کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە‮ 33 هەمین‮ ‬ساڵیادی پەكەكە‮ ‬ببێتە‮ ‬ساڵی‮ ‬ئازادی‮ ‬رێبەر‮ ‬ئاپۆ‬و‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد

Friday, 26/11/2010, 12:00


32 هەمین‮ ‬ساڵڕۆژی‮ ‬لەدایك‮ ‬بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستان ‮"pkk‮" ‬سەرەتا‮ ‬لەشەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬و‮ ‬بنەماڵە‮ ‬سەربەرزەكانیان،‮ ‬هەروەها‮ ‬لە‮ ‬رێبەری‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئاپۆچی‮ ‬بەڕێز‮ ‬عەبدوڵڵا‮ ئۆجەلان‮ ‬و‮ ‬بەرخۆدانە‮ ‬شكۆدارەكەی‮ ‬لەبەرامبەر‮ ‬داگیركەرو‮ ‬پیلانگێڕە‮ ‬نێودەوڵەتیەكان و لە‮ ‬هەمانكاتدا ‬پیرۆزبایی‮ ‬ئەم‮ ‬بۆنە‮ ‬پیرۆزە‮ ‬ئاراستەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬قارەمان،‮ بەرخودانڤانانی‮ ‬زیندان،‮ ‬گەریلا‮ ‬سەربەرزەكان‮ ‬و‮ هەموو‮ ‬ئەندام‮ ‬و‮ ‬كادیر‮ ‬و‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬و‮ ‬دۆستانی‮ ‬پەكەكە‮ ‬دەكەین‮.‮
‮32 ‬سالأ‮ ‬تێكۆشانێكی‮ ‬واتادار‮ و‮ ‬پڕ‮ ‬بەها‮ ‬لەناو‮ ‬قوڵایی‮ ‬زوڵم‮ ‬و‮ ‬ستەمی‮ ‬داگیركەری‮ ‬و‮ ‬كۆنەپەرستیدا،‮ ‬بەخەباتێكی‮ ‬هەزاران‮ ‬شەهیدی‮ ‬و‮ ‬بەقوربانی‮ ‬و‮ ‬ئاوارەیی‮ ‬دەهەزاران‮ ‬كەسی‮ ‬و‮ ‬بەزیندانی‮ ‬و‮ ‬ئەشكەنجە‮ ‬و‮ ‬ماندوبوونێكی‮ ‬لەبن‮ ‬نەهاتوو،‮ ‬خۆی‮ ‬گەیاندن‮ ‬بە‮ 33 ‬یەمین‮ ‬سالأ،‮ ئەمەش‮ مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬و‮ ‬رێزێكی‮ ‬گەورەیە‮.‬
لەكاتێكدا‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ 32 ‬ساڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پەكەكە‮ ‬دەكەینەوە‮ ‬دەبێ‮ ‬ئەوە‮ ‬لەبیرنەكەین‮ كە‮ ‬پەكەكە‮ ‬دوایی‮ 32 ‬هەشت‮ ‬سەرهلدان‮ ‬كەئەنجامەكانیان‮ ‬لەناوچوون‮ ‬و‮ ‬قڕكردن‮ ‬بوو‮ ‬سەری‮ ‬هەڵدا،‮ ‬هەمانكات‮ ‬لەكاتێكدا‮ ‬كەبێدەنگی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر‮ ‬گشتی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬كێشابوو،‮ ‬ئیدی‮ ‬ترووسكایەك‮ ‬هیوا‮ ‬نەمابوو،‮ ‬لەكاتێكی‮ ‬وادا‮ ‬بەبێ‮ ‬هەبوونی‮ ‬هیچ‮ ‬دەرفەتێكی‮ ‬مادی‮ ‬و‮ ‬مەعنەوی‮ ‬بڕیاردان‮ ‬لەسەر‮ ‬سازدانی‮ ‬پارتیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬خۆی‮ ‬لەخۆیدا‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ئەو‮ ‬مێژووە‮ ‬داسەپاوەبوو‮ ‬كەتا‮ ‬ئەو‮ ‬رۆژە‮ ‬هاتبوو‮.‬
ئەو‮ ‬تێكۆشانەی‮ ‬لەگروپێك‮ ‬خوێندكار‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد‮ ‬و‮ ‬خۆی‮ ‬كرد‮ ‬بەپارتی‮ ‬و‮ ‬پاشان‮ ‬بەئەرتەشێكی‮ ‬گەریلایی‮ ‬و‮ ‬دواتریش‮ ‬بووە‮ ‬بەجەماوەر‮ و‮ ‬سەرهلدان،‮ ‬ئەمڕۆكەش‮ ‬بەپێداگریەكی‮ ‬زۆرەوە‮ ‬بەرەو‮ ‬چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬كورد‮ ‬هەنگاو‮ ‬دەنێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬ئیتر‮ ‬پەكەكە‮ ‬تەنها‮ ‬پارتیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئاسایی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو‮ ‬پێشەنگی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە‮ ‬بەهەموو‮ ‬مانایەكیەوە‮. ‬بۆیە‮ ‬كاتێك‮ ‬باس‮ ‬لە‮ ‬پەكەكە‮ ‬دەكەین‮ ‬ئەوكات‮ ‬باس‮ ‬لە‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەكەین‮. ‬ئەو‮ ‬هێزە‮ ‬هزری‮ ‬و‮ فەلسەفی‮ ‬و‮ ‬ئەخلاقیە‮ ‬ئەو‮ ‬ماندوبوونە‮ ‬و‮ ‬ئەو‮ ‬قوربانیدانە،‮ ‬سەلمێنەری‮ ‬ئەو‮ ‬راستیەن‮.‬
خەڵكی‮ ‬بەشەرەفی‮ ‬كوردستان
ئەو‮ ‬هەنگاوانەی‮ ‬لەئەنجامی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەو‮ 32 ‬ساڵەدا‮ ‬بەدەست‮ ‬هاتوون‮ ‬ئەوانە‮ ‬بەرهەمی‮ ‬شەهیدانن‮ ‬و‮ ‬لەسەرووشیان‮ ‬بەرهەمی‮ ‬شەهیدان‮(‬حەقی،‮ ‬مەزلوم،‮ ‬خەیری‮ و‮ ‬كەمال‮ ‬لەزیندان‮ ‬بەرهەمی‮ عگید‮ ‬و‮ ‬زیلان‮ ‬و‮ ‬بریتان‮ ‬و‮ ‬ئەردال‮ ‬و‮ ‬عادل‮ ‬و‮ ‬نودا‮ ‬یە‮ ‬لەسەر‮ ‬لوتكەیی‮ ‬چیا،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گیانبازانی‮ ‬وێنەی‮ ‬زەكیە،‮ ‬رەهشان‮ ‬و‮ ‬ڤیان‮) ‬و‮ ‬تاگەیشت‮ ‬بەدواین‮ ‬ئەلقەی‮ ‬فیدایان‮ ‬لەم‮ ‬رێبازەدا‮. ‬بۆیە‮ ‬خزمەتكردن‮ ‬لەم‮ ‬رێگایەدا‮ ‬لەبەرزیدا‮ ‬خزمەتكردنە‮ ‬بەرێبازی‮ ‬شەهیدان‮.‬
ئێمەوەك پارتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬كەباوەڕیەكی تەواومان بە تێكۆشانی پارتی كرێكارانی كوردستان هەیە و هەڵگری ئایدۆلۆژیاو هێلی نەتەوەی دیموكراتین ‬وپارتیەكەمان ‬لەئەنجامی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬تێكۆشانە‮ خۆی‮ ‬لەگۆڕپانی‮ ‬خەبات‮ ‬دۆزیوەتەوە‮ ‬ و مێژووەكەی ئاڕاستەكی ڕاستی داوەتە مێژووی تێكۆشانمان ،‮ ‬بۆیە بەئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین خاوەندارێتی لێبكەین بە بەهێزكردنی ئیرادەی گەل وگەیاندنی ئایدۆلۆژییەكەی و جێگیركدنی سیتەمەكەی كە سیتەمی گەلە.،‮ ‬چونكە‮ ‬پەكەكە‮ ‬لەباشووری‮ ‬وڵات‮ ‬شەهیدانی‮ ‬لەوێنەی‮ (‬د‮. ‬سیروان،‮ ‬جەنگی‮ ‬هیرانی‮ ‬و‮ ‬زێرەڤان‮ ‬و‮ ‬جوتكار‮ ‬و‮ ‬بیلال‮ ‬وتواناو‮ ‬گەشبین‮ ‬و‮ ‬وڵات‮ ‬و‮ ‬هیران‮ ‬و‮ ‬كانی‮ ...‬هتد‮)‬كردۆتە‮ ‬قوربانی‮ ‬و‮ ‬لەپێناو‮ ‬ئازادی‮ ‬ودیموكراتی‮ ‬و‮ ‬پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬و‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ناوچە‮ ‬دابڕاوەكان‮ ‬و‮ ‬بەجێكردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كۆنفیدرالیزمی‮ ‬دیموكراتی‮.‮ ‬پێمان وایە ئەم ڕێبازە دەتوانێت ببێتە هێزی چارەسەری بۆكێشەكانی باشوری كوردستان لەسەرئەوبنەمایە ئێمە بۆئەوەی ببینەوەڵام بۆتەواوی داخوازییەكانی گەلەكەمان هەوڵدەدەیەن لەگەڵ هێلی ئازادیخوازیدا ببینەیەك وخۆمان لەزهنیەتی دەسەڵات و دەوڵەت وكاریگەریەكانی ڕزگاربكەین .
لەگەلأ‮ ‬ئەوەی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬ئازادی‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬بڵندیدا‮ ‬بەڕێوە‮ ‬دەچێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬دەبێ‮ ‬لەبیریش‮ ‬نەكەین‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬لەهەر‮ ‬كاتێك‮ ‬زیاتر‮ ‬پیلان‮ ‬بۆ‮ بێكاریگەر‮ ‬كردن‮ ‬و‮ ‬لەناوبرنی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئازادی‮ ‬هەیە،‮ ‬دەیانویست‮ ‬جارێكی‮ ‬تر‮ ‬بەڕێكەوتنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و‮ ‬نێودەوڵەتی‮ پیلانگێڕیەكی تر‮ ‬بەڕێوەبەرن‮ ‬بەڵام‮ ‬درێژكردنەوەی‮ ‬ئاگربەست‮ ‬تائاستێكی‮ ‬زۆر‮ ‬پیلانەكانی‮ ‬پووچەلأكردنەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەتوانێت‮ ‬پیلانەكان‮ ‬بەیەكجار‮ ‬لەناو‮ ‬ببات‮ ‬و‮ ‬بەبێتە‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئازادی‮ ‬رێبەرایەتی‮ ‬ئەویش‮ ‬بەجێكردنی‮ ‬خۆبەڕێوەبردنی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و‮ ‬پێداگریە‮ ‬لەسەر‮ ‬تێكۆشان‮ ‬لەقۆناخی‮ ‬چوارەمیندا‮ ‬و كە پێداگری دەكات لە ‬یان‮ ‬چارەسەری‮ ‬یان‮ ‬چارەسەری، ‬ بۆیە‮ ‬لەكۆتایدا‮ ‬هیوادارین‮ 33 ‬یەمین‮ ‬ساڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پەكەكە‮ ‬ببێتە‮ ‬ساڵی‮ ‬ئازادی‮ ‬رێبەر‮ ‬ئاپۆ‮ ‬و‮ ‬چارەسەری‮ ‬ریشەی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد‮.‬

دەستەی‮ ‬كارگێڕی پارتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان
‮26 ‬ـ‮ 11 ‬ـ‮ 2010‮
‮ ‮

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە