کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ل مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی ، بڕیاری تیرۆری دا..

Sunday, 06/03/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێڕاگه‌یاندین؛:دوێنێ شه‌و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ل مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی کۆبۆوه‌ ، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باس له‌ ره‌وشی کوردستانکرا ، جیوازی بیروبۆچوون هه‌ر زوو باڵی کێشابوو به‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ ، له‌م کۆبوونه‌وه‌دا کاریگه‌ری شه‌رانگیزی مه‌سعود به‌سه‌ر قسه‌ و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی جه‌لال دیاربوو. سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه‌ که‌ مه‌سعود ره‌خنه‌ی توندی له‌ یه‌کێتی گرتبوو به‌وه‌ی نه‌یانهێشیووه‌ گۆران و ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی تارومار بکه‌ن ،بۆیه‌ به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ووتووه‌ : پیویسته‌ ئێوه‌ ئه‌و کاره‌ له‌ جیاتی ئێمه‌ بکه‌ن.ئێستا جه‌لال تاڵه‌بانی فشاری زۆری له‌سه‌ره‌ و مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌ی کشاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی لێکردووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار.
له‌م کۆبونه‌وه‌دا رای جیاواز و توند له‌لایه‌ن کۆسره‌ت ره‌سول به‌رامبه‌ر بیروبۆجوونه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی و کۆیله‌کانی زۆر به‌ جددی ده‌بینرا.بۆیه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی دوور له‌ یه‌کده‌نگی و کۆده‌نگی مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی و ، بۆ رازیکردنی مه‌سعود ئیمشه‌و به‌تاقی ته‌نیا و به‌هاوکاری کۆیله‌کانی، بڕیاریدا؛
1- خێمه‌کانی سه‌رای ئازادی بسووتێنریت و به‌ توندی مامه‌ڵه‌یان له‌ ته‌کدا برێت.
2- رادیۆی ده‌نگیش له‌ که‌لار تالان بکرێت
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ رێگای تیرۆریستانی به‌ناو دژه‌ تیرۆر و به‌ هاوکاری چه‌کداره‌کانی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ که‌لار هه‌ردوو بریاریان جێبه‌جێکرد.
ده‌بێ بووترێت هه‌رجارێ جه‌لال تاڵه‌بانی بێته‌وه‌ سلێمانی ، کرده‌یه‌کی توند دژی باره‌گاکانی راگه‌یاندنی ئازاد و خه‌ڵکی سڵیمانی رووده‌دا: له‌ هاتنه‌وه‌ی له‌ جاری پێشوویدا که‌ناڵی نالی سووتێنرا و له‌ خۆپیشاندانه‌کان چه‌ند که‌س شه‌هید و بریندار کرا ، ئیمشه‌ویش باره‌گای رادیۆی "ده‌نگ" له‌ که‌لار تالانکرا و تێکشکێنرا و ، له‌ سلێمانیش خێمه‌ی مانگرتووان له‌ مه‌یدانی ئازادی سووتێنرا.جه‌لال تاڵه‌بانی دوور له‌ ئیراده‌ی مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی ، وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ پێیڕاگه‌یاندین ، له‌ رێگای ده‌زگای زانیاری و مه‌حمود سه‌نگاوی و چه‌کداره‌کانی ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیانه‌ بۆ رازیکردنی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامی ده‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە