کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان جیابوونەوەى كۆمەڵێك كادیر و بەرپرسەكانى خۆى رادەگەیەنێت

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1721 بینراوە


دواى هەوڵو كۆششێكى زۆرى دڵسۆزانە لە پێناو چارەسەركردنى كێشەكانى نێوخۆى حزب بە رێگەى دیموكراسییانەو گەڕانەوە بۆ راى كادیرانى حزبو چوارچێوە حزبییەكان وەك كۆنفرانس یا كۆنگرە، بەڵام بە داخەوە كۆمەڵە كەسێك وەك بریارێكى پێشەكیان هەبێ ئیمرۆ جیابونەوەى خۆیان لە حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان راگەیاند.
ئێمە بۆ سەرجەم كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانو راى گشتىو حزبو رێكخراوەكانى كوردستان رادەگەیەنین كە ماوەیەكە حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان لە ئەنجامى هەڵوێستەكانى بە تایبەتیش لە لیستى هاوبەش بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنى ئایندە لەژێر فشارو پیلانێكى چاوەڕوانكراودایە، ئەمە جارى یەكەمیش نییە ئەم جۆرە پیلانانە لە حزبى زەحمەتكێشان دەگەڕێ، بە تایبەتیش پێش هەڵبژاردنو وێستگە گرنگەكان. لە هەمووشى سەیرتر ئەوەیە كە ئەوانەى بەم شێوە نادیموكراسیانە جیادەبنەوە باس لە زۆرینەو شەرعیەت دەكەن، وەك ئەوانەى كە لە پێش ئەوانیشدا كەسانێك كە جیابونەوە باسیان لەوە دەكرد كە %80 حزبى زەحمەتكێشانى كوردستانیان لەگەڵدایە، كەچى دواتر لە ئاكامى هەڵبژاردنەكەدا دەركەوت كە كێ ئەو رێژەیەى لەگەڵەو كێ لە گۆرەپانەكەدا سەربەرزانە درێژە بە هەڵوێستەكانى دەداو كێش دواجار بڵاوەى لێدەكات
حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان رایدەگەیەنێت كە ئەو كۆمەڵە كەسە لە ریزەكانیدا نەماونو داواش لە سەرجەم سەركردەو كادیرە تێكۆشەرەكانى دەكات كە یەكڕیزى حزبە تێكۆشەرەكەیان بپارێزنو بە قسەو قسەڵۆكە دیماگۆگیەكانى ئەم تاقمە باوەڕ نەكەن، كە ئەمە جارى یەكەم نییە ئەم جۆرە كەسانە بە دەسیسەى ئێرە و ئەوێ خۆیان تاقى دەكەنەوە.
داوا لە سەرجەم حزبو لایەنە سیاسییەكانى كوردستانو كۆمەڵانى خەڵكو میدیاى ئازاد دەكەین كە پشتیوانى لە هەڵوێستى حزبەكەمان بكەنو بزانن كە ئەو جۆرە دەستێوەردانە لەمكاتەدا بۆ لاوازكردنى رۆڵى حزبى زەحمەتكێشانە لە هەڵبژاردنەكاندا.


حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان
28/3/2009



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)