کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چەقۆ تیژكردنى پێش هەڵبژاردن و مرداركردنەوەى ئەنجامەكان

Thursday, 26/09/2013, 12:00

1618 بینراوە


وەك ئاشكرایە چوارەمین هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى كوردستان (پەرلەمان) لە 21/ئەیلولى ئەمساڵدا ئەنجام درا ،كە كێبڕكێ لە نێوان 32 قەوارەو حیزب دا بۆ 111 كورسى پەرلەمان لە ململانێیەكى سەخت دا بەڕیوەچوو. هەرچەندە پێشبینى زۆرێك لە چاودێران تا ڕادەیەك نزیك بوو بۆ دەرئەنجامەكان بەڵام حیزب و قەوارەكان زیاتر پێیان لە بەڕەكەى خۆیان ڕادەكێشاو ئەنجامى سەیروسەمەرەیان بۆ خۆیان وێنا دەكرد، ئەوەى كە كورسیەكى پێ هەڵنەدەسوڕا خۆى بە خاوەنى شەش تا حەوت كورسى دەزانى و هەندێ لیستى لاوەكى و سەربەخۆش لەخۆیان بایی بوون و یەكى چەند كورسیەكیان دانابوو بۆ خۆیان ، وە حیزبیش هەبوو نیوەى حوكمڕانى هەرێمى لە ژێر دەستدا بوو بەقەبارەى ئێستاى خۆى ڕازى نەدەبوو چاوەڕوانى موفاجەئەى گەورە بوو. بەڵام وەك ئەڵێن (ئەوەى لاى بەندە خەیاڵە لاى خواى گەورە بەتاڵە). هەرچەندە ڕێژەیەكى باش كە ستانداردى جیهانییە بەشدارى هەڵبژاردنى كرد كە نزیكەى 74%ى خەڵكى هەرێم بوو،وە لە دۆخێكى تاڕادەیك ئارام و ئاسایش دا پرۆسەكە بەڕێوەچوو ,وە كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان بەشێوازێكى جیاوازترەوە لە هەڵبژاردنەكانى پێشووتر سەرپەرشتى هەڵبژاردنەكەیان كرد وەك هێنانى ئامێرى مۆرى ئەلیكترۆنى و كۆتایی هێنان بە پرۆسەكە لە وادەى یاسایی خۆیدا بەبێ درێژكردنەوەى كاتى هەڵبژاردن, هەموو ئەمانە خاڵە ئیجابییەكانى ئەم جارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان بوو. سەرەڕاى ئەوەش جیاكردنەوەى دەنگەكان لە بنكەكانى هەڵبژاردن دا زۆر بە ئاسایی و ڕێك وپێكى بەڕێوەچوو وە هیچ گرژى و ئاڵۆزیەك دروست نەبوو ،وە هەموو لیست و قەوارەكان ڕێژەى دەنگەكانى خۆیان بۆ ئاشكرا بوو وە هەموو لایەك دەیزانى لە چى شاروشارۆچكەیەك چەند لەپێش یان لەدواى لیستەكانى ترەوەیە، وە خەڵكى هەرێمى كوردستانیش بە سەركەوتنى پرۆسەكە دڵخۆش و شادومان بوون.بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانییە دواكەوتنى ئاشكراكردنى ئەنجامە بەرایى و كۆتاییەكانى ئەم هەڵبژارنەیە لە لایەن كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانەوە كە بە تەواوى كەوتووەتە ژێر كاریگەرى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدارەوە بە تایبەت پارتى لە هەرێمى زەرد،بڕیار وابوو ئەنجامە بەراییەكان ڕۆژى 26ى ئەم مانگە ئاشكرا بكرێت بەڵام كۆمیسیۆن لە لێدوانێكیدا ئاشكراكردنى ئەنجامەكەى خستە هەفتەى ئاییندە و هیچ ڕۆژێكیشى دیارى نەكرد.هەموو ئەم خاوكردنەوەیەو موماتەڵە پێكردنە لە بەرژەوەندى هەردوو حیزبى دەسەڵاتداردایەو ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ئەنجامەكان گۆڕانكاریان تێدا دەكرێت و (بەگەزى خۆیان گەزى دەكەن)،كە ئەوەش پێشێل كردن و دەستدرێژى كردنە بۆ سەر ئیرادەى گەلەكەمان وە ناحەقییەكە كە مرۆڤى بە ویژدان تەزوو بە جەستەیدا دێت.تائەو كاتەى كۆمیسیۆنێكى سەربەخۆى بێ لایەن لە عێراق دا دروست نەبێت مەحاڵە هەڵبژاردنێكى پاك و بێ خەوش لەم وڵاتەدا بێتە كایەوە وە هەموو پارت و لایەنێكى سیاسى قەبارەى ڕاستەقینەى خۆى بزانێت. ئایا چى تێدایە كۆمیسیۆن لە یەكەم ڕۆژدا ئەنجامى بەرایی و دواى 2 ڕۆژیش ئەنجامى كۆتایی ڕابگەیەنێت ،بەدڵنیاییەوە ئەو كارەیان لە توانادا هەیە بەڵام هەردەبێت ئیرادەى گەل بخرێتە ژێر پێى ئەوانەى بازرگانى بە سەروەت و سامانى ئەم میللەتەوە دەكەن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)