کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و لە كوێبوون كاتێك خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى درانە بەرچەقۆ

Saturday, 04/04/2009, 12:00

929 بینراوە


زانكۆ وەك مەڵبەندێكى ئەكادیمى و وەك ناوەندێكى پێگەیاندن و هۆشیار كردنەوەى تاكەكانى كۆمەڵگا هەمیشە خەتەرێكە بۆ دەستەڵات و بەرپرسان,كلتورى سیاسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عەقڵیەتى فەرمانڕەواى لەم ووڵاتانى ڕۆژهەڵات پایەكانى لەسەر بێدەنگى و ناهۆشیارى تاكەكانى نێو كۆمەڵگاكەى خۆى داكوتییوە,ئەوەى پایەى سیستمى دەستەڵاتە دیكتاتۆرەكانى ڕۆژهەڵات قائم دەكات ناهۆشیار و تَێنەگەیشتنى عەقڵى تاكەكانى نێو كۆمەڵگایە لەبەرامبەر ماف و ئازادیەكاندا,ئەو میللەتەى نەزانێت ماف و ئازادیەكانى چییە,ئەستەمە بتوانێت لە كۆیلەتەیتى ڕزگارى ببێت,زانكۆ ناوەندى پێگەیاندنى تاكى ئازاد و هۆشیارە تاكێك كە باوەڕى بەوە هەبێت كە ماف و ئازادیەكان ئەو شتیە كە هەر سازشكردنێك لەسەرى لە كۆیلەیەتیەوە نزیكتر دەخاتەوە,بەڵام ئایا زانكۆكانى كوردستان شوێنى پێگەیاندنى تاكى ئازاد و خاوەن ئیرادەن؟ئەمە ئەو پرسیارەیە ناتوانرێت هەروا بە ئاسانى حوكمى لەسەر بدەین ئێرەش شوێنى وەڵام دانەوەى نییە,بەڵام دەستەڵاتێك هەموو هەوڵێك بۆ بەرتەسك كردنەوەى سنورەكانى ئازادى بێت ,دەستەڵاتێك لە بینى ئاپۆڕەى خەڵكى دەست بەتاڵ بترسێت,دەستەڵاتێك لە نوزەى شەرمنانەى خوێندكاران بترسێت,بە چ ڕوویەكەوە داستانەكانى ڕابردوویان لە شاشەكانى حیزبەوە بۆ ئێمە دەگێڕنەوە؟

من نامەوێت لەبارەى ڕاپێچكردنى خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان و ناوەندى دواناوەندیەكانى شارى سلێمانى بۆ كۆبوونەوەیەكى حیزبى و چەند وتارێكى سواوى بەرپرسان بدوێم چونكە ئەو جۆرە كارو كردەوە بەعسیانە هەر لە عەقڵیەتى دواكەتووى بەرپرسانى یەكێتى و پارتییە دەوەشێتەوە.

ئەگەر كەس ئەم بەرپرسانەی ئێستاى یەكێتى نەناسێت ئەوا خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى باش دەیانناسن و باش لەوەش ئاگادارن و لەبیریان نەچووەتەوە كە لە نیوەشەوێكدا هێزەكانى سەر مەلا بەخیتارو كۆسرەت و بەرزان و ئەرسەلان بایز هەڵیان كوتایە سەر خوێندكارە مانگرتووەكانى زانكۆى سلێمانى كە لەبەردەم سەرۆكایەتى زانكۆ مانیان گرتبوو خێمەیان هەڵدابوو داواى حەق و مافى خۆیانیان دەكرد,خوێندكارانى زانكۆ باش ئاگادارن كێبوون ئەوانەى بەچەقۆ لە نیوەشەودا خوێناوى كردن؟خۆ ئەلقاعیدە نەبوو ؟خۆ پاراستنیش نەبوو؟خۆ بەعسیش نەبوو ...خۆ...منیش نەبووم ؟بێگومان حیزبەكەى كۆسرەت و مەلا و ئەرسەلان بایز و بەرزانى بوون لە نیوەشەودا خوێندكارانى زانكۆى سلێمانیان خەڵتانى خوێن كرد!
ئەگەر كۆسرەت و مەلا بەخیتیارو ئەرسەلان بایز و بەرزان خەمخۆرى خوێندكارانى زانكۆن ئەى ئەو شەوەى هێزەكانتان زانكۆى سلێمانیان هەتك كردو حەرەمى زانكۆیان خستە ژێر پێتانە ئێوە لە كوێبوو ؟خەریكى چى بوون ؟بۆ هیچ دەنگێكتان نەبوو؟
بۆیە پێویستە بەرپرسان باش بزانن ئەگەر خوێندكارانى زانكۆ نەیانتوانبێت یان نەیەویستبێَت بە چەك تۆڵەتان لێبكەنەوە ئەوا سندوقەكانى دەنگدان ئەو سەنگەرەیە كە خوێندكارانى زانكۆ لێیەوە دوا تیرى خۆیان ئارستەى سەرسنگتان دەكەن و بۆ هەتا هەتایە خۆرى دەستەڵاتان بەرەو ئاوابوون بە ڕێدەكەن.

هەڵەبجەىشەهید
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)