بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بە بێ عەشیرەی بارزانی

Thursday, 07/08/2014, 12:00



لە ناوهیچ نەتەوەیەکدا بە خاتری دەسماڵێک، قەیسەریەک ئاور تێ بەر نادەن، ئیللا لە ناو نەتەوەی کوددا نەبێ! چەند ساڵێکە باس لە گرتنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرێ. بەڵام پێک نایە! من پێم وایە رۆڵی سەرەکی لەم بوارەدا کەوتۆتە سەر کۆمەڵگای کورد، بەو واتایە کە کۆمەڵگایەکی نا هوشیارو نا بەرپرسە.لە شەڕی خۆدڕێندا ئازاین.لەشەڕی دیش ئەزمونی خۆمان تاقی کردۆتەوە.بەڵام لە سیاسەتدا کڵۆڵ ومت! مرۆڤ ئەگەر چاوێک بە مێژووی رێبازی عەشیرەگەری لە کوردوستان بکا، باش بۆی دەردەکەوێ کە لە بێبەختیو تڕاژیدیا هیچ دیاردەیەکی ئەو تۆی بۆ رزگاری کورد لە باراندا نەبووە.
سیاسەت بە بێ رەچاو کردنی دونیای دەرەوە بۆ کورد مل نادا بەڵام حیزب وسەرکردەی کورد ئەو توانایەیان تێدا نەبووە کە هێزی رێکخستنی نەتەوەیی کورد دروست بکا.، شۆڕشی قەڵای دمدم،سمکۆی شکاک، شێخ مەحمود، مستەفا بارزانی، مەسعود بارزانی،بنە ماڵەی تاڵەبانیو.......هەر هەموویان لەخاڵێکدا هاوبەش بوون، خاڵی شکست و ماڵوێرانی بۆ نەتەوەکەمان.!
وڵاتانی بێ ڕەحمو زلهێز بۆ ئەوەی بگەنە مەبەست لەسەر خوێنی گەلانی هەژار ئاڵۆگۆڕی مەزن ودڵخوازی خۆیان بە جێ دەگەیەنن. لابردنی شای ئێران، دروست کردنی تاڵیبابی ئەفغانستان،لادانی سەدام، هێنانەوەی خومەینی،ئەو ئاڵگۆڕانەی کە ناویان نا (بەهاری عەڕەبی)و....هیچ کامیان لەسەر حێسێبی ئەو نەتەوەوانە نەبون کە خوازیاری ئازادین. کام وڵاتی ئورووپی پرسی بە خەڵکی لیبی کرد بۆ لابردنی قەزافی؟ ئامریکا پرسی بە خەڵکی ئێران کرد کە شاتان بۆ لادەبەین وخومەینیتان بۆ دێنینەوە؟ ئێستەش بە هەمان شێوەیە ،کاک مەسعود دەفەرموێ : وڵاتانی گەورە ئیزنیان نەداین چەکی قورس بکڕین؟! کەس هەیە لێی بپرسێ ئاوا لاوازیان کردووی بۆ ناکشێیەوە؟ بۆ دەبی بە لەمپەر لە حاند داخوازیەکانی مێژوویی کورد؟ جواب روون وئاشکرایە، وەک مقەببا لەوێیان داناوە وگەمەی سیاسی پێوە دەکەن! چارەنوسی شەنگال کە چەکدارەکانی بارزانی نەیانتوانی بیپارێزن بەڵگەیەکی مێژووییە و خەتایەکی مەزنی دیرۆکی کە دەبێ لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێ.
رۆژی ڕەشترمان لە پێشە لەوەها سەردەمێکدا کەسێک، بنەماڵەیەک لە کەسایەتی خۆیاندا نەتەوەیەک دەبەنە ژێر پرسیار! عەشیرەی بارزانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان حازرن ساف لە ساف کوردستان رادەستی داگیرکار بکەن! لەو هەلو مەرجەی کە بە دەستی وان خوڵقاوە رێگەنادەن کۆنگرەی نەتەوەیی دروست ببێ! بەستنی ئەو کۆنگرەیە نابێتە رزگاری هەتا هەتایی بەڵام دەبێتە هەنگاوێکی مەزن بۆ کێشەی کورد.چون لە ناوەندی ئەو رێخستنەدا دەکرێ بڕیاری گەورە بدرێ. بابەتێک بۆ من هەتا رادەیەک جێگای پرسیارە کە بۆ چی رێخستنەکانی کە خاوەنی هێزو دەسەڵاتن ئاوا دەستاودەستی بنە ماڵەی بارزانین؟
عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی رێک بە ڕادەی داگیر کار کوردیان بە کوشت داوە! یەکیان وێنەی دۆنکیشۆت باس لە دەوڵەتی کوردی دەکاو ئەوی دیش خەون بە سەرککۆماریەوە دەبینێ! شەنگالیان بۆ نەپارێزرا، سەرۆککۆماریشیان لەسەر ئیزنی ئێران بووە.!چاو لێ بکەن چۆن دەسەڵاتی لەرزۆکی ،ی،ن،ک،ئەو رۆژانە بۆتە قارەمان ودەڵێن ئێمەبایەن داعشمان تێکدەشکاند!
پێش ئەوەی موسڵ داگیرکرێ سەرۆککۆماری ئێران (روحانی) گوتی: شوێنە پیرۆزەکانی شیعە ئایین لە موسڵ کوردو ئێمە دەیانپارێزین! چەکدارەکانی تاڵەبانی وا نەزانن ئەو شەڕەی کە دەیکەن بۆ رزگاری کوردە. ئەو کەسانەی کە لەسەر ناوی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بون دەرکەوت ئەوان پێشمەرگە نەبون. پارێزەری بنە ماڵەی بارزانی بون. بۆیە لاقێکیان کردەچوارو هەڵاتن . مردنی ئەو منداڵانەی کە بێ ئاوی کوشتنی دەکەوێتە سەر شانی مەسعود بارزانی. لەوەش بترازێ هاتنی گریلا نە ئیزنی دەسەڵاتی کورد بووە نە بەئیزنی ئامریکاو ئورووپیەکان . خەڵکی رەنجدیدەی شەنگال شارەکانی دیکەی جێی مەترسی خوازیاری هاتنی گریلا بون.
ک،ن،ک . بۆ دوارۆژ چۆن فکر دەکاتەوە؟ بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی نابەسترێ؟ بەرپرسانی ک،ج،ک . بۆ لابردنی ئەو گرفتە چی بەخەڵک دەڵێن؟ رووداوی سمکۆی شکاک ومەلا مستەفامان لەبەر چاوانە.تا کاریان پێبون کردیانە شای وڵات. بەڵام زانیان هیچیان پێ نییە دیتمان چۆن توانەوە. ئەوڕۆش هەمان سناریویە کاریان بە بارزانییە دەزانن زوو مەزن دەبێ بەڵام زۆرزووش دەتوێتەوتەوە.کێ لە فواد مەعسوم باشترە بە هەموو لایەک لە چەند مانگی سەرۆککۆماریدا دەردەکەوێ کە من دەسەڵاتم لەوی زۆرترە.
گریلا، لەسەر داخوازی خەڵکی کورد رووی کردە شەنگال. ئەرکی پاراستنی وەئەستۆ گرت. یان نەهاتبایەن.کە هاتوون تازە قەت نابێ باشور بە جێ هێڵن.هێزی پاراستنی گەل ویەکینەکانی پاراستنی گەل بۆیە جێگای متمانەن کە کورد حێسێبیان بۆ دەکا. ئەوان ئیزنیان لە بیانی وەرنەگرتووە. ومنداڵی ئەو خاکەن وهیچ هێزێک ناتوانێ دەریان کا. ئەوڕۆ شەنگال دەبێ ببێتە ناوەندی:
یەک: هێزی پەروەردەی خەڵک.(هە،پە،گە).
دوو: دروستکردنی دەیان سازی ورێکخستن بۆ چاندە زمانی کوردی بۆ منداڵانی شەنگاڵی.
سێ: دامودەزگا بۆ سازدانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە داهاتوویەکی نە چەندان دوور.
چوار: پەروەردەکردنی کۆمەڵگای ئیزەدی بەو واتایە کە لەوچوار چێوەیە کە تێدا قەتیس ماون بێنە دەرێ.
پێنج: دروستکردنی مەزنترین هێزی گریلا لەو دەوەرە بۆ دەوەرەکانی دیکە.
شەش: دروستکردنی لێژنەیەک لە پیاوانی ئایینی ئیزەدی ودانی وشیاری بۆ کۆمەڵگا لە حاند ئایینی ئیزەدی.
حەوت: لە دەقی راگەیاندنی جیهانی مافی مرۆڤ، بە پێی بەڵگەی،،، رۆژی ١٠ی دێسامبڕ ساڵی ١٩٤٨ ی کۆگای گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە گرینگترین بەڵگەی نێو نەتەوەەیی مافی مرۆڤ بە ئەژمار دێ، لەسەرەتای خاڵی (سێ) بە راشکاوی مافی شۆڕش وسەرهەڵدان دژی زوڵم زۆرداری دژی دیکتاتۆڕی (دیکتاتۆڕی خۆماڵیش دەگرێتەوە) وئئینکار ،وەکی دوایین رێگای چارەسەری ،،، شەڕی چەکداری،،، (یا پاراستن) بە رەسمی ناسیوە.
ئەو خاڵە یانی ئەو دەسەڵاتە لاوازە و ناتوانێ خەڵک بپارێزێ ودەبێ سیستمێکی نوێ جێگای بگرێتەوە. ئەوڕۆ بەتەنیا پاراستن کاری گریلا نییە. لە باکورچەند د امەزراوە هەیە لە باشوریش هەر ئەو کارە بکردرێ. تەنانەت لە رۆژهەڵاتیش بۆ داهاتوو هەمان بابەتە چون ئەو حیزبانەی کە لە کەمپەکاندا زنجیرکراون هەر هەمان توحفەن. چییان لە هەمبانەدا نییە ئیڵلا قسەی زەبەلاح.
جەعفەر کەریمی
٧/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە