نان هەر نانى خاكەنازە
Sunday, 23/11/2014, 12:00
تازە چوم بۆ ماڵى برادەرێكى پێشمەرگە دێرین بوو بۆ ئەوەى بەیەكەوە بچینە دەشتانێك و چیایانێك و گردانێك و دۆڵانێك بۆ هێنانى گۆیژ وە هاوسەرەكەى گوتى چۆتە كرێكارى كردن ئەویش زۆر زۆر كەم بووە بەڵێ چووم و دیتمەوەو گوتى ئەوەو ئەمەو ئەوەش پێشمەرگە دێرین بوانن گوتم ئەو كاكە ئیسلامیە چى یە ڕیشى زۆر درێژەو قژو سمێڵى تاشیون زۆریش توڕەو گرژو مۆن دیارە هەر لە مەئمورى دۆزەخ دەچێ یاخودا لە خەونیش دا نەیبینم زۆر پێ كەنى و گوتى بەلاى سەرۆكان و سەرانى حیزبانمانەوە بێ نرخترین و بێ ڕێزترین كەسان پێشمەرگە دێرین و كەم ئەندام و زیندانى بوو شەهیدان و بنەماڵەكانیانن بۆیە هەمیشانە پارەى وردەیان نەبوون و بۆ پارەى درشتەشیان دەستەوستان و مەحتەل بوون و خۆپیشاندان و رێپێوان و مانگرتنیشیان نەكردوون گوتم لەسەدا سەد ڕاستت گوت و راستت كرد لە دواى ئەوانیشەوە هەڵبەست وانان و هونەرمەندان و نوسەرانن بە ئەوانەشیانەوە كە كۆیلەو بەندەو نۆكەرو سیخوڕو ڕۆبۆتى خۆشیانن گوتى لەسەدا سەد ڕاستت گوت و ڕاستت كرد وە ئیسلامیەكە هەر نان و تەماتەو ئاروێ ى خواردن و ئاوى خواردەوە و گوتى خودایە لێت بەزیاد بێ نان هەر نانى خاكە نازە، یەكیان گوتى جا ئەگەر خاكە ناز ناموسى هەبوایە ئەو دارە درێژەیان لە قونى نەدەبڕى و ئێمەش ئەگەر ناموسمان هەبوایە لە دواى تێ كۆشانى زۆر بە پیرى و بە نیوە پیرى نەدەبوینەوە بە كرێكار ئیسلامیەكە گوتى كاكە تۆش لە ئەوانى گوتم بەڵێ منیش پێشمەرگە دێرین بووم گوتى باوەڕت بە شێخ و مەلا و سەیدو خەلیفەو دەروێش و سۆفى هەن گوتم نا گوتى باوەڕت بە چونە پرسان و مەولودان و بوكان و گۆڕستانان هەن گوتم نا گوتى دەچیتە مزگەوت بۆ نوێژكردن گوتم نا وە ناچمە مەیخانانیش و مەیش ناخۆمەوە لەبەرئەوەى ئەوانە گەوجاندن و گێلاندن و هوڕو گێژكردنى خەڵكن گوتى جیا لە نوێژ نەكردنت و نەچونە مزگەوت بۆ نوێژكردن ئەوانەى دیكەت زۆر چاكن و خوداپەرستى ڕاستەقینەو بە كردەوەن و بەڵام دەبێ بزانیت كە تەركوت سەڵات مەلعون و مونافیقو بێ شەڕەف و كافرى كەزاب و موڕتەدا گوتم مامۆستا هەژار فەرمویەتى عەرەب زانستیان لەناو چاویاندایەو لەناو سەریاندا نى یە و زمانەكەشیان بەڵاى سەریانە هەر دەڵێ ى خودا مێشكى لەناو سەریاندا نەچاندوە ئێوەش لە ئەوانەن و لەدژى ژیانن و وەكو ستالینیان لە هەموو جیهاندا هەڵدەوەشێن و دەتوێنەوە سوك و چروك و ڕیسوا دەبن .
ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى
نامرادێك
لاوەكان ! گەورە كچان ! نازاران !
دڵبەران! دڵتەڕەكان ! دڵداران !
دەمەڕۆن تاوێ بمێنن لێرە
فاتحایێكى بخوێنن خێرە
لەنێو ئەو گۆڕە هەژار نێژراوە
زۆر لە ڕێ ى ئێوەدا جەفاى كێشاوە
ژینى خۆى كردە فیداى خۆشى كورد
لەڕێ ى ئازادى بە ناكامى مرد
توخودا كاتێ كە ئازادى و سەند.
ڕەگەزى خوێنمژەكان و هەڵقەند
كیژو كوڕ هەرچى بەلاما لادا
پێم بڵێ و پایى بە قەبرم دادا
ئەى هەژار ! بەسیەتى مردن هەستە !
موژدەبێ مەوتەنەكەت سەربەستە
مامۆستا هەژار
سازى ناساز
بلبلى باڵ شكاوى وەختى گوڵم
هەر شەپۆلان دەدا دڵى لە كوڵم
كوردى بەندى بەیانى نەورۆزم
گڕى گرتووە دەروونى پڕ سۆزم
مۆغى بێ ئاگرى شەوى یەڵدام
چاوەڕێ ى چارە نووسى ناپەیدام
كەوى بێ دەنگى نەو بەهارانم
گوڵى بێ ڕەنگى چاو لە بارانم
كونجى جێ ژوانى چۆڵ و خامۆشم
سێبەرى نازەنینى رەش پۆشم
دەستى بەربوو كچى گەڕى شاییم
هەستى خنكاوى لاوى سەوداییم
كێلى گۆڕى شەهیدى گوم ناوم
تاكە دارى كڕووزى بێ ئاوم
دەفتەرى شیعرى شاعیرى ڕووتم
شەمى سەر گۆڕو دارى تابووتم
كونى گیراوى كۆنە شمشاڵم
خەونى ئاڵۆزو خاتیرەى تاڵم
ژیلەمۆى ئاگرى بە یانانم
باوكى فرمێسكم و كوڕى ژانم
باڵە سوتاوەكانى پەروانەم
شووشە بادەى بەتاڵى مەیخانەم
چڵە ڕێحانى دوورە دێراوم
سازى ناسازى هەلپەسێراوم
تكە ئاونگى سەر گەڵاى زەردم
خەستەوو دەردەدارى چى دەردم
ئاخرین تیشكى خۆرى پاییزم
شاعیرى پیرى تووڕەو زیزم
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چین ؟!
خۆم گومانم هەیە كە هەم یا نیم !
مامۆستا هێمن
شینى هەڤاڵان
ساڵ و مانگ دێن و بەلەز تێدەپەڕن
مەلى سەربەست و تیژ باڵ و پەڕن
لە گەڕانى زەوى سەرگەردانن
نۆبە دەگرن لەسەرى و نازانن
كێ لەژێر سێبەرى وان سەردەكەوێ
كێ یە ڕۆژى وەكو تاریكە شەوێ
كێن هەژاران ئەخەنە بەندو داو
چیە تاوانى گەلانى داماو
چڵكە هەورێ كە بەرى ڕۆژ ئەگرێ
بە پشوى با لە بەرى لا ئەدرى
دوكەڵى گوندو چیاى سوتاوە؟
یان هەناسەى كوڕى باب كوژراوە ؟
نە شەوان گوێ ئەدەنە شینى كەس
نە بەڕۆژ ڕۆژیش ئەڵێ تاوان بەس
سوڕو خول خواردنى چەرخى كۆنە
وەرە بڕوانە بزانە چۆنە
بە هەموو ڕەنگەوە خۆى دەنوێنێ
قەت لەسەر ڕەنگى بەرێ نامێنێ
گەڕِى دیلانە دەگۆڕێ و دەگەڕێ
بوكى ئاواتە، جوان هەڵ دەپەڕێ
داخەكەم ئەو خەڕەكەش وەك جاران
دەگەڕێ و هەر لە دژى بێ چاران
خالیدى حیسامى
(هێدى)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست