کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵكەوت زاهیر، دەیەوێت بە پارە هونەرمەندانى هەولێر لە خۆى ئاشبكاتەوە

Sunday, 15/03/2009, 12:00

2005 بینراوە


 هەولێر:
دواى گلەییەكى زۆرى هونەرمەندان و رەخنە گرتنیان لە راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەت، ناوبراو لە رۆژى جیهانى شانۆدا، بە خەڵاتكردنى هونەرمەندان بە پارە هەوڵى ئاشتكردنەوەیان دەدات.
 لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكى ئاگادار بە هاووڵاتى راگەیاند، "هەوڵكەوت زاهیر راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەت بڕى 22 بیست و دوو ملیۆن دینارى حكومەتى تەرخان كردووە بۆئەوەى لە رۆژى جیهانى شانۆدا بە سەر شانۆكارانى هەولێر بیبەخشێتەوە".
 هونەرمەندان رەخنە لە راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكوومەت دەگرن كە هونەرى رەسەنى كوردى پشتگوێ خستووە، زیاتر بایەخ بە وەرگێرانى تێكستى بیانى و هێنانى ئاوازى بیانى دەدات بۆ هونەرى كوردى.
 ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتیشى "ئامانجى هەڵكەوت زاهیر لەو پارە بەخشینەوەیەئاشتكردنەوەى هونەرمەندانى هەولێرە لە خۆى".
 لەوبارەیەوە هونەرمەند ئەحمەد سالار سەرۆكى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستان وێڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵەكە بە هاووڵاتى راگەیاند "هونەرمەندانى هەولێر گلەییان كردووە كە بەسەر ناكرێنەوە و پشتگوێ خراون، بۆیە هەڵكەوت زاهیر پێى باش بوو لە رێگەى خۆیەوە بە پارە رێز لەو هونەرمەندانە بگیرێت".
 ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوە كرد كە هەڵكەوت زاهیر پێی گوتووە كە نووسراوێك بنێرن، بۆیە نووسراوێكیان بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرز كردۆتەوە و نووسیویانە ئەو رێزلێنانە تەنیا بۆ شانۆكارانى هەولێرە و ژمارەیان 20 هونەرمەندە.
 ئەحمەد سالار گوتیشى "ئاهەنگێكى خێزانی بۆ ئەو هونەرمەندانە دەكرێت، بە بڕى 22 بیست و دوو ملیۆن دینار، بە ئامادە بوونى هەڵكەوت زاهیر رێزیان لێ دەگیردرێ كە چاوەڕێ دەكرێ سەرۆكى حكومەت رەزامەندى لەسەر بدات". لەوبارەیەوە هەڵكەوت زاهیر راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەت كرد، لە لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتى وتى "وانییە، ئەوە كەى كێشەى خەڵكە".
 [email protected]
 

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)