کاروانی سێهه‌می هاوکاریی بۆ ئاواره‌کانی خۆرئاوای کوردستان له لایه‌ن گروپی "کوبانی"یه‌وه گه‌یشته ده‌ستی ئاواره‌کان
Monday, 24/11/2014, 12:00
ئه‌مڕۆ 23/11/2014 گروپی "کوبانی' سه‌دان جوت پێڵاوی ژنان و پیاوان و منداڵان و جلوبه‌رگی منداڵ و ژنانی گه‌یانده ده‌ستی ئاواره‌کان له ڕێگای "ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی کوردی رۆژئاوا"وه له پارێزگای سلێمانی.
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئاواره‌کانی "بازیان" و "سه‌یدسادق" به‌شێک له‌م کۆمه‌کانه به‌گوێری ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ستی ئاواره‌کان کرا. کۆمه‌که‌کان بریتی بوون له 191 جوت پێلاو و جلوبه‌رگ بۆ ئاواره‌کانی دانیشتووی سه‌یدسادق. زیاتر له 300 جوت پێلاوی ژن و منداڵ و جلوبه‌رگ بۆ ئاواره‌کانی بازیان.
پێداویستییه‌کانی تریش که جلوبه‌رگ و پێڵاوی منداڵان بوون له ڕیگای ئه‌نجومه‌نه‌وه ڕۆژی 26/11 پێشکه‌ش به قوتابخانه‌ی تازه‌ی کوبانی ئه‌کرێت که له گه‌ڕه‌کی خه‌باتی شاری سلێمانی ئه‌کرێته‌وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری گروپی "کوبانی".
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس و پێزانینه ئه‌و پێداویستییانه له لایه‌ن هه‌ریه‌که له "سوپه‌رمارکێتی زارا"، بازاڕی "ئاوباریک" و به‌شێک له هاوڕیانی فه‌یس بوکه‌وه دابین کرابوون، ئه‌و که‌سانه‌ی کۆمه‌کیان پێشکه‌ش به ئاواره‌کان کردبوو له ڕێگای گروپی کوبانی وه به پێوستیان نه‌زانی ناویان بهێنرێت.
لێره‌وه به‌ناوی گروپی "کوبانی" وه سوپاسیان ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست