کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ی گێڕ !

Wednesday, 01/05/2013, 12:00





ساقی تۆ به‌مه‌ی دڵم بێنه‌ جۆش
له‌ چاوم نه‌ڕوات با من خه‌وی خۆش
دوژمنم زۆره‌ و دۆستم نا دیاره‌
تا بێ وه‌ته‌ن بم دڵ برینداره‌
بۆم تێکه‌ شه‌ڕاب له‌ گیانم نۆش بێ
بۆچیمه‌ پاره‌ گه‌ر دڵم خۆش بێ
تخوا ئه‌ی ساقی نه‌که‌ی به‌خیلی
نامه‌وێ بمرم هه‌رگیز به‌دیلی
پیاڵه‌ بڕژێنه‌ تۆ له‌سه‌ر لێوم
له‌مه‌نفا ده‌ژیت دڵه‌ی په‌شێوم
تا ئازاد نه‌بێت هه‌مو خاکی من
نه‌ ((بودجه‌م)) ده‌وێ نه‌ پاره‌ی دوژمن
داخی ئه‌و گه‌مژه‌ و که‌ر و سه‌گانه‌
هه‌رده‌م ده‌بنه‌ بت له‌ بۆ بێگانه‌
بۆم تێکه‌ شه‌راب ئازار له‌ بیرکه‌م
ده‌ست له‌ ئه‌ستۆی کێ ئاخر من گیرکه‌م
هه‌ر ته‌نها ((ده‌وڵه‌ت)) بۆمن ڕه‌وایه‌
ئه‌و ((کورده‌ که‌ره‌)) بۆ له‌ به‌غدایه‌ !!
بۆم تێکه‌ ساقی با سه‌رم ون که‌م
تاکه‌ی به‌و خه‌مه‌ جه‌رگی خۆم کون که‌م
کاتێک که‌ مه‌ست بوم ده‌فڕێ خه‌یاڵم
با له‌ بیر بکه‌م ئێش و ئازارم
ساقی تۆ به‌مه‌ی دڵم بێنه‌ جۆش
له‌ چاوم نه‌ڕوات با من خه‌وی خۆش
دوژمنم زۆره‌ و دۆستم نا دیاره‌
تا بێ وه‌ته‌ن بم دڵ برینداره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە