کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆین باغـێكی سه‌وزوزه‌رد

Wednesday, 21/04/2010, 12:00






 
قه‌ره‌ویته‌ و بۆینباغی
مل ئه‌ستورانی ووڵاتم

له‌ پایته‌ختی عـروبـه‌دا
ره‌شمه‌ی ده‌ستی دوژمنانه

له‌تارانی ئـایـا‌تو الله
ده‌سته‌سری ئاخووندانه‌ ‌‌

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌تاتۆركدا
فرچه‌ی پێڵاوی توركانه

له‌ باشووری كوردسـتاندا
په‌تی قه‌ناره‌ی گه‌رده‌نمانه‌

چاوو چنۆكانی ووڵاتم نیازیان وایه‌
له ‌رۆژێكی ته‌م و مژی پڕ هه‌ڵادا

له‌ پێناوی پڕكردنی هه‌گبه‌ی قولـیان‌
بتفڕۆشن باوه‌گوڕگوڕ ئه‌ی شاره‌كه‌م

٢٨ /٧ /٢٠٠٨
له‌یادی شه‌هید بوونی ٢٨ لاوی كورداو برینداركردنی ١٣٥ مرۆڤی كورد له‌رێپێوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی شاری كه‌ركوكدا به‌ده‌ستی تۆرانێكان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە