ئایا كاتی ئەوە هاتووە بوون بە پارتی ببیت بە عەیبە
Friday, 13/07/2012, 12:00
ئیمە كە دەلیین پارتی مەبەستمان چەند جۆرگرووپیكى جیاوازە كە بەم شیوەیەی خوارەوە دابەش دەبن,یەكەمیان ئەوانەن كە هیشتا وا دەزانن مەلا مستەفا ماوەو سەبیلەی جگەرە دروست دەكات و بە خەنجەرەكەی كەركوكمان بۆ دەگیریتەوە سەر كوردستان و تا كۆتایی ئەمجۆرە قسە قۆرانە كە ئەمانەش ژمارەیان زۆر نیە,گرووپی دووەم بریتیە لە بنەمالە خودی خۆی وئەو مشەخۆرانەی كە نانیان بەم شیوەیە پەیدادەكەن و بەردەوامی ژیانیان بەم بارودۆخەوە بەستراوەتەوە(ولی النعمە) ئەمانەش بریتین لە مەسئولەكان و دەست وپیوەندەكانیان,گرووپی سییەم كە لە هەمووان ترسناكترەو وەك مار ژەهر بەناو خەلكدا بلاو دەكەنەوە ئەو كەسانەن كە بەخۆیان دەلین رۆشنبیر و نووسەرەكان, ترسناكی ئەوانە لەوەدایە هەموو رۆژیك دینە سەر شاشەی تیڤیەكان و رۆژنامەكان و زۆر بیشەرمانە یەخەمان دەگرن و دەیانەویت باوەر بە درۆ شاخدارەكانیان بكەین,ئەمانە نموونەیان زۆرە وە ئەوەی پالی بەمنەوە نا تا ئەم باسە بنووسم دیدارەكەی شیرزاد عبدالرحمن بوو لەگەل عیسمەت ئەرگووشی كە زۆر بی شەرمانە دەلیت(بۆ درووست كردنی ئەنجوومەنی ئاسایش پشتمان بە ئەزموونی گەلان بەستووە)!باشە كاك شیرزاد لە عیسمەتت نەپرسی ئەم گەلانە كامانەن؟با من وەلامی ئەم پرسیارەت بدەمەوە,ئەم گەلانە بریتین لە(لیبیا ومیسرویەمەن وسوریاوعیراقی سەدامی مامت) لەبەر ئەوە من دلنیام كە ئەوانەی وەك جەنابت نووسەرو رۆشنبیرمان بیت كە هەر رۆژەی بە جۆریك سەما دەكەیت(گۆرانی بیژو نووسەرو بیژەرو..........) ئەوانەی وەك ئەرگۆشی بەرپرس و مەسئول بن زۆر باش بزانە كە چارە نووستان لە چارەنووسی خاوەنی ئەم ئەزموونانە باشتر نابیت جا ئەو كات نازانم بە چ روویەك خۆت و سەركردەو بنكردەكانت وەلاممان بۆ دەنووسنەوە؟لەبەر ئەوەیە من بە عەیبیكی گەورە دەزانم كە هەركەسیك بە خۆی بلیت پارتی چونكە دیتە ئاستی ئیوە,ئیتر سوپاس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست