فه‌نته‌لۆسه‌کانی کورد له‌قاموسی سیاسی‌دا
Friday, 27/03/2009, 12:00
ئه‌م سیاسه‌تو ئیداره‌یه‌ی ئه‌مرۆ له کوردستانا پیاده ده‌کرێت بێوێنه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م جۆره ده‌سته‌ڵاته له هیچ کون‌و قوشبنێکی ئه‌م دنیایه‌دا به زه‌ره‌بینیش بۆی بگه‌رێ هاوشێوه‌ی نیه .گه‌رام به‌دوای دواکه‌وتوترین کۆمه‌لگادا بۆئه‌وه‌ی زانیاریه‌ک له‌م جۆره ده‌سته‌لاته‌ی کورد بدۆزمه‌وه ،له‌وانه‌ی که‌زۆر جێگای سه‌رنج راکێشان بوو بۆم و خوێندمه‌وه هنده سووره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو له راستیدا باوه‌رناکه‌یت که‌ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه چ جۆره سیستمێکی ئیداری وداراییان بۆ خۆیان بنیات ناوه و کردویانه به بناغه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌بردنی ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رکه‌وتو. باسه‌که گه‌لێک درێژه نامه‌وێ درێژه‌ی به‌می سه‌رتان بئێشێنم به‌م بابه‌ته‌وه. ئێمه ده‌بێت بگه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی ووشه‌یه‌کی تازه بدۆزینه‌وه‌و پڕ به‌پێستی ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاته‌بێ که له کوردستانا پیاده ده‌کرێت.سه‌یر له‌وه‌دایه سه‌ریشمان له‌کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی تێک داوه ، دژی دیمکراتین به‌دیموکراتی خۆمان ئه‌ناسێنین و ده‌مانه‌وێ چوارده‌وره‌که‌شمان فێری دیمکراتی که‌ین ،هیچ له سۆسیال دیموکرات نازانین خۆمان به‌و ئه‌ناسێنین بگره ئیستا ناوی سۆسیال دیمکراتیشم لا ناشیرین بووه و له به‌رچاویشم که‌وتوه که گه‌نده‌لێکی وه‌ک جه‌لال کورنوش ده‌بێته جێگیری سه‌رۆکی سۆسیال دیموکراتی نێوده‌وله‌تی .یان حه مه‌ی حاجی محمو بووه‌سه کا حه‌مه‌ی سۆسال دیموکرات ئه‌مه فه‌نتلۆس نیه ،فه‌نته‌لۆسه‌که‌ی باشوره. له‌هاتنی عبدوڵڵا گولدا بۆ به‌غدادو سه‌فه‌ری
مام کوڕنووش بۆ تورکیا رووداوێکی ساله‌کانی 1992 وه‌بیر هێنامه‌وه‌و ئێستاش به کاسێتی ڤیدیۆ له ئه‌رشیفه‌که‌مدا ماومه که جه‌لال له دوو موناسه‌به‌تی جیاجیادا له قه‌لاچوالان و سلێمانی هێرش ده‌کاته سه‌ر حزبی یه‌کگرتن (پاسۆک،گه‌ل،سۆسیالیست) پیان ده‌لێ کلکه‌کانی تاران و ئه‌نقه‌ره بکوژه‌کانی قاسملۆو شه‌ره‌ف که‌ندی میت ته‌راتێن پێ ئه‌که‌ن له کوردستاندا. مه‌به‌ستی کلکه‌کانی تاران حه‌مه‌ی حاجی محمو بوو ئه‌نقه‌ره‌ش ره‌حمه‌تی سامی عبدولره‌حمان بوو .خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌مه فه‌نته‌لۆس نیه ؟
له فه‌نته‌لۆسه‌که‌ی کوردستاندا شه‌ره‌فداره‌کان ئێستا بێ....................
بێشه‌ره‌فاکانیش بوونه‌ته شه‌ره‌ف مه‌ند .هه‌روه‌ک چۆن کۆنه‌جاش و پیاو خراپه‌کان ئێستا باڵا ده‌ستن له فه‌نته‌لۆسه‌کای باشوور.
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست