئاڵای ئازادی نانەوێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست