کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کام دیموکراتییه‌ که‌ سه‌رانی مافیا باسی لێوه‌ ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به‌ مننه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه‌؟!.‏

Friday, 12/06/2009, 12:00


دیاره‌ زۆر جار لێره‌و له‌وێ ،له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆژنامه‌وانییه‌کان و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ و،،،هتد ، سه‌رانی مافیای کوردی ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌یان له‌ سه‌ر زاره‌ و وه‌کو بنێشته‌ شینکه‌ ده‌یجاون و ده‌یڵێنه‌وه‌.

ئێمه‌ ئه‌و دیموکراتی و ئازادیه‌مان فه‌راهه‌م کردووه‌ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان،وه‌ ئه‌ مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ته‌نها یه‌ک ڕه‌خنه‌ و پێشنیا ر و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاکانیش شایه‌نی قه‌بووڵ کردن نیه‌ له‌ لای ئه‌م به‌ ناو به‌ربرسانه ، وه‌کو سه‌رۆکی مافیای کوردستان نێچیر ده‌ڵێ : ئه‌وانه‌ به‌ ده‌ستی ده‌ره‌وه‌ و جێ به‌ جێ کردنی پیلانی ده‌ره‌وه‌ کار ده‌که‌ن.‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چاوێک به‌ سایته‌که‌ی مه‌لا دا بخشێنی ده‌بینین ،،هه‌موویان که‌ ده‌مڕاست و بوون به‌ ووته‌ بێژی ئه‌م سایته‌ ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌، وه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ ، مه‌حه‌ممه‌دی مه‌لای کۆره‌.

ئه‌مڕۆ له‌ چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت بۆ سایتی مه‌لا ده‌ڵێت:دیموکراتیه‌تی ئێمه‌ وه‌ک دیموکراتیه‌تی شه‌رقولئه‌وسه‌ته‌ نه‌ک وه‌کو ئه‌وروپا،چونکه‌ ئێره‌ کوردستانه‌ ،ده‌وڵه‌تیش نیه‌، ئێمه‌ فیدڕالین نه‌ک ده‌وڵه‌ت،وه‌ هه‌ر چوار ده‌ورمان گیراوه‌ و ،له‌و بڕوایه‌دام که‌ لوتکه‌ی دیماکراتیه‌ته‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،ده‌ک خوا بیبڕێت ئه‌م دیموکراتیه‌ی که‌ ئێوه‌ باسی ده‌که‌ن ،ئێران له‌ ئێمه‌ دیموکراتی تره‌؟ تورکیاو سوریا و عه‌ره‌ب له‌ ئێمه‌ دیموکراتی ترن؟ منیش ئه‌ڵێم به‌ڵێ هه‌موو شوێنێک له‌و ووڵاته‌ی ئێمه‌ دیموکراتی تره‌ ،به‌ نمونه‌ی ئه‌وه‌ی کێ هه‌یه‌ له‌م کوردستانه‌دا بڵێ کاک مه‌سعود فڵانه‌ شتی غه‌له‌ته‌ با ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌؟ بزانم خۆی له‌ کام به‌ندیخانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌؟وه‌کو سه‌رده‌می ڕژمێمی ڕوخاو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌شی ده‌ربه‌ده‌ر ده‌که‌ن و ئازاریان ده‌ده‌ن ،، ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤی جیهانی و ئه‌مریکی و،،،،هتد ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ تا چه‌نده‌ کوردستان دیموکراتیه‌ ،؟ نه‌ک ته‌نها له‌‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی ‌ عێراق،، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه‌ بۆ چه‌واشه‌کانی ئێوه‌ی مافیا. !

چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و به‌ر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن پیاوانی سه‌رۆکه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر کرا،، وه‌ خۆشت بۆ وا به‌رگری له‌ پارته‌که‌ت ده‌که‌یت و ته‌نانه‌ت حاشا له‌ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌یت به‌وه‌ی که‌ هیچ که‌سێک نه‌هاتووه‌ داوا له‌سه‌ر که‌سێک تۆمار بکات به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بیسه‌لمێنێت فڵانه‌ که‌س یان به‌ر پرس گه‌نده‌ڵه‌؟ هه‌ر له‌و مینبه‌ره‌ی کوردستانپۆسته‌وه‌ گه‌نده‌ڵی پارێزگاری دهۆک به‌ وێنه‌وه‌،، کاروان بارزانی به‌ به‌ڵگه‌وه‌،، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ به‌ڵگه‌وه‌،، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌ به‌ڵگه‌وه‌،،،،،چه‌نده‌های تریش بڵاوکرانه‌وه‌،، که‌چی تۆ نکۆڵی لێده‌که‌یت ، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێک له‌وانه‌ی که‌ ناویان هاتووه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ سزای خۆیان یان ئیجرائات بکرابایه‌ له‌گه‌ڵیان ئه‌و کات بۆت هه‌بوو بڵێی له‌ لوتکه‌ی دیموکراتی داینه‌،،، وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ڵامی سالار عه‌زیزت داوه‌ته‌وه‌ ،، ده‌بوو به‌رله‌و وه‌ڵامه‌ خۆتان چاک بکردایه‌ و خۆڵیش نه‌که‌نه‌ چاوی خه‌ڵکه‌وه‌. وه‌ چیتر خه‌ڵک چه‌واشه‌ نه‌که‌ن،، وه‌کو مه‌لا وخۆت ووته‌نی(خه‌ڵک زۆر له‌وه‌ هۆشیار تره‌ که‌ ئێوه‌ و سه‌رانی مافیا بیری لێده‌که‌نه‌وه(‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە