بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


کۆیلایەتی مووجەو کۆیلایەتی بودجە: ئەو چاوپێکەوتنەی ئاوێنە بلاوی ناکاتەوە

Tuesday, 12/02/2013, 12:00







بڕۆ بۆ حەلاوی باس کە!

کۆیلایەتی مووجەو کۆیلایەتی بودجە: ئەو چاوپێکەوتنەی ئاوێنە بلاوی ناکاتەوە!


[[ کۆیلایەتی بودجە: بە کۆیلەکردنی سەرانی حیزبەکانە لە لایەن دەسەلاتی بنەمالەییەوە لە رێگەی بودجەو بەخشیشی تایبەتی و خانەنشینییەوە. بۆیە هێندە سەرۆکی هەرێم و برازاکەی پییان خٶشە لەگەل سەرانی حیزبەکان دانیشن یان هەموو میکانیزمێکی سسیتم و دەسەلات 'ئەنجومەنی سیاسی حیزبەکان ' بێت ، لە سەر شێوەی جەبهەی وەتەنی دیمۆکراتی سەددام و بەشار ئەسەد، چونکە دەزانن ئەوانە دەمێکە بەشێکن لە سسیتمی کۆیلایەتی بودجەو برابەشی گەندەڵییەکان و ناتوانن فزە بکەن.]]

[[ئێستا هەرێم لە ناو گیرفانی چەند کەسێک دایە، کە سەفەریان کرد بۆ دەرەوە لەگەڵ خۆیان دەیبەن ، کە بەیانیان لە خەو هەستان لەگەڵ نانی بەیانیدا لە سەر یەک مێز دەیخۆن، کە بەرپرسێکی تورک هات، وەک بەرخی سەربڕاو پاککراوو سوورکراوە لەبەر دەمیا دایدەنێن؟ ئیدی سەرۆکایەتی چی و پەرلەمانیی چی؟ وەک برای ئازیزم مام رۆستەم فەرموویەتی: بڕۆ بۆ حەلاوی باس کە]]

لە ٢٥ مانگی رابردوو، رۆژنامەنووسیكی بەرێزی رۆژنامەی ئاوینە پێوەندی پێوە کردم بۆ جاوپێکەوتنێک دەربارەی پرسی سیستمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی و دەستوورو ئەگەری خۆ کاندیدکردنەوەم لە هەڵبژاردنی داهاتوودا. پرسیارەکانی بە نووسین بۆ ناردم و هەر بە نووسین لە ماوەی رۆژێکدا وەلامم دایەوە. لەو کاتەوە چەندی جار پێوەندیم کرد تا بزانم چاوپێکەوتنەکە چی بە سەر هاتووە؟ دوایی لە لایەن ئەو برادەرەی چاوپێکەوتنەکەی کرد ئاگادارکرام کە بلاونەبۆتەوەو رەنگە بلاویش نەبیتەوە؟ ئەو هیچ هۆکارێکی بۆ بلاونەکردنەوەی نەبینی ئەوە نەبێت کە رەنگە لە بەر باسی 'کۆیلایەتی مووچە و کۆیلایەتی بوردجە ' بێت لە وەلامی پرسیارێکدا. دوای ئەوە چەند جار بە ئیمەیل پێوەندیم بە رۆژانامەکەو بەرێز سەرنووسەرەکەیەوە کردو هیچ وەلامێکیان نەدامەوە. چێگای سەرسورمان نییە و ئەوە یەکەمجار نییە بابەتەکانی من ئاوایان بەسەردێت، بەلام جێی داخ و نیگەرانییە کە رۆژنامەگەری کوردیی ئاوا بکەوێتە ژێر رکێفی دەسەلاتەوەو هێشتا کەسانێک هەبن باوەر بەوە بکەن میدیای ئازاد و سەربەخۆ لە هەرێمی بەربەرستاندا هەیە. لە خوارەوە تەنیا وەلامی دوو پرسیار بلاو دەکەمەوە دوایی وەلامەکانی تریش .

* ئایا بەڕێزتان لەكەل ئەوەدان سیستەمى سەرۆكایەتى هەریم بەرلەمانى بیت یاخود سەرۆكایەتى ؟ وە بۆجى ؟
o
براگیان ئەمانە تاکەی دەڵینەوە؟ ئەمانە بابەتی کاتکوشتن و میللەت هەلەخەلەتاندن ولاپەڕەی رۆژنامە پڕکردنەوەو شاشەی تەلەفزیۆن قەڵەباڵغ کردنن. یەک سسیتم هەیە هەموو لایەک بە دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنەوە پێی رازین. دەمێکە ئەو سسیتمەم دەستنیشان کردووە. بۆتە سسیستمی [ستاتسکۆ] واتە باری باو، ئەمری واقیع. ئەویش سیستمی کۆیلایەتی یە و لە سەر دوو بنەمای سەرەکی دامەزراوە:

١. کۆیلایەتی مووچە: واتە خاک [ سامان، سەرچاوەی سروشتی، بودجە،کار، بازار] ملکی بنەمالەو حیزبەو خەلک رەعیەتن، کڕێگرتەو مووچەخۆری ئەو دەسەڵاتەن. دەبێ ئەوە قبوڵکەن کە کۆیلەی دەسەلاتی بنەمالەیی حیزبین. خۆیان ببنە چاودێرو رەقیب بە سەر خۆیانەوەو لە خەت لانەدەن تا نانیان نەبڕدرێ یان بەشیان لە گەندەڵی کەم نە بێتەوە. زۆر لەو توێژەی پێیان دەلێن رۆشنبیر لە پێشەوەی جوانپۆشکردن و پرۆپاگەندەکردنن بۆ دەسەلاتی بنەمالەیی حیزبیی . کۆیلایەتی [بیر] زۆر لە کۆیلایەتی[جەستە] کاریگەرترە. کۆیلەکانی ئەمریکا بە جەستە لە لایەن دەسەلاتێکی زۆر بەهێزتر لە خۆیان کۆیلەکرابوون بەلام بییر ئازاد بوون. رۆحیان هەمیشە لە ئاسۆ فراوانەکانی خەون و ئاواتی ئازادیدا دەفڕی تا مارتن لۆپەر کینگ و ئۆباما و ملیۆنان ئازادیخوازیان دروست کرد. لای ئێمە تەنانەت خەونی سەربەخۆیی و نەتەوەیی و ولاتێکی ئازادیش گاڵتەی پێدەکرێ و کۆیلەکانی بیر هەڵدەپەڕن. کۆیلەکانی بیر لای ئێمە بە روالەت جەستەیان ئازادە[ کە وا نییە] بەلام رۆحیان هەمیشە لە زیندانی درۆلەگەڵ خۆ کردندا دیلە. بە دیلی دەژین. بە دیلی و کۆیلەییش دەمردن هەر چەند بخۆن و بخۆنەوەو درۆ بکەن و گیرفانیان پڕ بێت.

٢ کۆیلایەتی بودجە: بە کۆیلەکردنی سەرانی حیزبەکانە لە لایەن دەسەلاتی بنەمالەییەوە لە رێگەی بودجەو بەخشیشی تایبەتی و خانەنشینییەوە. بۆیە هێندە سەرۆکی هەرێم و برازاکەی پییان خٶشە لەگەل سەرانی حیزبەکان دانیشن یان هەموو میکانیزمێکی سسیتم و دەسەلات 'ئەنجومەنی سیاسی حیزبەکان ' بێت ، لە سەر شێوەی جەبهەی وەتەنی دیمۆکراتی سەددام و بەشار ئەسەد، چونکە دەزانن ئەوانە دەمێکە بەشێکن لە سسیتمی کۆیلایەتی بودجەو برابەشی گەندەڵییەکان و ناتوانن فزە بکەن.

جا ولاتێک ئەمە حالی بێت، ٢٠ سالە دەستووری نەبێت و دەسەلاتەکەی بێشەرمانەش شەوو رۆژ باس لە خۆبەستنەوە بە دەستوری عێراقەوە بکات، پەرلەمانی فشە بێت، ئۆپۆزیسیۆنی فشەتر، رٶشنبیری کۆیلەی بیرو مووچە بیت، سەرۆکایەتی بێت یان پەرلەمانی چ دەگۆرێت؟

تا ئەم سسیتمە هەلنەوەشێتەوە و کوردستان نەدرێتەوە بە خەلکەکەی دەستوور بۆ کوێ و بۆ کێ دابنێین؟ جزیرەی واق واق. ئێستا هەرێم لە ناو گیرفانی چەند کەسێک دایە، کە سەفەریان کرد بۆ دەرەوە لەگەڵ خۆیان دەیبەن ، کە بەیانیان لە خەو هەستان لەگەڵ نانی بەیانیدا لە سەر یەک مێز دەیخۆن، کە بەرپرسێکی تورک هات، وەک بەرخی سەربڕاو پاککراوو سوورکراوە لەبەر دەمیا دایدەنێن؟ ئیدی سەرۆکایەتی چی و پەرلەمانیی چی؟ وەک برای ئازیزم مام رۆستەم فەرموویەتی: بڕۆ بۆ حەلاوی باس کە.

* بوجى بارتى دیموكراتى كوردستان بە تەنها ریكرى كورینى سیستەمى سەروكایەتى هەریم بو بەرلەمانى دەكات ؟ وە ئایا ئەو هەولانەى دەدرین لەو بیناوەدا لە لایەن لایەنەكانى تر جون دەبینى ؟

پارتی رێگرە چونکە دەتوانێت رێگر بێت لە هەموو شتێک و لە بەر کۆیلایەتی بودجە کە لە سەرەوە باسکرا، کەس نەجووڵێت. ئەگینا ئەوە عەرز و ئەوە گەز. ئێستا زۆرینە داوای هەموارکردنەوەی دەستوورو سسیتمی پەرلەمانی دەکات؟ فەرموون تەنیا جارێک درۆ مەکەن و جددی بن و راست بن لەگەڵ خواو خەلک و خۆتان: بۆیکۆتی پەرلەمان بکەن تا بارزانی و پارتی ئەمە قبوڵ دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە