مێژوو به‌گێره‌شێوێێن ناشێوێێنرێت (به‌شی یه‌که‌م)
Wednesday, 21/10/2009, 12:00
گێڕانه‌وه‌ی مێژوو یا نوسینی له‌گه‌ڵ له‌که‌دار کردن و تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ که‌سێك یا لایه‌نێکی سیاسی یا بنه‌ماڵه‌یه‌ک یا ناوچه‌یه‌ک دوو ڕێگاو کاری جیاوازن هه‌ریه‌ک بۆ مه‌رامێك و هه‌ریه‌ک به‌ئاقارێکدا ڕێچکه‌ده‌گرن .
نووسینه‌وه‌ی مێژوو واته‌تۆمار کردنی هه‌موو ڕوداووه‌کان وه‌ک خۆی به‌ده‌ست پاکی وئه‌مه‌که‌وه‌هه‌موو شته‌کان به‌جوان و ناشیرین به‌پاک و پیسه‌وه‌به‌خۆشی وناخۆشی یه‌وه‌به‌ڕاست و هه‌ڵه‌یه‌وه‌وه‌ک خۆی تۆمار بکرێته‌وه‌به‌بێ گرتنه‌به‌رچاوبه‌رژه‌وه‌ندی که‌س ولایه‌نێک واته‌هه‌موو شته‌کان به‌به‌رپرسیارێته‌یه‌وه‌بگه‌یه‌نێته‌خوێنه‌ر، به‌ڵام له‌که‌دار کردن و سوکایه‌تی کردن وشێواندن ئه‌وه‌بۆ مه‌رامێکی تایبه‌ت یا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کدا ده‌کرێ.ئه‌وه‌که‌کاری ئێمه‌نییه‌و به‌کاری خۆشمی نازانم به‌ڵام حه‌زم کرد وه‌ڵامێکی کورتی چه‌ن گێره‌شیوێنێك بده‌مه‌وه‌که‌ده‌یانه‌وێ که‌سایه‌تیم له‌که‌دار بکه‌ن، به‌س ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌دا چوون .خۆم زۆر له‌وه‌به‌گه‌وره‌تر ده‌زانم که‌ئه‌وان بتوانن مێژوویه‌ک ته‌مه‌نم له‌پێناودا به‌خشیوه‌هه‌موو گه‌نجی و ژیانی خۆمم تێدا به‌سه‌ر بردووه به‌هه‌ندێك قسه‌وقسه‌ڵۆکی بازاڕییانه‌بیانه‌وێ له‌که‌دارم بکه‌ن ڕۆژانێك که‌له‌پێده‌شته‌کانی گه‌رمیان و له‌لوتکه‌ی کوێستانه‌کان به‌چه‌نده‌ها ڕۆژ زه‌قه‌ی چاومان بووه‌بۆ پارووه‌نانێک یان که‌وچکه‌شۆربایه‌کی گه‌رم هه‌زاره‌ها شه‌وی ئه‌نگوسته‌جاو وه‌ك شۆڕه‌بی هه‌ڵ له‌رزیوین له‌به‌ر سه‌رما و با و بۆران و ڕێژنه‌و شه‌سته‌ی باراندا.ئه‌وانه‌له‌کوێ بون؟ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئێمه‌گیان وژیانمان له‌سه‌رده‌ستمان بوو هه‌میشه‌چاوه‌ڕێی ژیان به‌خشین بوین له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ئه‌وان له‌کوێ بون؟ ئه‌وان ئه‌و سات وکاتانه‌یا له‌دوو تووێی پێخه‌فی گه‌رم ونه‌رمدا بوون یا هه‌ر نه‌شبون.ئێستا وا به‌ده‌نگ هاتوون و به‌ڕاست و چه‌پدا به‌مه‌یلی خۆیان ده‌نوسن و تیر‌و توانج له‌م و له‌و ده‌گرن . گه‌رچی منیش ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمم و ده‌مه‌وێ ئه‌و مێژووه‌ی که‌خۆم به‌سه‌رم بردووه‌بینوسمه‌وه‌و که‌لێنێکی په‌ڕتووك خانه‌ی کوردی پێ پڕبکه‌مه‌وه‌و تا نه‌وه‌کانی داهاتوو لێی سود مه‌ند بن یه‌کێك له‌ڕووداوه‌کانتان وه‌ک خۆی بۆ بگێڕمه‌وه‌که‌چۆن بووه‌تا ئیتر خه‌ڵکانێکی نه‌فس نزم و کاسه‌لێس به‌ویستی خۆیان و بۆ ناو زڕاندنی خاڵکانی دی ببێته‌وانه‌یه‌ك و که‌مێک به‌خۆیاندا بچنه‌وه. چاوه‌ڕووانی به‌شه‌کانی داهاتوو بن
سه‌ره‌تای ڕووداوه‌که‌به‌م شێوه‌یه‌بوو.
من ئه‌و کاتانه‌سه‌رتیپی 59 حه‌مرین بووم . ئه‌نفالی 2ی قه‌ره‌داخ ده‌ستی پێ‌کردبوو له‌ده‌شتی کۆیه‌بووین ڕادیۆکه‌م کرده‌وه گوێمان لێ‌بوو که‌کامل ساجد سه‌ر په‌رشتیاری هێزه‌که‌ی دوشمن بوو بروسکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌نفالی قه‌ره‌داخی له‌قیاده‌ی به‌عس ده‌کرد . ئه‌وه‌بوو هه‌وڵمان دا به‌په‌له‌بگه‌ڕێینه‌وه‌ناوچه‌کانی خۆمان بپارێزیین گه‌یشتینه‌ناوچه‌ی شوان که‌له‌وێوه‌بپه‌ڕێینه‌وه‌به‌هۆی زۆری که‌مین وهێزی زۆری دوشمن ماوه‌ی سێ ڕۆژ هه‌تا توانیمان له‌خوار قه‌ره‌هه‌نجیر نزیک که‌رکوك په‌ڕینه‌وه‌به‌چه‌ن وه‌جبه‌یه‌ك لێك دابڕابوین دوای یه‌کمان گرته‌وه‌چووینه‌ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن که‌خه‌ڵکه‌که‌هێشتا له‌ناوچه‌که‌دا مابوونه‌وه‌هێرش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ده‌ستی پێ نه‌کردبو . له‌ڕێکخستنی قادر که‌ره‌مه‌وه‌که‌سێک به‌ناوی (ش . م)نامه‌یه‌کی بۆ ناردم ئاگاداری کرده‌مه‌وه‌که‌هێزی دوشمن نیازی هێرشی هه‌بوو له‌چه‌ن قۆڵێکه‌وه‌ئاگادار بین . ئێمه‌که‌وتینه‌ڕێ به‌ره‌و ناوچه‌ی بان جه‌باری و له‌وێوه‌به‌ره‌و گوندی گۆلباخ که‌باره‌گای تیپی لێ‌بوو مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌کانی تیپ وهه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری لێ‌بوو که‌حاجی حه‌بیب حه‌مه‌تۆپچی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌کردن له‌وێ پشومان دا‌و چه‌ن ڕۆژێك ماینه‌وه. ئه‌وه‌بوو هێرشه‌کان ده‌ستی پێ کرد . سوپای دوشمن گه‌یشتنه‌قه‌یتول و هه‌ڕێنه‌و نزیك گوندی گۆلباخ ئێمه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی و مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی له‌سێ قۆڵه‌وه‌به‌رمان به‌دوشمن گرت و شه‌ڕێکی زۆر قاره‌مانانه‌یان کرد‌و شه‌ڕ هه‌تا شه‌و درێژه‌ی کێشا بۆ ڕۆژی داهاتوو له‌به‌ر زۆری سوپای دوشمن ئێمه‌چه‌ن گوندێکمان جێهێشت و به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان که‌وتینه‌ڕێ گه‌یشتینه‌ناوچه‌ی زه‌نگنه. له‌وێ له‌گه‌ڵ کاك قادرقادر و براده‌رێکی ناوه‌که‌یم له‌یاد نیه‌له‌ئێستادا حیزبی شیوعی کۆبونه‌وه‌یه‌کمان کرد‌و بڕیارمان دا که‌بگه‌ڕینه‌وه‌ناوچه‌ی شوان و له‌وێوه‌به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی چوار . ئه‌وان‌به‌پێی پلانی خۆیان پاشه‌کشه‌یان کرد‌و ڕۆیشتن . منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌دابڕابون کۆم کردنه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی لاسلکییه‌وه‌کاک ئاوات قاره‌مانی مان دۆزییه‌وه‌که‌به‌رپرسی عه‌سکه‌ری مه‌لبه‌ند بوو له‌ناوچه‌که‌دا بوو . ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ گه‌یشتینه‌لای کاك ئاوات و له‌وێوه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌کاك قادری حاجی علی به‌ر پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک بووله‌گه‌ڵ کاك شێخ جعفر که‌ئه‌ویش به‌ر پرسی عه‌سکه‌ری مه‌ڵبه‌ند بوودۆزیمانه‌وه‌و پاش چه‌ن ڕۆژێك له‌گه‌ڵ کاك ئاوات قاره‌مانی که‌وتینه‌ڕێ به‌ره‌و ئاوه‌سپی و له‌وێوه‌به‌ره‌و گوندی کارێزه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌کمان گرت . کۆبونه‌وه‌یه‌کمان کرد‌و بڕیارماندا که‌پاشه‌کشه‌بکه‌ین به‌ره‌و ناوچه‌ی قۆپی قه‌ره‌داخ که‌وتینه‌ڕێ له‌شه‌وێکی زۆرسه‌خت وبارانێکی به‌لێزمه‌دا گه‌یشته‌ینه‌کانی سمایله‌شه‌و له‌ژێردارو ده‌وه‌نه‌کاندا هه‌تا سبه‌ینێ عه‌سرێکی دره‌نگ ماینه‌وه. چونکه‌ناوچه‌که‌هێزێکی زۆری دوشمنی تێدا بڵێ‌و ببۆوه. پاشان هێزه‌که‌به‌ڕێکه‌وتین به‌ره‌و قۆپیه‌کانی قه‌ره‌داخ ده‌مان ویست له‌قۆپییه‌کان به‌ره‌و خوار بینه‌وه‌له‌ڕێگه‌تووشی کاك به‌هادین نوری بووین . پیاوێکی زۆر له‌ڕاده‌به‌ده‌ر شاره‌زای ناوچه‌که‌و شاخه‌وانێکی که‌م وێنه‌بوو . چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ بوو که‌وتینه‌ڕێ له‌قۆپی ئه‌ستێڵه‌وه‌چوینه‌خواره‌وه‌به‌نزیك گوندی جافه‌راندا له‌جاده‌ی قه‌ره‌داخ ـ سلێمانی نزیک ڕه‌بییه‌یه‌کی خه‌فیفه‌وه‌په‌ڕینه‌وه‌بۆ نزیك گوندی هۆمه‌رئامان ڕۆژمان لێبۆوه. کاك به‌هادین نوری له‌وێ گوتی من ئام ناوچه‌یه‌ئه‌قلم نایبڕێ سه‌یر له‌وه‌دا بو به‌و ته‌مه‌نه‌و ماندوێتییه ئێمه‌ی جێهشتین و گه‌ڕایه‌وه. ئێمه‌ش هێزه‌که‌مان دابه‌ش کرد بۆ پشودان له‌نزیك گوندی دۆڵانی خوارو له‌شیوێکدا من و چه‌ن پێسمه‌رگه‌یه‌ک پێکه‌وه‌بووین کات ژمێر نۆ ی به‌یانی هێزێکی دوشمن بۆ ڕوخاندنی گونده‌کان و وێران کردنیان ئه‌وانه‌ی که‌مابون به‌ته‌واوه‌تی خاپوری بکه‌ن چه‌ن شۆفڵێك و سوپا و جاش به‌پاڵپشتی چه‌ندین موده‌ڕه‌عه‌لێمان نزیک ببونه‌وه. دووان له‌جاشه‌کان هێنده‌هاتنه‌پێش ئێمه‌یان به‌دی کرد و ئێمه‌ش خێرا لێیان هاتینه‌ده‌س و شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وه‌بوو هێزه‌که‌ی دوشمنمان شکاند و پاشه‌کشه‌مان کرد ته‌نیا پێسمه‌رگه‌یه‌ك خه‌ڵکی ماوه‌ت بوو به‌ناوی خالید بریندار بوو فیشه‌کێك له‌سه‌ری دابوو به‌خه‌ستی بریندار ببوو . من هێزێکی موته‌فه‌ڕیقه‌شم له‌گه‌لدا بوو له‌وانه‌کاك کاوه‌ی ئه‌کره‌می وه‌ستا گورون و کاک سالار چاو شین و چه‌ن براده‌رێکی تریش . هێزه‌کامان کۆکرده‌وه‌و هه‌وڵماندا زۆر به‌ووریاییه‌وه‌پاشه‌کشه‌بکه‌ین ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕێزوسه‌ر سوڕمان بوو کافییه‌خانی هاوسه‌ری کاک عومه‌رفه‌تاحمان له‌گه‌ڵدا بو چه‌ند هه‌وڵماندا که‌بڕوا و ناوچه‌که‌جێبهێڵێ ئه‌و پێسمه‌رگه‌برینداره‌ی جێنه‌هێشت و له‌گه‌ڵمان مایه‌وه‌هه‌تا له‌ناوچه‌که‌ده‌رباز بووین .
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست