کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرفتەکەمان لەناوەوە ودەرەوەی وولات هەربەنووسینە

Sunday, 23/09/2012, 12:00




ئەم سێ شارونیوەی کە بەهۆی ئازادی بوونیەوە لە دەسەلاتی بەعسەوە گۆرا بۆدەسەلاتی خۆمالی ولە ناوچەی حکومی زاتیەوە گۆردرا بۆ هەرێمی کوردستان کەلەوپێناوەدا چەندین شۆرش بۆ کراوهەزارەها کەس بوونە قوربانی و مال وێرانیکی زۆریش روویدا بۆی دوای ٢٠ سال زیاترلە تەمەنی نەیتوانیوە هیواوئاواتەکانی ئەو قوربانی ومال وێرانیە جێبەجێ بکات تاوەکوکۆمەلگا لە سایەیی یاسا ودەستورێکدا کە هەموو دەسەلاتەکانی سەربەخۆیانە کار بکەن بۆخۆشگوزەرانی وهاتەنە دی وولاتیکی سەربەخۆ ‌هێشتا سەروەت وسامانی دەدزن وخاک ومرۆڤەکان وبوارەکانی ژیانیان دابەش کردووە بۆ پەرژەوەندی دەسەلاتی بنەمالە وبەردەوامی حکومیان لە ئەنجامی ئەم نایەکسانی وچەوساندنەوەیە وگەندەلیدا چینی نوسەرورۆشنبیران بەهۆی رۆژنامە وسایتەکانەوە کەوتنە رەخنەگرتن وئاشکراکردن لە گەندەلی وچەوساندنەوەیە دەسەلاتی بنەمالەیە گەرچی لەسەرەتادا ژمارەیەکی کەم ئەم کارەیان کرد بەلام لەئەنجامی گوێنەدانی ئەم بنەمالانە ومشەخۆرەکان ‌هێزی ئۆپۆزسیۆنی بە شێوی حزب هاتنە گۆرەپان و دەربرینی نارەزایەتی وخستنەرووبەشێوەی نوسراو بەلام دۆخەک وهەلسوکەوتی ئەم دووبنەمالەیە سەرەرای گوێنەدان بە رەخنەکان کەوتوونەتە فرۆشتن وپەکخستنی داوا وپەرژەوەندیەکانی کۆمەلگا لەدەرەوەی هەرێم کە بۆتە جێگای دلە راوکێ و نائارامی جەماوەر ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەتوانم بلێم لە ناوەوەودەرەوەی هەرێم ئەوانەی کە رادەی نووسین وئەدەبیشان نزمە لەگەل ئەوانەیتردا رۆژانە لاپەرەی رۆژنامە وسایتەکان پردەکەنەوە لە ئاشکراکردنی گەندەلی وترسناکی وەزعەکە بەلام چونکە هەم لەناوەوەی هەرێم و لە دەرەوەیدا تەنها نووسینە وکردەوەی دەستەجەمعی لەگەلدا نیە ئەوەی پێی بلێن هیواوئاوات بەدی ناهاتووەو بەدیش ناکرێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە