کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەیدانی ئازادی لە بەردەرکی سەرا یەکەمین ناوچەی ئازادکراوی شۆڕشی ١٧ شوباتە

Thursday, 24/02/2011, 12:00


چاودێر

مەیدانی ئازادی بەردەرکی سەرا مینبەری شۆڕشە. ئەوێ تەنیا جێگەی شۆڕشگێرانی لێ دەبێتەوە. مینبەری ئازادیە، مینبەری خیتابی شۆڕشە نەک دودڵی و دڵەڕاوکێ.
لەو ناوچە ڕزگارکراوە چ باسە؟
لەوێ شۆڕشی نێرگز پەیامی خۆی ئاڕاستە دەکات. ئەو پەیامە لەڕێی دیالۆگێکەوە ئاڕاستە دەکات کە دوو لایەنەیە. ئاڕاستەیەکیان روو لە میللەت، و ئەوی تریان روو لە دەسەڵات. ئەوێ سپیکەرزکۆرنەر نیە خەڵکی بچێت هەرچی ویست بیڵێت، زۆر دەمێکە قسە دەکەین، ئیتر قسەی ئەکادیمی و سەفسەتە سودی نیە.
مەیدانی ئازادی مینبەری شۆڕشەو دوو پەیامی ڕونی پێیە، ئەوانیش:
یەکەم ئەو پەیامەیە کە بە ئاڕاستەی دەسەڵاتە، هەموو بەیەک دەنگوو بە یەک دڵ و بە یەک ئیرادەی نەپساو دەڵێین بڕوخێ، بروخێ حوکمی چەوسێنەری دوو بنەماڵە. بروخێ جەلال، بڕوخێ مەسعود، بروخێ بەرهەم و نێچیر.
پەیام لەوە ڕونتر نابێت.
دووەم پەیام ڕوو لە میللەتە، لێرەوەیە میللەت هەرچی دەنگ و باسی شۆڕشە دەیبیستێ و ئێرە یەکەم قەڵای پۆڵایینی ئەوانە. ئەمرۆ چاوی هەموو میللەت لەسەر ئێرەیە.
بۆیە گرنگە لێرەدا بۆ هەموو کەس ڕونبکرێتەوە کە ئێرە مەیدانی دیالۆگ و ڕاگۆرینەوە نیە تا کەسانی چەنەبازو خۆفرۆش بێن قسەی لێ بکەن.
بۆ ئێرە کە هاتیت دەبێت دڵ و ئیرادەی خۆت یەکلا کردبێتەوە، پێت گران نەبێت پڕ بەدەم هاوار بکەیت بروخێ قەڵای زۆردار. بروخێ مەسعود و بڕوخێ بەرهەم.
ئەی چۆن بزانین بۆچی هاتویت.
گەر لەوە پێش لە دەسەڵات سودمەند بویت و ئێستە خۆت بە هەڵە دەزانی و دەتەوێت لەو کاروانەدا بەشداربیت ئەوا تەنیا یەک ڕێگە هەیە. ئەویش ئەوەیە پاکانە بکەیت، پاکانەش شورەیی نیە. پاکانەش تەنیا بەیەک شێوە، سەد دەر سەد چارەنوسی خۆت بخەیتە پاڵ چارەنوسی ئەو لاوو گەنجە تاتوو کراوە شۆڕشگێڕانەی، بە لاشەی خۆیان، بە بێ چەک بونەتە قەڵغانی پاراستنی ئەو ناوچەیە.
مەیدانی ئازادی بە جوگرافیا بچکۆلەیە، بەڵام لە ڕوی کاریگەری و ئیرادەوە لە هەموو هێزی چەکداری بنەماڵەکان و لە هەموو حسابی بانکەکانیان و لە هەموو دڵە ڕەش و پلانەگڵاوەکانیان گەورەترە.
گەورەیە بەقەد فەزا، گەورەیە بەقەد هەموو خۆشەویستی و پاکی دنیا.
هیچ هێزێک نیە لێمان بستێنێ.
هیچ نوسەرو کەسایەتی و ئایدۆلۆژیایەک نیە لەو دنیایە بتوانێت بۆ یەک چرکەش دودڵمان کات و لە ئیرادەمان کەمکاتەوە.
گەر تۆش دەتەوێت وەکو فەرهاد بێیت، جنێو بدەیت و پێمان بڵێیت باڵکوتراو، گەر تۆش وەکو فەرهاد نازانیت لەو دنیایە چ باسە، گەر تۆش وەکو ئەو هەر پەیامە کۆنەکەی جارانت پێیە کە کوردستان بێجگە مەسعود پیاوی نیە، زۆر باشترە ئەرک نەکێشیت، چونکە ئێرە جێگەی ئەو جۆرە باسانە نیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە