بۆ كێ راده‌كه‌یت؟!
Saturday, 20/03/2010, 12:00
(1)
به سودفه له سوپه‌رماركێتێك توشی ئیعلامیهكی حیزبی هاتم پێی وتم: باش دۆڕاندتان؟ وتم: كام دۆڕان؟! وتی: وتتان یه‌كه‌م ده‌بین دوه‌م بون... وتم: ئه‌ی حیزبه‌كه‌ی تۆ چه‌نده‌م بو؟ وتی هه‌ڵساینه‌وه؟! وتم: به ده‌نگی ته‌نها خۆتان یان حیزبه بچوكه‌كانیش ته‌نها به ده‌نگ یان بهتزویر و پاره و شه‌قیش؟ وتی: گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگمان هێنا جا به‌هه‌رچی بێت گرنگ نیه؟ پێی وتم: بۆ ئێوه‌ش تواناتان هه‌بوایه ته‌زویر و پاره‌تان به‌كارنه‌ده‌هێنا؟ وتم: نا... وتی: ئێمه به‌كاری دێنین و لێشمان دێت!!.
یه‌كسه‌ر نوكته‌ی ئه‌و دو سه‌ربازه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیم له عێراق بیركه‌وته‌وه كه هی دو وڵاتی جیاوازبون یه‌كه‌میان ده‌ڵێ: ئێمه بۆ شه‌رف شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ئێوه بۆ پاره، دوه‌میش ده‌ڵێت: راست ده‌كه‌ی هه‌مو كه‌سێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شته شه‌ڕ ده‌كات كه نیه‌تی، دیاره ئه‌و براده‌ره‌ش كڕینی ده‌نگ و ویژدان وه‌ك مۆدێل و لێهاتن سه‌یر ده‌كات و شه‌ڕ و به‌رگریشی لێده‌كات...
(2)
له په‌ڕه‌گرافی سه‌ره‌وه باسی پاره بهخشینهوهم كرد، له 25/7 نوكته‌ی خۆش خۆش هه‌بو له‌سه‌ر پاره به ده‌نگ، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه پاره‌شیان له حیزبه‌كه وه‌رده‌گرت و ده‌نگیشیان نه‌ده‌دایه، بۆ ئه‌م جاره جگه له كه‌ركوك و هه‌ندێ ناوچه‌ی تر، مۆدێلهكایان گۆڕی وتیان كه دهنگهكهتاندا ئه‌و كاته پاره ئه‌ده‌ین...
حیزبێكی ئیسلامی عاقڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاره ده‌كات، رسته‌یه‌كیان هه‌یه ده‌ڵێت: تۆ هه‌رچه‌ندی پاره بده‌یت دوژمن زیاتر ئه‌دات... له‌به‌رئه‌وه ده‌روێشانه كادیره‌كانیان په‌روه‌رده ئه‌كه‌ن و جارجاریش باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كوڕی مه‌سئولێكی گه‌وره‌یان له هه‌ژاریا توشی به‌دخۆراكی بوه و له مه‌كته‌ب بوراوه‌ته‌وه و كه مامۆستاكه‌ی زانیویه‌تی كوڕی كێیه ته‌كبیرێكی كردوه و وتویه‌تی ئه‌شهه‌دو ئه‌وان له وڵاتانه‌وه پاره‌ی زه‌كاتیان بۆ نایه‌ت و سه‌ر به هیچ كوێش نین...؟!
(3)
هه ر له مه‌سه‌له‌ی (پاره به شت) باس له سیاسیه‌ك ده‌كه‌ن كه هه‌مو مه‌سئولینی خوارخۆی له حیزبه‌كه‌یدا به‌پاره خه‌ساندوه و ئه‌وه‌نده‌ی داونه‌تێ كه وایكردوه نه‌ك وه‌لائی كڕیون بۆ خۆی به‌ڵكو پاره‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه ده‌كات تا كوڕه‌كه‌ی و نه‌وه‌كه‌شی هه‌رخۆیان له‌سه‌ر كورسی بن و كه‌سیش نه‌ڵێ له‌ل...
هه‌ر له‌سه‌ر پاره به‌خشینه‌وه، ده‌ڵێن جا رێكیان سیاسیه‌كی زاڵم كه كه‌س خۆشی ناوێت به فڕۆكه سه‌فه‌ر ده‌كات، له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یرێكی خواره‌وه ده‌كات و به‌ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر 100 دۆلار فڕێ دهمهخوارهوه چی ده‌بێت؟ یه‌كێك ئه‌ڵێت: كه‌سێكی ئه‌م میلله‌ته ده‌یدۆزێته‌وه و پێی خۆشحاڵ ده‌بێت... جه‌نابی سیاسی ده‌ڵێت: ئه‌ی ئه‌گه‌ر 1000 دۆلار فڕێ بده‌م... یه‌كێكی تر ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌كی زۆری میلله‌ت ده‌یاندۆزنه‌وه و خۆشحاڵ ده‌بن..
یه‌كێكی تریش له ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌ڵێت: قوربان ئه‌گه‌ر خۆشت فڕێ بده‌یته خواره‌وه ئه‌وه بهیهكجا ری هه‌مو میلله‌ت خۆشحاڵ ده‌بێت...
(4)
با بێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ 7/3 قسه زۆر كرا، ره‌نگه خۆشم كه‌مم نه‌وتبێ له‌وباره‌یه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ده‌رنجامه به‌راییه‌كان و ئه‌و ته‌حه‌دا گه‌وره‌یه‌ی كه گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ساوا به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی گه‌وره كردی، یه‌كێك له وته جوانه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی گۆڕان بیستم قسه‌ی سیاسیه‌ك بو كه وتی: گۆڕان ته‌مه‌نی ساڵێك كه‌متره و زۆرجار دره‌ختێك به ساڵێك دیار نادات دێته به‌رهه‌م، یان ئه‌سڵه‌ن باڵا ئه‌گرێت یان نا، به‌ڵام گۆڕان به كه‌متر له ساڵێك له كوردستانه‌وه بۆ هه‌مو عێراق بوه هێزێك و ره‌قه‌مێكی كاریگه ر و به رههمی دا و باڵای زراڤ بو...
قسه‌یه‌كی جوانیشم له ده‌می ئهدیبێكهوه له سلێمانی و له چایخانه‌ی شه‌عب بیست سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی گۆڕان، ئه‌و ئه‌دیبه پێی وتم ئه‌نجامه‌كانت پێ چۆنه؟ من وتم له خوا به‌زیاد بێت زۆر باشه، ئه‌و وتی: كاكه گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگی خۆمانه و بۆ خۆمانه و هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه هی خۆمانن... پێی وتم: ئه‌زانی مه‌به‌ستم له هی خۆمانه و بۆ خۆمان چیه؟ وتم زۆرنا؟! وتی: هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه ئاینده‌ن، وتی: جارێكیان تانجیهك ده‌كه‌وێته دوای كه‌روێشكێك و زۆر به‌دوایدا راده‌كات نایگرێت زۆ ر هیلاك ده‌بێت، به كه‌روێشكه‌كه ده‌ڵێت: سه‌یره ناتگرم من قاچم درێژتره؟ له‌شم سوكه‌ڵه تره به هه‌مو پێوه‌رێك ئه‌بێ بتگرم... بۆ ناتگرم؟ كه‌روێشكه‌كه پێی ئه‌ڵیت: ئاخر من بۆ خۆم راده‌كه‌م و تۆ بۆ راوچی راده‌كه‌یت و بۆ خۆت راناكهیت بۆیه نامگریت...؟! به‌ڕای ئێوه گرنگ نیه بزانیت بۆ كێ رائه‌كه‌یت؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست