کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵوێزخانه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ به‌غداد دوو نامه‌ى د.كه‌مال میراوده‌لیان گه‌یاندۆته‌ باراك ئۆباما و گۆردن براون .

Thursday, 30/07/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ د.كه‌مال میراوده‌لى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو له‌ لایه‌ن هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه‌ له‌ به‌غداد ئاگادار كاوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو نامه‌ی ئه‌ویان به‌ تایبه‌تى گه‌یاندۆته‌ هه‌ردوو باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و گۆردن براونى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد له‌ دوو نامه‌كه‌ى ناوبراودا هاتووه‌ كه‌ هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستى ڕزگار كردنى عێراق ملیۆنه‌ها دۆلاریان به‌خرج داوه‌ بۆ ئازاد كردنى عێراق و هێنانه‌ كایه‌ى سیستمێكى دیموكراتى ئه‌و ئامانجه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ عێراقدا هاتۆته‌ كایه‌وه‌ به‌ پێكهاتنى سیستمێكى په‌رله‌مانى دیموكرات .

به‌ڵام له‌ كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 1991 ه‌وه‌ ئازاد كراوه‌ تاوه‌كو ئێستا سیستمێكى میر نشینى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و ده‌ستى به‌سه‌ر موڵك و ماڵى هه‌موو هاوڵاتیانیدا سه‌پاندووه‌ .

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌ ئاستى ناعه‌داله‌تى گه‌شتۆته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ گه‌نجان هیچ ده‌رامه‌تێكیان نیه‌ و ناتوانن ژیانى هاوسه‌ردارى پێك بهێنن و وپه‌راوێزخراون و هه‌ڵدێن و ژنانیش بونه‌ته‌ قوربانى و خۆیان ده‌كوژن و هیچ ده‌رفه‌تێكى كار له‌ده‌ره‌وه‌ى حیزبى ده‌سه‌ڵات دا نیه‌ .

د.كه‌مال میراوده‌لى نوسیویه‌تى ئه‌گه‌ر چى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م جاره‌ى هه‌رێم له‌ ڕواڵه‌تدا واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسی بووه‌ به‌ڵاًم له‌ ناواخندا به‌ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه‌یه‌ و ئه‌و وه‌ك كاندیدێك هیچ هاوكاریه‌كى له‌ حكومه‌ته‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌موو حكومه‌ت خرابووه‌ خزمه‌ت مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ ته‌نانه‌ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى هه‌رێمیش وه‌ك بانگه‌شه‌كار كارى بۆ بارزانى ده‌كرد .

میراوده‌لى له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ ئۆباما و براون جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ دواى كاتژمێر 4ى پاش نیوه‌ڕۆى ڕۆژى هه‌ڵژاردن ده‌سه‌ڵات به‌ هاوكارى كۆمسیۆن كوده‌تایه‌كیان به‌سه‌ر دیموكراسیدا ئه‌نجام دا به‌ درێژ كردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كاتژمێرێكى ده‌نگ دان ،چونكه‌ به‌ پێى ڕاپۆرتى چاودێره‌كان ته‌نها له‌ ماوه‌ى كاتژمێر 4 بۆ 7 زیاتر له‌ 350 هه‌زار ده‌نگ بۆ بارزانى زیاد كراوه‌ بۆیه‌ داوا له‌ هه‌ردوو ئۆباما و براون ده‌كات ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌كاربهێنن له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاره‌كانى دهۆك و هه‌ولێردا .

هه‌ره‌وه‌ها میراوده‌لى باسی له‌وه‌ كردووه‌ ئێستا ده‌سه‌ڵات نانى هاوڵاتیان ده‌بڕێت به‌هۆى بیرو ڕاى جیاوازه‌وه‌ .www.kurdiu.org


سایتى یه‌كگرتوو / سه‌ركرده‌ى هه‌ردوو لیستى گۆڕان وخزمه‌تگوزارى وچاكسازى كۆبوونه‌وه‌ و نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست درێژییانه‌ى كرانه‌ سه‌ر باره‌گاكانیان

فۆتۆ :سامان حه‌مه‌ كه‌ریم

كاتژمێر سێى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (30/7/2009) به‌رێزان سه‌ركرده‌ى هه‌ر چوار قه‌واره‌ى لیستى خزمه‌تگوزراى وچاكسازى له‌ گه‌ڵ به‌رێز نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆكى لیستى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دۆستانه‌یان له‌ نوسینگه‌ى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ سلێمانى ئه‌نجام دا .

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ زیاتر له‌سه‌عاتێكى خایاند تاوتوێى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌نجامه‌ به‌رایى یه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كان كراو ، هه‌ردولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌دا ساخته‌كارى زۆر كراوه‌ وئه‌دائى كۆمسیۆن و میكانیزمى كاره‌كانى ڕه‌خنه‌ى له‌سه‌ره‌و پێویستى به‌ پێداچونه‌وه‌ هه‌یه‌ ..

هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوان نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست درێژییانه‌ى كرانه‌ سه‌ر باره‌گاكانى لایه‌نه‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازیی و گۆڕان له‌ شاره‌كانى دهۆك و هه‌ولێرو ئاكرێ و سۆران و ، به‌ كارێكى ناشارستانیانه‌و دژ به‌ ئازادى و دیموكراسى دایانه‌ قه‌ڵه‌م.. www.kurdiu.org



سایتی یه‌كگرتوو / رێكخراوی ته‌مووز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێشێلكاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی خسته‌ روو

سایتی یه‌كگرتوو / ئه‌لوه‌ند حه‌مید

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر سازی كرد ، رێكخراوی ته‌مووز كه‌چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌كرد و نزیكه‌ی 3500 چاودێری له‌ وێستگه‌كان هه‌بوو ئاماژه‌ی به‌ چه‌ندین حاڵه‌تی خروقاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان كرد..

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڤیان شێخ عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری رێكخراوی ئاینده‌ بۆ دیموكراسیه‌ت به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر چی هه‌ڵژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ چاو هه‌ڵبژرادنه‌كانی پێشتور باشتر بووه‌ ، به‌ڵام چه‌ندین ێشێلكاری و سه‌رپێچی له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا به‌ دی هاتوون كه‌ ئێمه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه‌ تۆمارمان كردوون

له‌و خروقات و پێشێلكاریانه‌یش كه‌له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا له‌ میانه‌ی راپۆرتێكدا راگه‌یه‌نرا : به‌رده‌وامبوونی پرو پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی ده‌نگداندا كه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بوون جل و به‌رگی وایان له‌به‌ر بوو پۆسته‌ری لیستێكی دیاری كراوی به‌سه‌ره‌وه‌ بوو ..

هه‌روه‌ها ژماریه‌ك له‌ هێزه‌كانی چه‌كدار توانییان بێنه‌ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌جل وبه‌رگی سه‌ربازیه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن . هه‌روه‌ها خاڵێكی تر ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار ده‌هێنا بۆ ده‌نگ دان به‌ لیستێكی دیاری كراو .. خروقاتێكی تر كه‌ ئه‌ویش ده‌نگ دانی به‌ كۆمه‌ڵ بوو كه‌ به‌دی ده‌كراو " هه‌روه‌ها دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ده‌نگدان كه‌ پاش كاتژمێر 4 ی ئێواره‌ ده‌ستی پێكرد

هاوكات رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌كات كه‌ تۆماری ده‌نگ ده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ناوی ده‌نگده‌رانی تیادا نه‌بوو " بۆیه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ی زۆری دروستكردبوو ، و هه‌روه‌ها له‌ ده‌نگ ده‌ران زۆرێك ناویان نه‌بوو به‌ گوێره‌ی لیستی 111 ده‌نگیان ده‌دا و سه‌باره‌ت به‌ حبری ده‌نگدان ، ئه‌توانرا كه‌ لابدرێت و جارێكی تر بتوانن ده‌نگ بده‌نه‌وه‌ و بووه‌ هۆی رێگه‌ خۆش كه‌ر بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ده‌نگ دان ..



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە