کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئۆباما نازانێ په‌‌نجا میلیۆن کوردیش هه‌یه‌ ؟

Saturday, 28/02/2009, 12:00

3205 بینراوە


به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
له‌ پاش هه‌ڵبژاردنی به‌رێز ئۆباما ، بۆ سه‌رۆک کۆماری ئامریکا ، زۆر قسه‌ و باسی نوێ له‌ کۆشکی سپی ره‌شتاڵه‌ نشین هاتوه‌ته‌ گۆڕێ . فارس کوته‌نی " ئۆباما مه‌گه‌ر باسی خواچه‌ حافزی نه‌کردبێ " ؛ ده‌نا له‌ دممه‌ڵی به‌ ناسۆر که‌وتوی غه‌ززه‌وه‌ ، هه‌تا ده‌ گاته‌ سه‌ربه‌ستی ئیسڕائیل ،په‌تای پیسی تێڕۆڕیسم ، کێشه‌ی ئێران ، ئه‌فغانستان ، ئێڕاق ، قوڕنه‌(قاڕه‌) ی ئافریقا ، کۆریای باکوور ، کووبا و یه‌کیه‌تی ئوڕووپای به‌ شێلگیری باس کردوه‌ . له‌وانه‌یه‌ بڵێم، وه‌ک ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئابووری ناوخۆی ئامریکا ، له‌ سه‌ر زوربه‌یان رۆیوه‌ ، گرنگی پێ داون و گه‌ڵاڵه و مه‌ڵاڵه‌ی بۆ پێشنیار کردوون .‌

به‌ڵام تا من ئاگادارم ، جارێک به‌ کێشه‌ی نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن کورد ، به‌ مسقاڵ ئاماژه‌ی نه‌کردوه‌ و ئه‌گه‌ر کردبێتیشی نه‌م بیستوه‌ !!! . ته‌نیا شتێک که‌ کراوه‌ ، له‌م ‌ رۆژانه‌دا ئامریکا ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌ له‌ کوردانی خستوه‌ته‌ نێو لزگه‌ی تێڕۆڕیسته‌وه‌ !!! . به‌ فه‌رمایشی مامه‌ شێخ ره‌زای خۆمان " ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح ..." .

هه‌مو ده‌زانین ، گه‌لی کورد به‌ گشتی و کوردانی باشوور زۆر زۆر به‌ تایبه‌ت و گیان و دڵ ، له‌ جه‌نگی ئامریکا دژ به‌ سه‌ددام دا ، که‌ چه‌توونترین تێڕوریستی‌ مێژو بو ، لاگری ئامریکا بون و به‌ هه‌مه‌ چه‌شنه‌ شوێنی زۆر ئه‌رێییان دانا چ به‌ جه‌نگی راسته‌وخۆی نێو مه‌ته‌رێز (سه‌نگه‌ر) ، چ به‌ جه‌نگی ره‌وانی دوورادوور و هتد ، ده‌نا ئه‌ی ئامریکا بۆ هێشتا له‌ ئه‌فغانستان نه‌یتوانیوه‌ ، چڵێک له‌ ریشی بێن لادێن هه‌ڵکه‌نێ ؟ تازه‌ هێزی ناتۆشی له‌ پشته‌ ؟ . با وه‌بیری بخه‌ینه‌وه‌ ، له‌ باکووری به‌ ناو ئێڕاق که‌ کوردستانه‌ ، به‌ ده‌گمه‌ن خوێن له‌ لووتی سه‌ربازێکی ئامریکایی هاتوه‌ ، به‌ڵام له‌ باشووری ئێڕاق که‌ عاره‌بن ، به‌ تایبه‌ت سوننیه‌کان ، زوربه‌یان بۆ‌ خوێنی سه‌ری سه‌ربازانی ئامریکایی تیندوون . کاتێک ئامریکاییه‌ کان له‌ باشووری ئێڕاق وه‌ڕه‌س ، شه‌که‌ت و جاڕس ده‌بوون ، ده‌هاتن له‌ ناوچه‌ی کوردستان ماندوی خۆیان ده‌حه‌سانده‌وه‌ . کوردستان ببو به‌ "لاس وێگاس" و باغی " لانگ ود گاردێن " بۆ سه‌یران و پشوی ئه‌وان ‌.ته‌نانه‌ت هه‌ر وه‌ک بیستتان ، ئه‌وه‌ کورد بو سه‌ددامی گرت ، ده‌نا که‌م عاره‌ب دڵی ده‌هات به‌ ناو قاره‌مانی قادیسیه‌ بگرێ - له‌ زۆر له‌ وڵاتانی عاره‌بی له‌ شکانی سه‌ددام دا شین و شه‌پۆڕیان گێڕا .

پێویسته‌ ئه‌مه‌ش بدرکێنم ، که‌ من لێره‌ دا مه‌به‌ستم له‌وه‌ نیه‌ دژ به‌ عاره‌ب قسه‌ بکه‌م ، له‌ نێو هه‌مو گه‌لان دا چاکیش هه‌یه‌ و خراپیش ، به‌ڵام مه‌بستم ئه‌وه‌یه‌ بڵێم ، به‌رێز ئۆباما که‌ به‌ ناو بوه‌ته‌ میراتگری سه‌رۆک بووش و تا کاریان به‌ کورد بو ، له‌ کۆشکی سپی له‌ رێزدار سه‌رۆکی کوردستان " به‌ بزه‌ و به‌زه‌وه‌ " میوانداریان ، ده‌کرد و فڵان و فیسار ، ئێستا به‌رنامه‌یان سه‌باره‌ت به‌ باشوور و نزیکه‌ی چل میلیۆن کوردی دیکه‌ چیه‌ ؟ . ئایا دیسان ده‌یانه‌وه‌ێ کورد بکه‌ن به‌ پارسه‌نگی ته‌رازوی رامیاری و بیخه‌نه‌ په‌راوێزی تاکتیکیی‌ دیپلۆماسیه‌وه‌ ‌ ؟

ئایا به‌رێز ئۆباما نازانێ په‌‌نجا میلیۆن کوردیش هه‌یه‌ ؟ ئه‌ی بۆ قه‌ت له‌ به‌رنامه‌ کانی دا ئاماژه‌یه‌ک به‌ ماف ، ده‌رد و کێشه‌کانیان ناکا ؟ . بڵێی به‌ هه‌ڵکه‌وت له‌ بیری چووبن ،یا به‌ ئه‌نقه‌ست ؟


[email protected]


تاران 24/11/ 2708









چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)