كەماڵى خۆت لەشووشە بوو بەرد مەهاوێژە ماڵى خەڵكى
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1410 بینراوە
وەڵامێك بۆئەونووسینەى بەناو كۆمەلێك پێشمەرگە لە كفرى ..
لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا لە ماڵپەرى كوردستان پۆست . لە ژێر ناونیشانى (نامەیەك بۆعوسمانى حاجى محمود)كە گوایە كۆمەڵیك پێشمەرگە نووسیوویانە . ئەوەى زیاتر پەیوەندى بەمنەوە بێت لەو نووسینە دووجار ناوى من هاتووە .بۆیە نەمدەویست وەڵامى بدەمەوە . هەرچەندە دووبیرۆكەم بۆدروست بوو .یەكەمیان وەڵام دانەوە واتە حساب بۆكردن .دووەمیان وەڵام نەدانەوە واتە قایل بوون و سەلماندنى ئەو قسەو قسە ڵوكانە.هەروەك چۆن پەندێكى عەرەبى ئەڵیت (السكوت علامە الرچێ)واتە بَى دەنگى نیشانەى قایل بوونە . بۆیە دووەمم هەڵبژارد.. وە دڵنیا بووم لەوەى كەنووسەرى ئەو بابەتە پێشمەرگە نیە . چونكە هیچ كات پێشمەرگە و بەتایبەت پێشمەرگەى یەكێتى ئەوەندە ترسنۆك نەبووە كەبەناوى خوازراوەوە شت بنووسێ. بەڵام ئەو برادەرە بەڕێزە چووە ناوى پیرۆزى پێشمەرگەى لە خۆى لكاندووە بۆئەوەى خۆى وون بكات .بەڵام بۆئەوەى دڵنیابێت باشى دەناسین پێى ناڵیێن تاكو خۆى هەرزان دەبێت .بۆئەوەى زۆر درێژەى پێنەدەم . باسى منى كردووە كە گوایە لێپرسراوى مەڵبەندى كفرى بەقسەى من و چەند كەسێكى تردەكات ئەمەش بۆدلسۆزى بۆ كاك عوسمان ئەمەى كردووە گوایە . بۆئەوەى ئەو هەڤاڵە دڵنیا بێتەوە من تەنها هاوڕێى كاك مەردان چاوشین و ئەو برادەرانەى ترى مەڵبەندم .شانازیش بە هاوڕێ ى خۆم دەكەم هەر كەسێك بێت ئیتر.وە نەپەیوەندیم بەمەڵبەندەوە هەیە و نەمووچە خۆرى مەڵبەندم و ڕەنگە خۆشت باش ئەو ڕاستیە بزانیت ئیتر چى پَیویست دەكات لێپسراوى مەڵبەند بەقسەى من بكات لەبەرئەوەى من تەنها هاورێم و هیچى تر . وە هیچ كات پیویستیم بە مەڵبەند نەبووە بگرە زۆر جار ئەگەر پێیان نەفرۆشمەوە هاوكاریان بوومە . وە من لەوتەیرانە نیم هەر ڕۆژە بەئاوازیك بخۆێنم .وەكو بەڕێزت .هەموو كەسێكش مەوقیف و بیركردنەوەم دەزانێت بەرانبەر ئەوانەى كەتۆ باست كردوون و نامەت ئاراستە كردوون .بۆیە حەزم دەكرد بوێرانە ناوى خۆتت بنووسیایە نەك ناوى ترت لە خۆت بئاڵاندایە . چونكە تۆ مەعدەنیكى ئەوەندە گران بەهانیت .بۆیە هەر ڕۆژە بەئاوازیك گۆرانى دەچڕیت .تەنها لەبەرئەوە وەڵامتم دایەوە نەكو بڵێى ناوێرن وئەترسن و قسەكانم ڕاستن بۆیە وەڵام نادەنەوە كەدڵنیام ووتوتە .وە ئەگەر هەر سەرنجێكت بوو لەسەر وەڵامدانەوەكەم . دەتوانم لە ڕێى هاوڕێتیەوە داوا لێپسراوى مەڵبەندى كفرى بكەم تاكو بزانم چەندى بۆتۆ هاوكارى كردووە بۆئەوەى بیخەمە ڕوو. دڵنیابە لەوەى كەوەكو خۆت دەتناسم . [لە كانیەك ئاوت خوارد بەردى تێمەگرە ]..