ویش توخوا به‌رهه‌میش هه‌ڕه‌شه ئه‌کا
Tuesday, 22/12/2009, 12:00
ئه‌ڵێن جارێك کابرایه‌کی ترسنۆك له‌شه‌وی به‌زاوابوونیدا، کۆمه‌ڵی ئه‌سپ سوار دێنه وێزه‌یی ونایه‌ڵن ببێ به‌زاوا، وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێئه‌که‌ن که ئه‌گه‌ر یه‌ك مێش ومه‌گه‌ز ئازاری ئه‌سپه‌کانیان بدات،ئه‌وا چی خراپه به‌سه‌ری دێنن. پاشان و دوای ئه‌وه‌ی قه‌تارچیه‌کان ئه‌وێ جێ‌دێڵن، ژنه‌که ئه‌ڵێ، کابرا ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ترسنۆك بوویت وهێشتت ئه‌و کاره‌م پێ بکه‌ن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامی ژنه‌که‌دا ئه‌ڵێ، ئه‌وه تۆ ئه‌ڵێ چی، به‌خوا زیاتر له 300 مێش به‌سه‌ر ئه‌سپه‌کانه‌وه بوو ده‌ریشم نه‌کردو گوێم پێنه‌دان!!
دختۆر به‌رهه‌میش دیاره له‌چۆڵه‌وانیدا گه‌لێ ئازایه‌وبه‌ئارازووی خۆی هه‌ڕه‌شه ئه‌کا، دوێنێ له‌به‌ر چاوی ڕه‌شی وه‌زیری ناوخۆی تورکیای دیموکراسی عه‌یاره 24 وتویه‌تی ، که‌س ناتوانێ هه‌رێم بکاته پێگه بۆ هێرش بردنه سه‌ر دراوسێکان. جا به‌و پێیه بێ، یان مه‌به‌ستی ئه‌مریکایه که‌نابێ هێرش بکاته سه‌ر ئێرانی ئیسلامی ئاشتیخواز‌و دراوسێ، چونکه هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێکه لای ئاغای نه‌ژادی هاتۆته‌وه‌و ئه‌یه‌وێ که‌ڵه‌شێر ئاسا خۆی گیڤکاته‌وه. ئاخر پێمان ناڵێی گه‌ر ئه‌مریکا هێرشی کرد، تۆ چی‌و پێ ئه‌کرێ؟ ئاخر چه‌ند جارێکیش گوێبیستی ئه‌وه بووین که ئه‌تووت ، نابێ و هێلی سووره به‌زاندنی یه‌کیتی، یه‌کێتی نابێ کوتله‌و کوتله‌کاری تیا بکرێ وبۆ که‌س نه‌هاتوه یه‌کێتی بۆ مه‌به‌ست وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌کاربێنێ. ئه‌م ووتانه‌ی جه‌نابتمان گه‌لێ بیستووه‌و وه‌مان ئه‌زانێ گه‌ر یه‌کێ ئه‌و هێڵانه ببه‌زێنێ، ڕه‌وانه‌ی گوانتانامۆ و ئیمرالی ئه‌که‌ی. که‌چی هه‌ر هه‌مووی وه‌ك بڵقی سه‌رئاوی لێهات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی نه‌ك یه‌کێتی وه‌ك کالیار شه‌ق شه‌ق بکات، به‌ڵکه هه‌نووکه گۆڕان سه‌ردارو حاکم، یه‌کێتی کرێچی وخادم.
به‌رهه‌م ساڵح دیاره تووشی ده‌رده‌که‌ی سه‌رۆکی ته‌زوویری هه‌رێم بۆته‌وه، کاتێ ئه‌و هه‌ڵوێسته ئاگرینانه‌وه‌و په‌یامه هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌ی ده‌رئه‌په‌ڕاندو دواتر ئه‌مان زانێ ته‌نها باژوو گازی سكه‌و هیچی تر. ئه‌وه مه‌سعود بوو،کێشه‌ی کوردی ئه‌برده نێو ئامه‌ده‌وه، ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و بوو له‌لیوای 12 سوپای عێراقی له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و موسڵ ، ئه‌وه مه‌سعود بوو بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌کرد، ئه‌وه مه‌سعود بوو، ئه‌ی ووت ،، چی ئه‌بێ باببێ،، وا خۆی سوور ئه‌کرده‌وه که‌زۆر جار له‌ڕه‌نگی جامانه‌که‌ی سوورتر هه‌ڵئه‌گه‌ڕا، که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌ئه‌چوو، خۆ بگره نه‌مسا وئیتالیا، وا گه‌یشتم. ئێستاش به‌رهه‌م ئه‌یه‌وێ به‌م هه‌ڕه‌شانه کێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ، نازانم گه‌ر به‌رهه‌م ئاگر بێ، کوێ ئه‌سووتێنێ؟
ئاخر تۆ کاتێ هه‌ڕه‌شه ئه‌که‌ی که بزانێ میله‌تت له‌گه‌ڵدایه، یه‌ك سوپای یه‌کگرتوت هه‌یه، جبه خانه‌و جه‌نگاوه‌ری پۆشته‌و په‌رداخت هه‌یه، پیلان وبه‌رنامه‌ت هیه، پێمان ناڵێی له‌مانه کامیانت هه‌یه؟ ئه‌وه به‌رهه‌م نه‌بوو به‌ڵێنی به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ئه‌دا، که تاوانبار عه‌لی کیمیاوی دێنێته شاره‌که‌وه‌و له‌وێ له‌سێداره‌ی ئه‌دا؟ که‌چی هه‌ر ئه‌وه‌و ئاغای تاڵه‌بانی داکۆکی لێ ئه‌که‌ن ونایه‌ڵن له‌سێداره بدرێ؟ ئائه‌مه مه‌ودای به‌ڵێن وهه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی کابینه‌ی شه‌شه‌ڵانی حکومه‌تی هه‌رێمه.
به‌ڵام دیاره مه‌به‌ستی دختۆر به‌رهه‌م ته‌نها په‌که‌که‌و پژاکه، ئه‌گینا ئه‌ی بۆ به‌ئاغای نه‌ژادت نه‌وت، چی دی دێکانمان تۆپباران مه‌که‌ن، بۆ به وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ناڵێی، چی دی سنوور مه‌به‌زێنن، یان بوێری ئه‌وه‌ت نیه!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست