رۆژی توندوتیزی دژ بەژنان لەدەربەندیخان بەلێدانی ژنێك بەرزراگیرا!
Friday, 26/11/2010, 12:00
رۆژی توندوتیژی دژ بە ژنان لەدەربەندیخان بەرز راگیرا، ئەم بەرز راگیرانە بەوەنەبوو كەئاهەنگ سازبكرێت و چەند پیاوێكی دژە ژن خەڵات وەربگرن، بەوەش نەبوو خولی درومان بۆ ژنان بكرێتەوەو چەند كامیرایەكیش وێنەی بگرن، بەوەش نەبوو چەند دایكێكی نمونەیی رێزیان لێبگیرێت و پاداشتی تەمەنیان بدرێتەوە، ئەوەش نەبوو چەند لێپرسراوێكی بێ ئیشی حزبی بێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و وتاری نەرم و عاتیفیمان بۆ بدەنەوە، بەڵكو ئەو رۆژە لەدەربەندیخان بەلێدانی ژنێك بەرز راگیراو پۆلیس نەبوایە ئەو ژنەش دەبوە یەكێك لەو هەزاران قوربانییەی كە بیانوی جۆراوجۆرەوە كوژراون وبۆ هەمیشە ئەم دونیایەیان جێهێشتوە.
كورتەی چیرۆكەكەش ئەوەیە كچێكی تەمەن 23ساڵ كە هێشتا شوی نەكردووە ماڵەوەیان بەبیانوی مۆبایلەوە زۆر ئەشكەنجەی دەدەن و بەجۆرەها شێوە ئازاری دەدەن و زیندانی دەكەن لەماڵەوە لەفرسەتێكدا لەو رۆژەی كەیادی توندوتیژی دژ بەژنان بوو شەوەكەی لەماڵ هەڵدێت و دەروات بۆ ئەوەی خۆی بكوژێـت، بەڵام پۆلیس دەتوانن دەستگیری بكەن و پاش ئەوەی دەهێنرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆدەكرێت بەبریاری دادوەر كچەكە دەپارێزرێت و كێشەكە دەبرێتە دادگا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست