کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د پاشه‌کشه‌ی له‌ دوایاساییه‌که‌ی کرد دژی کوردستانپۆست

Thursday, 19/03/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست، کاریکاتێرێکی له‌ سه‌ر هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و ئاگادارییه‌کی بڵاوکرده‌وه‌، داوای له‌ هاوڵاتیان کرد، که‌ زانیاریی له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ بۆ بنێرن. هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د له‌ مانگی- 3- 2008 دا و له‌ دادگای شاری ئۆپسالا له‌  وڵاتی (سوید) داوایه‌کی دژی کۆمپانیا (Active 24 AB) و کوردستانپۆست تۆمارکرد، وای پیشاندا خۆی که‌سێکی بازرگانه‌ و زیانێکی زۆری لێکه‌وتووه‌‌، بۆیه‌ داوای 10 ملیۆن کڕۆنی سویدی کرد، به‌ڵێنی به‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانیش دا، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و داوایه‌ی برده‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌وان  ده‌به‌خشێت. له‌ ماوه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی داوا یاساییه‌که‌دا دوو جار  هه‌ڵۆ بانگکرا بۆ  به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌، تا قسه‌ و به‌ڵگه‌کانی بخاته‌ روو، به‌ڵام بۆ هیچ کام له‌و دانیشتنانه‌ ئاماده‌نه‌بوو، کوردستانپۆستیش به‌ به‌ڵگه‌یه‌کی زۆره‌وه‌ له‌سه‌ر کار و ڕه‌فتاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، به‌ پشتبه‌ستن  به‌ چه‌ند هه‌واڵ و نووسین و شایه‌تیی چه‌ند په‌یامنێرێکی کورد و بیانیی، خۆی ئاماده‌کردبوو، بۆیه‌ له‌ دوا هه‌نگاودا، کاک هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌دی بڕیاری دا له‌ داواکه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه‌، پارێزه‌ره‌که‌ی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ڵۆ نایه‌وێت له‌ سه‌ر ئه‌و شکاته‌ درێژه‌ی پێبدات و دژی کوردستانپۆست به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام داواکه‌ دژی ئه‌و کۆمپانیایه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ بڕیاری دادگای سوید به‌وه‌ شکایه‌وه‌، که‌ ده‌بێت، هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د، پاره‌ی پارێزه‌ر‌ی کوردستانپۆست و خه‌رجکردن و تێچوون دادگای سوید بدات، که‌ هه‌موو ئه‌و پارانه‌ وا مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت تا یه‌کلابوونه‌وه‌ و کۆتایی پێهاتنی داواکه‌ خۆی نزیکبکاته‌وه‌ له‌ 50 هه‌زار دۆلار.

ده‌قی داوا یاساییه‌که‌ی کاک هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د
http://www.kurdistanpost.info/news/671.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە