کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیڕه‌ شیڕی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ریسه‌که‌یه‌ نه‌ک بۆ کورد‌..ڕه‌فیق سابیر گوتی: کوردو عه‌ره‌ب هه‌رگیز ئاسوده‌ نابن، هه‌تا ئه‌م جه‌لال تا�

Friday, 08/05/2009, 12:00


شیڕه‌ شیڕی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ریسه‌که‌یه‌ نه‌ک بۆ کورد‌
ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی
ئێستا له‌ کۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک کار ده‌که‌م، له‌به‌ر دووری ڕێگای کاره‌که‌م که‌ له‌ نێوان دوو ووڵاتدایه‌، کاتم ئێجگار که‌مه‌ تا بتوانم فریایی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان بکه‌وم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دزه‌ی بۆ ده‌که‌م و فریای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێکیان ده‌که‌و‌م. به‌ڵام چی ده‌بینم؟
ده‌بینم ده‌سه‌ڵات شپرزه‌یه‌، هه‌ر زۆر شپرزه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ک زمانیان لاڵ بوه‌و ته‌ته‌ڵه‌ ده‌که‌ن. ئه‌ڵێی شێتێک میلی کڵاشنکفۆیان لێڕاکێشاوه ئیتر ئه‌مه‌ شێته‌و له‌ پڕ ده‌ست به‌ به‌له‌پیتکه‌که‌دا ده‌نێت‌، گوتاروو پیاهه‌ڵدانه‌کانیان زیاتر له‌ کاری کۆمیکار ده‌چێت تا گوتاری ڕامیاری. به‌ڕاستی کا‌تێک گوهداری هه‌ندێکیانم کرد، هێنده‌ی کۆمیکاره‌کانی چارلیچاپلن ڕێژه‌ی سایتۆپلازمامیان به‌رز کرده‌وه‌،(مرۆڤ به‌ موسیکی هه‌ست بزوێن به‌ قسه‌ی خۆش، به‌ کاری هونه‌ری کۆمێدی سایتۆپلازمای به‌رز ده‌بێته‌وه‌) ‌. مارتان ئاوا، به‌ڵام تێنا‌گه‌م ئایا سامان هێنده‌ی ده‌وێت، که‌ وا به‌وشێوه‌ خۆتی بۆ شیت هار بکه‌یت و خۆت بکه‌یت به‌ کۆمیکارێکی لاکۆڵان!
به‌ڕاستی تێناگه‌م ئایا سامان ئه‌و هه‌موو شیڕه‌ شیڕه‌ی ده‌وێت، کاتێک جوله‌که‌کان له‌ شه‌ڕی به‌نی قوره‌یزه‌ تێک شکان، محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا فه‌رمانیدا که‌ هه‌موو دیله‌کان سه‌رببڕن به‌ ژنه‌کانیشیانه‌وه‌، هاوسه‌ری حه‌سه‌ن قوره‌یزی که‌ ده‌سته‌ خوشکی ئایشه‌ی هاوسه‌ری محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا بوو، کاتێک ناویان خوێنده‌وه‌ بۆ سه‌ر خه‌نده‌قی سه‌ربڕینه‌که‌، به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ هه‌ستاو چوه‌ پێشه‌وه‌، له‌و کاته‌دا ئایشه‌ی هاوسه‌ری محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا به‌ ژنه‌که‌ی حه‌سه‌ن قوره‌یزی گووت: نه‌گبه‌ت سه‌رت ده‌بڕن، چۆن ده‌توانیت بزه‌ بتگرێ؟
ژنی حه‌سه‌ن قوره‌یزی گووتی: بۆ ژیان مانایه‌کی ماوه‌!‌.......
خۆ که‌س بێزی نایه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ببڕێ، تێناگه‌م بۆ وا تۆقیون؟
مارت ئاوه‌دان کاک نه‌وشیروان، خه‌وت لێزڕاندون.
ده‌توانم 10ده‌ها بینه‌ر (شاهید) بهێنم که‌ نزیکه‌ی‌ 300 خانووم بۆ خه‌ڵکی نه‌نه‌سراو کورد ،عه‌ره‌ب ، چینی، ڕوسی ، لیتوانی، ئێسستی وه‌رگرتوه‌، توانیویشمه‌، پێشه‌کیان لێبستێنم، پێشینان واته‌نی مه‌منویش بوون که‌ 50000 کرۆنی سویدیان لێبستێنم وه‌کوو به‌رتیل، به‌مه‌رجێکیش به‌دوایدا نه‌گه‌ڕاوم، به‌دوامدا گه‌ڕاون، ئیتر هه‌رله‌ دورترین ناوچه‌ی سویده‌وه‌ تا نزیکترین ناوچه‌.
کێشه‌شیان بۆ دروست کردوم، به‌ڵام ته‌نها کرۆنێکم له‌یه‌ک که‌س وه‌رنه‌گرتوه‌. جگه‌ له‌ داوه‌تێکی سه‌رخوانی ویسکی خواردنه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌ بوو، خه‌زووری شادواران کاک ئه‌حمه‌د جبوری که‌ سه‌رلقی پێشمه‌رگه‌کانی حشع بوو، له‌ده‌شتی هه‌ولێر، هاته‌ لام گووتی: تۆ کاک ته‌های گووتم به‌ڵێ فه‌رموو.
گووتی من خه‌زووری کاک ئه‌حمه‌د جبوریم، ده‌یناسی؟ کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ یارمه‌تیم بده‌ تکایه‌.
گووتم به‌ڵێ: دووسێجار له‌خڕی ناوزه‌نگ به‌ خزمه‌تی گه‌یشتووم، لێره‌ش له‌ سویدی یه‌کتریمان دۆزیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌، کوردیه‌کی زۆرباش فێربوه‌، هه‌روه‌کو هه‌ولێریه‌ک کوردی گفتوو گۆ ده‌کات، یه‌کێکیش بوو، له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی حشع.
فه‌رموو هه‌رچی به‌من بکرێ بانی چاو.
گووتی: له‌ کۆبنهاگن کارێکم په‌یدا کردوه‌و ده‌بێت خانوه‌که‌م ته‌سیلم بکه‌مه‌وه‌، له‌و به‌ریش واتا کۆپنهاگن خانووم به‌کرێ گرتوه‌، چونکه‌ له‌ کۆپنهاکن خانوو په‌یدا کردن زۆر زۆر سه‌خته‌ بۆیه‌ خاووم گرتوه‌ ناتاوانم له‌یه‌ک کاتدا کرێی دوو خانوو بده‌م، چوومه‌ لای نوێنه‌ری مافی مرۆڤیش که‌ کوردی لای خۆمانه‌، داوای 40000 کرۆنی سویدی به‌رتیلم لێده‌کات، له‌گه‌ڵ کاری سپیدا، نیمه‌ به‌خوا ئه‌گینا ده‌یده‌م، به‌س ڕزگارم ببێت و کاره‌که‌ی ئه‌وبه‌رم له‌ کیس نه‌چێت.
هه‌رچۆن بێت، به‌کورتی کاره‌که‌م بۆ جێبه‌جێ کرد، به‌ڵام هه‌زاره‌ها سوێندی خوارد که‌ ده‌بێت قبوڵی بکه‌م که‌ داوه‌تی خواردنه‌وه‌م بکات به‌ ویسکیه‌وه‌. ڕاستیه‌که‌ی کورد واته‌نی چرکه‌م کونیه‌ له‌ ئاست ویسکیدا، به‌ڵام هه‌تا سۆزم لیوه‌رنه‌گرت که‌ ئه‌ویش ڕازی بێت بۆ داوه‌تی به‌ هه‌مان شێوه‌ 1 دڵۆپ له‌ گه‌ڵیدا نه‌خۆمه‌وه، ئه‌ویش ڕازی بوو، ته‌نها ئه‌وه‌م کردوه‌، فه‌رموو ئاماده‌م گوێم ببڕن، له‌ جیاتیا.
ته‌نها بۆ ببزه‌ی سه‌رلێوان به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ی ده‌ینووسم‌ ڕویداوه‌، کاک خه‌باتی شێخ جه‌ناب داوای لێکردم، که‌دۆستێکی پێویستی به‌ ماشێنه‌ (سه‌یاره‌یه‌) ماشینه‌که‌تی پێبفرۆشه‌، گووتم باشه‌. دوای کاک خه‌بات ته‌له‌فۆنی بۆ کردم گووتی هێنده‌ کرۆن باشه‌، گووتم کوڕی باش خۆم دوو هێنده‌م پێداوه‌، ئیسلام واته‌نی خوا هه‌ڵناگرێت. کاک خه‌بات گووتی: ئاخر دوو قاپ ویسکیشی له‌گه‌ڵ دایه‌، له‌ وه‌ڵامدا گووتم ئۆکه‌ی.
باله‌وه‌یان گه‌ڕین، بابزانین ئایا بۆ ده‌سه‌ڵات، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا ماڵ به‌ماڵ وه‌ک سواڵکه‌ر له‌ده‌رگای کورده‌کانی ئه‌وروپاو وولاتانی دیکه‌ی ده‌دا، بۆ ده‌نگدان؟
ته‌نانه‌ت له‌ هه‌موو ئه‌وروپاو ووڵاتانی دیکه‌وه‌ پاس و بلیتی فڕۆکه‌ و شه‌مه‌نده‌فه‌ریان بۆ خه‌ڵک ده‌کڕی تا بگه‌نه‌ بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کان و ده‌نگیان پێبده‌ن.
به‌ڵام ئێستا ئه‌ڵێن کات که‌مه‌ و پاره‌ش نیه‌! پێشینان ئه‌ڵێن دوپشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت، جگه‌ له‌ ده‌روێش و ماستاوچیه‌کان کورده‌کان ده‌نگ ناده‌ن به‌ ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ دڵنیایه‌، ئه‌گینا بۆ وه‌ک جارێ پێشوو نه‌ پاس ده‌گرێت نه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که‌ ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕاستۆ نیه‌، خۆت بیر بکه‌ره‌وه‌.
مه‌گه‌ر کورده‌کانی ئه‌ورپا چ گوناهێکیان هه‌یه‌ تا ده‌نگ نه‌ده‌ن، فاشیترین سیستێمی ئه‌مڕۆی جیهان، سیستێمی فاشستی تورکیایه‌، که‌چی کۆنسوڵگه‌ریه‌کانیان له‌کاتی ده‌نگداندا به‌ ڕوی هیچ که‌سێکدا دا نادان.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕاست ده‌کات، با کۆنسوڵگه‌ریش له‌ هه‌موو شارێک نه‌بێت، خۆ کۆمه‌له‌ی کوردی له‌ هه‌موو شارێک هه‌یه‌!
ئه‌دی بۆ کوردی ده‌ره‌وه‌ ده‌نگ نه‌دات؟
ڕه‌نگ خۆم یه‌کێک له‌و کوردانه‌ی ده‌ره‌وه‌بم که‌‌ بێخزمه‌تریانم، هیچیوام بۆ کورد نه‌کردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ چه‌ند ساڵێک پێشمه‌رگه‌ بووم، خۆمزیندانکراوم، ئه‌شکه‌نجه‌دراوم، هه‌رچه‌ند کاتێکیش گیرام مێرمداڵێک بووم، له‌ژێر سه‌خترین ئه‌شکه‌نجه‌دا ناوی که‌سم نه‌هێناوه‌و ئێستاش 2 له‌ هاوڕێخراوه‌کانم(ته‌نزیمی) له‌ ئه‌م ووڵاته‌ سوید ده‌ژین، که‌ خۆشم لێره‌ ده‌ژیم، که‌ نه‌گیران نه‌ بانگیشکران، بۆ ئه‌من یا موخبارات.
دایک خوشک و برام زیندانیان دیوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ من پێشمه‌رگه‌ بووم. مه‌به‌ستمه‌ که‌ بڵێم زۆربه‌ی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ بوون، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یان ناسم کاتی خۆی پێشمه‌رگه‌ بوون. کورد هه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ منداڵیه‌وه‌ پێشمه‌گه‌ بوه‌، کورد هه‌یه‌ له‌ ئه‌روپا له‌ژێر په‌تی سیداره‌دا، لێبوردنی بۆ ده‌رچوه‌، به‌ برینداری له‌شه‌ڕدا به‌ نیوه‌ مردووی گیراوه‌، بۆ نمونه‌ (ته‌یب محه‌مه‌د ساڵح، ناسراو به‌ خاڵه‌ ته‌یب) خه‌ڵکی هه‌بجه‌ی شه‌هید ئێستا دانیشتوو‌ی ووڵاتی نه‌رویجه‌.‌
خوێنه‌ری هێژا:
هه‌موومان ده‌زانین که‌ عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک پاش ڕوخاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی فه‌ردۆسی، سه‌رجه‌میان له‌ترسا که‌رکویان چۆڵ کرد. ئه‌مانه‌ هێنیانه‌وه‌، له‌و کاته‌شه‌وه‌ هیچ کامێکیان بۆ مزایه‌ده‌ی سیاسی نه‌بێت، هه‌رگیز که‌رکویان له‌ بیر نه‌بوه‌. ده‌یان توانی له‌ بودجه‌ی کوردستان پاشگه‌ڕانه‌وه‌ عه‌ربه‌کان قه‌ره‌بویان بکه‌نه‌وه‌ و کۆتایان به‌و کێشه‌ بهێنایه‌. نه‌یان کرد، ئێستا که‌ کار له‌کار ترازاوه‌، شیڕه‌ شیڕی که‌رکوک کوردستانه‌یان ده‌ست پێکردۆته‌وه‌.
خوێنه‌ری هێژا:
هیچ شتێک له‌ جێگای خویدا نه‌ماوه‌و کوردستان که‌شتیه‌که‌ به‌ده‌ستی ئه‌مانه‌وه‌ به‌ بێ ڕێنما به‌ره‌و دورگه‌ی بۆرمۆدا سه‌ر ڕێخراوه‌ (دورگه‌ی بۆرمۆدا، دورگه‌یه‌کی ترسناکه‌، هه‌رچی که‌شته‌یه‌ک ڕێی له‌وێ که‌وتوه‌، بێسه‌رو شوێن بوه‌و تا ئێستا هیچ نهێنیه‌ک له‌و باره‌وه‌ نه‌زانراوه‌)، ئاخر کاره‌سات له‌وه‌ گه‌وره‌تر، کوردستان تێڤی له‌کاتی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ولێری 1فێریوه‌ری2004 گووتێ: که‌ناڵێ ئه‌لجزیره‌ ئه‌ڵێ: ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێر ڕویداوه‌و بوه‌‌ هۆی شه‌هیدکردنی زیاتر 100 هاوڵاتی!
ئه‌گه‌ر بێژه‌ره‌کانی کوردستانتێڤی بێژره‌ بونایه‌، ده‌یتوانی بڵێ: ڕیپۆرته‌رێکی کوردستان تێڤی، نه‌ک که‌ناڵێ ئه‌جه‌زیره‌، چونکه‌ ڕوداوه‌که‌‌ له‌ په‌نای کوردستان تێڤیه‌وه‌ ڕویداوه‌ نه‌ک له‌ تۆپاگۆی ئه‌مریکای باشوور، یا قه‌ته‌ر!
کاتێک قوباد تاڵه‌بانی به‌ هاوکاری جه‌نه‌ڕاڵه تورکه‌کان ویستیان سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ ده‌رمانخوارد بکه‌ن و پاشان به‌ هێلی کۆپته‌ر بیان گوێزنه‌وه‌ بۆ زیندانه‌کانی تورکیایی فاشی و کاره‌که‌ش ئاشکرا بوو. کاتێکیش پرسیاریان له‌ قوباد کرد، که‌ ئایا ئه‌و کاره‌ ڕویداوه‌، که‌ ویستوتانه‌ سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ بێهۆش بکه‌ن و ڕاده‌ستی تورکه‌ فاشیسته‌کانی بکه‌ن؟
قوباد تاڵه‌بانی بێیه‌‌ک و دوو گووتی: به‌ڵێ ڕاسته‌، به‌ڵام تورکه‌کان ڕازی نه‌بوون!
سوباحانه‌ ئه‌ڵا کێ نوێنه‌ری کورده‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا، ئاخ له‌م کورده‌ به‌دبه‌خته (ئه‌م کاره‌ساته‌ پیلانه‌ی‌ قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه‌ تورکه‌ فاشسته‌کاندا ئه‌نجامی دا له‌ په‌یمانگای هیدسۆن له‌ ئه‌مریکا)‌.
ئه‌گه‌ر قوباد تۆزێک له‌ کاری دیپۆلۆماتیکی بزانیایه‌، ته‌نها له‌به‌ر حز‌به‌کی باوکی بیگوتایه‌ بۆ نموونه‌: نا شتی وا نه‌بوه‌، ئێمه‌ هه‌موو ته‌مه‌‌نمان نیشتیمان په‌روه‌ری بوه‌، چۆن خیانه‌ت له‌ براکانی خۆمان ده‌که‌ین.
نوێنه‌ری گه‌لێک ده‌بێت وه‌ک زایر ته‌نین بێت، زایر ته‌نین نوێنه‌ری ئه‌فگانستانه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاند، نه‌ک هه‌ر پڕ به‌واتای نوێنه‌ره‌ به‌ڵکوو فه‌یله‌سوفێکه‌ بۆ خۆی.
خۆێنه‌ری هێژا
سیسته‌می بنه‌ماڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌، ئیتر خۆت سه‌رپشک به‌، ئایا ئه‌مه‌ تاوان نیه‌، له‌ پێش هه‌موو که‌سێکدا به‌ قوبادی داماو، ئاخر ئه‌و قوڕبه‌سه‌رو کاری دیپلۆماتیکی کوجا مه‌رحه‌با، (ئه‌و گفتوگۆیه‌ی که‌ ده‌رباره‌ی قوباد و فڕاندنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ و دانپیانانی قوباد که‌ ئه‌و کاره‌ ڕاسته‌ کراوه‌، له‌ ئه‌رشیڤی کوردستان یونایتت پارێزراوه‌، به‌ ده‌نگی قوباد تاڵه‌بانی خۆی)!
جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌لا کرێکاری تاوانبار کرد، به‌ کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی خێڵی حه‌مه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ ووڵاتی نه‌رویج کرد که‌ مه‌لا کرێکاریان ڕاده‌ست بکه‌نه‌وه‌، که‌چی له‌و لاشه‌وه‌ نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌نووسێ که‌ مه‌لا کرێکار بکات به‌ کاربه‌ده‌ست له‌ کوردستان.
مه‌لا کرێکاریش له‌ ڕۆژی دادگایییه‌که‌ی نامه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک به‌ڵگه‌ی پیشانی دادگای نه‌ریج داو خۆی بێتاوان به‌ دادگای نه‌رویج سه‌لماند!
موسڵمانان واته‌نی زۆر گووتن قورئان خۆشه‌، فڕۆکه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵبجه‌ی ژارباران کرد، ئازاد کرا، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی به‌ر مونومێنته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ تیرباران کرا، سۆرانی مامه‌حه‌مه تیرۆرکرا، د عه‌بدولستار تیرۆرکرا، نزار خه‌زره‌جی له‌ کوردساتنه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌ورپا، ئیتر چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌یت، ئایا گومانێکت ماوه‌ که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای کوردستان، کوردستان به‌ره‌و دورگه‌ی بۆرمۆدا ده‌بات؟
ئاخر کوا، له‌ کام جێگای گۆی زه‌ویدا ووڵاتێک به‌دی ده‌که‌یت، مام سه‌رۆک و برازا سه‌رۆک وه‌زیران کوڕیش به‌رپرسی ئاسایشی گشتی ووڵات؟
خوێنه‌ری هێژا ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌کانه‌، بۆیه‌ ده‌ریایه‌ک خوێنمان داوه‌ و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌روه‌و دواوه‌وه‌ پاشه‌ کشه‌ ده‌که‌ین. سه‌رۆک وه‌زیران نێچیر به‌ ئاشکرا به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ نێچیر له‌ زومی تێڤیه‌که‌یانه‌وه‌ ئه‌ڵێ(غورفه‌ی عه‌مه‌لیاتمان دروست کردوه‌، بۆ له‌ناو بردنی‌ په‌که‌که‌)، ئه‌رێ که‌سێک په‌یدا نه‌بوو، له‌ نێچیر بپرسێ ، ئه‌رێ په‌که‌که‌ هه‌ڵبجه‌ی کیمیاوی باران کرد، یا کوردی ئه‌نفال کرد؟
ئه‌ری كه‌سێک نه‌بوو له‌ نێچیر بپرسێ، ئه‌رێ ئه‌وه‌ په‌که‌که‌یه‌ زمانی کوردی تابوو کردوه‌، یا ئه‌وه‌ په‌که‌که‌یه‌ که‌ ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کورد قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بۆ خۆی له‌ ئه‌فریکاش دروست بکات، ئێمه‌ ده‌یڕوخێنن، یا تورکه‌ فاشیسته‌کانه‌؟
خوێنه‌ری هێژا
هه‌موتان دیتان له‌ سه‌ر تیرۆر کردنی مێر منداڵێک له‌ گرێکلاند، 3 وه‌زیر ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌، نه‌نگه‌ بۆ هه‌موومان ئه‌مجاره‌ش‌ مافیاکان ببنه‌وه‌ به‌ سه‌ردارتان.
نازانم بۆ تێناگه‌یت، کام به‌ڵگه‌ت پێویسته‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ خه‌لیفه‌ی یه‌که‌م و دومی به‌عسن، مه‌گه‌ر نه‌تان دی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئومێد ناوێک که‌ کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی له‌ کاتژمێره‌ی حه‌سۆمیرخان ده‌چی 10 زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌دا تا ئاستی شێت بوون.
مه‌گه‌ر نه‌تان خوێنده‌وه‌ که‌ موسڵمان به‌زۆر سواری ئیسلام ده‌که‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ تا دان به‌ تاوانێکدا بنێن که‌ نه‌کراوه‌؟
ئه‌ی مه‌گه‌ر نه‌تان بیست که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردیه‌وه‌، شێخی ئێزیدی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات، که‌ واز له‌ کوردبوونی خۆی بهێنی، که‌چی ئه‌و هه‌موو جه‌وروو سته‌مه‌ی به‌عس ئێزیدیه‌کانی نه‌گایه‌نده‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی واز له‌ کوردبونی خۆیان بهێنن؟
ئه‌مانه‌ نه‌ک هه‌ر خه‌لیفه‌ی به‌عسیه‌کانن به‌ڵکوو به‌عس ئه‌مانه‌ن، بۆ مه‌گه‌ر نازانی که‌ مایکڵ ڕۆبن ئه‌ڵێ: مه‌سعود 2 ملیارد و جه‌لالیش ملیاردێکی ئاودیو کردوه‌، که‌چی کورد واته‌نی هین به‌ خاڵی خۆی فێره، به‌ مایکڵ ناوێرن، هاوڵاتی سسزا ده‌ده‌ن!‌‌
ئیتر ده‌با پێکه‌وه‌ بڵێین نه‌فره‌ت له‌ قه‌ڵه‌مه‌ ده‌رباره سه‌رشۆڕه‌کان.
نه‌فره‌ت له‌ شیڕه‌ شیڕ که‌ره‌کانتان.
ده‌با پێکه‌وه‌ بڵێین، بژی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی له‌ پێناو ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌یاندا سڵ له‌ مه‌رگ ناکه‌نه‌وه‌.
با پێکه‌وه‌ بڵێین بژی قه‌ڵه‌م له‌ شانه‌کان، سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌نن که‌ بۆ ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌نووسن.
له‌ کۆتایشدا ده‌ڵێم: پڕ به‌ باوه‌شی ئاسمان ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ قه‌ڵه‌م له‌ شانه‌کانی وه‌ک کاک ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، کاک نه‌به‌ز گۆران، کاک سه‌باح عه‌لی قاره‌مان.
ئیسمائیل بێشکچی ئه‌ڵێ: له‌ له‌ناوچوونی نه‌ته‌وه کورد ناترسم، چونکه‌ قاره‌مانێکی وه‌ک ئاپۆی به‌ دنیادا هێناوه‌، منیش ئه‌ڵێم: له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌م ناترسم چونکه‌ نه‌ته‌وه‌که‌م دایکی سه‌باح عه‌لی قاره‌مان و نه‌به‌ز گۆران و ناسیح عه‌بدولڕه‌حیمه‌، دڵنیابن سه‌ربه‌رزی به‌ ته‌نها بۆ که‌سانی هاوشێوه‌ی ئێوه‌یه‌.
ئه‌فووس بۆ ڕه‌فیق سابیر که‌ گووتی: جه‌لال تاڵه‌بانی ماندێلای کوردستانه‌، نزیکه‌ی 30 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، من تازه‌ له‌ تاران گه‌ڕابومه‌وه‌ بنکه‌ی به‌تالێۆنی سه‌رکردایه‌تی خڕیناوزه‌نگ، زۆر ماندوو بووم، خه‌وم لێزرابوو، ناجار هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و کاته‌ ڕه‌قیق سابیر چاودیری شه‌و(حه‌ره‌س) له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌یتردا، که‌ یه‌کێکیان دوکتۆر دڵشاد بوو، ڕه‌فیق سابیر گوتی: کوردو عه‌ره‌ب هه‌رگیز ئاسوده‌ نابن، هه‌تا ئه‌م جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ له‌ ژیاندا بێت!
نازانم، ئێستا چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی بوو به‌ ماندێلا!‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە