کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكی بەپەلە لە هەڵبژاردنەكانی شاری كەركوكەوە

Thursday, 02/12/2010, 12:00



ئەمرۆكە 2/12/2010 لەهەریم و سەرجەم شارو شارۆچكە دابلراوەكانی كوردستان پرۆسەی هەلبژاردنی مامۆستایان بۆنوینەرایەتی كردنیان لەكۆنگرەی داهاتو ئەنجام ئەدریت لەشاری كەركوك پرۆسەكە بەركابەرایەتی هه ر  یەك لەم لیستانە ئەنجام ئەدریت
 1- لیستی مامۆستایانی كۆمەلی ئیسلامی
 2- لیستی مامۆستایانی زەحمەت كیشان
 3 - ستی سەردەم
 4- لیستی پیشەیی
 5- لیستی مامۆستایانی كوردستان
 6- لیستی یەكگرتوو

 دوای بەدواداچونی ورد دەركەوتووە كە كۆمەلیك خروقات رووی داوە لەلایەن لیستی مامۆستایانی كوردستان لەبنكەكانی دەنگدان بەتایبەت بنكەی رەحیماوا لەوی هەندیك لەموشریفەكان لەگەل بەریوەبەرەكانیش لەگەل مامۆستایان بۆدەنگدان ئەچنە نیو كابینەكانی دەنگدانەوە تا دلنیابن لەوەی بۆكی دەنگ ئەدەن هەروەها هەندیك مامۆستا كەناوی لەو بنكەیە نیە هەرلەوی سجلیان بۆئەكەنەوە و بەشداری دەنگدان ئەكەن بەپیدانی پشتگیری لە لایەن بەریوەبەری قوتابخانەكانەوە خالیكیتریش ئەوەیە كە ئەوانەی فۆرم دابەش دەكەن و لەسەر لیستی ناوەكانن كەسانیكی بیلایەن نین و سەربە هەردوو حیزبی دەستەلاتن ئەمەش بۆخۆی گومان لەپاك و خاوینی ئەنجامدانی پرۆسەكە دروست دەكات و هەلبژاردنیكی دروست نابیت و ئەنجامەكەشی نادروست دەردەچیت. بەهەمان شیوە زۆربەی بەریوەبەرەكانی قوتابخانەكانیش جەخت لەسەر مامۆستایان دەكەنەوە كە دەنگ بدەن بەلیستی مامۆستایانی كوردستان كە لیستیكە سەربەدەستەلاتە ئەمە لەكاتیكدایە كە كاندیدەكانی لیستی دەستەلات لەپیش درگای بنكەكانی دەنگدان راوەستاون ئەمەش بۆخۆی خروقات دەژمیردریت لەبەرئەوەی هەلبژاردنەكە بەلیستی داخراوە و نابیت كاندیدەكان لەوی ریكلام بۆخۆیان بكەن بگرە ئەبیت دەنگ بدەن و دوور كەونەوە لەبنكەكانی دەنگدان؟!. دەكریت بگوتریت كە خروقات بەردەوامە و هیشتا كاتژمیر 11,45 خوللەكە و پرۆسەكەش بەئارامی بەریوە ئەچیت و تاكاتژمیر5ی ئیوارە ئەخایەنیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە