به‌مزوانه كوردستانپۆست داوای یاسایی له سه‌ر عومه‌ر فارس به‌رپرسی كوردستان نێت تۆمار ده‌كات
Saturday, 22/05/2010, 12:00
سه‌ره‌داوی شه‌هیدكردنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له‌و بابه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌کات كه ئه‌ڤین عومه‌ر ناوێک له ماڵپه‌ڕی كوردستان نێتدا به‌ناونیشانی (وه‌ڵامێک بۆ نوسه‌ره جنێوفرۆشهکهی کوردستان پۆست) بڵاو كراوه‌ته‌وه، ، به ئاشکرا داوا له سه‌رده‌شت ده‌كات، ناو و وێنه‌ی خۆی بڵاوبکاته‌وه. که‌چی ئه‌و که‌سه نه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشکراکردووه، نه وێنه‌ی خۆشی بڵاوکردۆته‌وه.
عومه‌ر فارس له ژێره‌وه‌ی سایته‌كه‌یدا نووسیوێتی، كه به‌ناوی خوازراوه بابه‌تی هیچ كه‌س بڵاو ناكاته‌وه جگه له‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن، به‌ڵام بابه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داخوازیی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌بێت، که به دوایدا پلانی تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانیان داڕشت.
من بۆ خۆم ده‌یان نموونه‌ی ئاوام له‌به‌ر ده‌ست دایه، كه له سایتی كوردستان نێته‌وه به ناو خوازراوهوو هێرش كراوه‌ته سه‌ر نووسه‌رانی كوردستانپۆست، ئه‌گه‌ر ده‌ستێك له‌پاڵ ئه‌مه‌وه نه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت خودی عومه‌ر فارس هیچ كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستانپۆستدا نییه.
دوای شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت كاتێك له کوردستانپۆستدا به‌دوای ئه‌رشیفی شه‌هید سه‌رده‌شتدا گه‌ڕام، که به‌ناوی سه‌رۆ زه‌رده‌شته‌وه بابه‌ته‌كانی بڵاو ده‌كردوه، بابه‌تی یه‌كه‌میم دۆزییه‌وه، به‌ناونیشانی (من عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم)، دوای ئه‌وه بابه‌ته‌که‌ی ئه‌ڤین عومه‌رم له كوردستان نێتیشدا دۆزییه‌وه، به‌ناونیشانی (وه‌ڵامێک بۆ نوسه‌ره جنێوفرۆشهکهی کوردستان پۆست) هه‌رچه‌نده پاش تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان کوردستانپۆست وشیاریی دا به عومه‌ر فارس.
هه‌روه‌ها منیش له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوام لێ‌كرد ، كه ئیمهیلی ئه‌و ئه‌ڤین عومه‌ره ئاشكرا بكات، به‌ڵام هێج وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه و به‌زمانێکی بازاڕییانه که‌وته هێرشکردنه سه‌ر به‌رپرسی کوردستانپۆست، ئه‌وه‌ی داوامان لێکردبوو فه‌رامۆشی کرد.
بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بکه‌ینه‌وه، كه کوردستانپۆست له وڵاتی هۆڵه‌ندا بڕیاری داوه ڕێ‌و شوێنی یاسایی ده‌گرێته به‌ر،له رێگای پارێزه‌رێکی هۆڵه‌ندییه‌وه ده‌ستمان به‌کاری خۆمان کردووه و داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسی كوردستان نێت تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه عومه‌ر فارس هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆله‌ندییه و كوردستان نێتیش له هۆڵه‌ندا تۆمار كراوه، واته سه‌ره‌تای پلانی تاوانه‌که له‌وێوه ده‌ستی پێکردووه، نووسینه‌که‌ی ئه‌ڤین عومه‌ریش، لانی كه‌م ئه‌و ئیمه‌یله‌ی که نووسینه‌که‌ی پێدا ناردووه، په‌یوه‌ندی به كوشتنی مرۆڤێك و ڕۆژنامهنووسێكهوه هه‌یه.
له کۆتاییدا بۆ ڕای گشتیی و هه‌موو لایه‌كی ڕوون ده‌كه‌مه‌وه، كه سه‌رده‌شت عوسمان له ڕێگای منه‌وه بابه‌ته‌كانی ده‌گه‌یانده سایتی كوردستانپۆست، په‌یوه‌ندییه‌که زۆر نهێنی بوو، ئه‌و رازیی بوو، که ببێته په‌یامنیری کوردستانپۆست، به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌واڵه گرنگانه به‌ناوی په‌یامنێری كوردستانپۆستهوه بڵاو ده‌كرانه‌وه، جگه له من هیچ كه‌س ئاگاداریی ئه‌و په‌یوندییه نه‌بووه، چونكه دوا به‌دوای ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید بڕیاردرا، که ستافه‌که به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هه‌ركه‌س په‌یوه‌نییه‌كانی تایبه‌ت بێت به خۆی، که‌س ئاگاداریی کاری ئه‌ویتر نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م، نهێنییه‌کی تره ده‌یخه‌مه روو له‌سه‌ر فه‌یس بووک (Facebook)ی مه‌سرور بارزانیی. له‌و رۆژه‌وه 02 / 01 / 2010 ، که سه‌رده‌شت عوسمان له وتاریی (نە سەرۆك خوایە نە كچەكەى) به وێنه‌وه خۆی ناساند، تا رۆژی رفاندن و تیرۆرکردنه‌که‌ی 04 / 05 / 2010 ، ده‌زگای پاراستن و خوودی مه‌سرور بارزانی، له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییدا بوون له سه‌ر سه‌رده‌شت، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین (ئه‌و کۆلێژه‌ی که سه‌رده‌شت تێیدا ده‌خوێند) هه‌مووی به مه‌به‌ستی ناسینی سه‌رده‌شت بووه له نزیکه‌وه، نه‌ک ئه‌مه به‌ڵکو له فه‌یس بووکه‌که‌ی مه‌سروردا، نامه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا گۆڕیوه‌ته‌وه)، به‌ڵام له دوای رفاندن و تیرۆرکردنه‌که‌ی هه‌رچییه‌ک له فه‌یسبووکه‌که‌ی مه‌سروردا هه‌یه، هه‌مووی سڕاوه‌ته‌وه. بۆ بینین ته‌ماشای ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
له داهاتووشدا زانیاریی و ورده‌كاری زیاتر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
http://www.facebook.com---------------------------------------------------------------
ئه‌وه‌ی خواریشه‌وه ده‌قی نووسینه‌که‌ی (ئه‌ڤین عومه‌ر)ه
وه‌ڵامێك بۆ نوسه‌ره جنێوفرۆشه‌كه‌ی كوردستان پۆست ... ئه‌ڤین عومه‌ر یەک شەممە, 20 کانونی یەکەم 2009 15:10ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌رچی بته‌وێت له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگوترێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته و سامانی ئه‌م وڵاته‌یان قۆرغ كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام ناوبردن و ده‌ستبردن بۆ كه‌س و كار‌و به‌تایبه‌ت كچ و ژنی به‌رپرسه‌كان كارێكه ته‌نیا له جنێو فرۆش و قه‌ڵم پرۆشهكان ده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه باسی بكه‌م نوسینێكی یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانی كوردستان پۆسته به‌ناوی (من عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم) ی به‌ناو سه‌رۆ زه‌رده‌شته كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر سایتی ناوبراو دابه‌زیبوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ر دوای چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م كوردستان پۆست دركی به‌مه كرد كه ئه‌م جۆره نووسینانه چ جۆه ده‌ستێكی له‌پشته، بۆیه هه‌ر زوو له‌سه‌ر رووپه‌ری سایته‌كه‌یان لایانبرد. (سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌و نووسینه لانه‌برابوو، به‌ڵام جێ‌گۆرکێی پێکرابوو).
من نهسهرۆ زه‌رده‌شت ده‌ناسم و نه ده‌شزانم ناوی خوازراوی كامه به‌ناو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێكی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م جۆره رقه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هی كامه ئاراسته و لایه‌نه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز جوامێری و ئازایه‌تی له‌خۆی بدیایه ئه‌وا كاكی نووسه‌ر ده‌یتوانی له‌ژێر ناو‌و وێنه‌ی خۆیه‌وه قسه بكات نه‌ك ئه‌م ده‌مامكه ناشیرینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێك پاڵوانانه و به‌م شێوه كۆمیدیایه باس له كچی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته بكات ئه‌بێت جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شی هه‌بێت رووه ناسكه‌كه‌ی خۆی نیشانمان بدات.
دڵنیام كه سه‌رۆ زه‌رده‌شت له ژیانی خۆیدا كچی مه‌سعوود بارزانی نه‌بینیووه، به‌ڵام ده‌ڵێت مه‌ن عاشقی ئه‌وم، كاكی نووسه‌ر ده‌یه‌وێت ببێت به ئاوه‌ڵزاوای نێچیرڤان بارزانی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر لێشی بپرسی گله‌یی له‌م ئازادییه هه‌یه.
من پێموایه رۆژێك دادێت ئه‌م ناوانه بكه‌ونه به‌رده‌ستی خه‌ڵكی و بۆ هه‌تا هه‌تایه ریسوا ده‌بن، به‌ڵام ده‌بێت كه‌مێك ئارام بگرین.
لای من تا ئه‌ندازه‌یه‌ك روونه كه بۆچی ئه‌م جۆره نووسینانه دروست ده‌بن، ئه‌م پیاوانه زۆر زوو ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف ده‌بێت و له یارییه‌كه پاشه كشه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌مان ئه‌م سه‌رۆ زه‌رده‌شته بوو كه له‌سه‌ر رووپه‌ری سایته‌كان نامه‌ی بۆ نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌نووسی و ئێستاش ده‌ڵێت من سه‌ربه‌خۆم، له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌ندێك سوودمه‌ند بن بۆ هه‌ندێك لایه‌ن بۆ پیاههڵگووتن و جنێودان به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، به‌ڵام ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی ناو نووسینن.
********************************************
1) کوردستان نێت له خواره‌وه‌ی سایته‌که‌یدا ئه‌م ئاگادارییه‌ی نووسیوه:ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007
2) هه‌روه‌هاله خواره‌وه‌ی هه‌ر نووسینێکدا، له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا وای نووسیوه: ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست